گه‌لێك جار و له گه‌لێك جێ هه‌میشه له كاره دهگمهكاندا ده‌بێت ناوی بهدرخانییهكانان ببیستین و به‌رگوێمان بكه‌وێت.
كاتێك لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه چه‌ندان په‌ڕه به كار و هه‌وڵ و كۆشش و ده‌ستپێشخه‌ری نه‌وه‌كانی ئه‌م بنهماڵەیه نه‌خشاوه و پڕ واتا كراوه، بۆیه به پێویستی ده‌زانین پێناسه‌یه‌كی كورتی شازاده ڕه‌وشه‌ن به‌درخانی نه‌وه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه بكه‌ین، كه ڕۆڵی زۆر گه‌وره‌ی هه‌بووه و پێویسته خوێنه‌ری كورد ڕۆڵی ئه‌م خاتوونه‌ی بیر نه‌چێت و به‌رده‌وام ئه‌و كه‌سایه‌تییه گه‌وره‌یه‌ی خۆی بناسێت، كه یه‌كه‌م ئافره‌تی كورد بووه به‌رگری له كورد كردووه.
بـهدرخانییهكان بنه‌ماڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی خه‌باتگێری ئه‌م خاكی كوردستانه‌ن، كه له زۆر بواری وه‌ك سیاسه‌ت و ڕۆشنبیری و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و كولتوری جێ په‌نجه‌یان دیــاره و زۆر مه‌زنانه خه‌بات و كاریان له پێناو نیشتمان و پێشكه‌وتنی میلله‌ته‌كه‌یاندا كردووه.
مــــیر به‌درخان دوا میری میرنشینی بۆتانه و له دوای كۆچی دوایی باوكی له ســـاڵی 1821 زاینی بووه جێنشینی باوكی، كه ته‌مه‌نی 18 ساڵان بووه.
یه‌كه‌م/ ڕه‌وشه‌ن خان به‌ردخانی كێیه و به‌رهه‌كانی چین؟
ڕەوشەن بەدرخان له ساڵی (1909 تا ساڵی 1986) زاینی،کچی ساڵح به‌درخان بووه و باپیری باوكی برای به‌درخان پاشای گه‌وره‌ی میری بۆتان بووه، ھاوسەری جەلادەت عالی بەدرخانە و جێگەیەکی تایبەتی ھەیە لە مێژووی ژنانی کورد لە سەدەی بیستەمدا، به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی به‌رانبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد كردی ناوی بووه یه‌كه‌مین خانی خانه‌دانی كورد به‌رگری له كورد كردبێت، پێش ئه‌وه‌ی هاوسەرگیری لەگەڵ جه‌لاده‌ت به‌درخان بكات، نازناوی به‌درخانی به‌كارهێناوه چوونكه میر كچ بووه.
میر جەلادەت بەدرخان، سیاسەتمەدار، ڕۆژنامەوان و زمان‌ناسی کورد بووه، میر جەلادەت کوڕی ئەمین عالی کوڕی بەدرخان پاشایە، جەلادەت ھەر سەرقاڵی دەرکردنی ڕۆژنامە و گۆڤاری کوردی بووه. لە 15 ی مانگی ئادار گۆڤاری (ھاوار)ی دەرکرد کە تـا 5 ی مانگی تەمموزی ساڵی 1943 بەردەوام بوو.
پێشتر گۆڤاری (ڕۆناھی)ی ھەفتانەی دەردەکرد، جەلادەت بە تەنیا ئەم گۆڤارەی بەرێوەدەبرد بەنووسین و پیتچنین و چاپ و بڵاوکردنەوەیشی، زمانەکانی فـارسی، تورکی، عەرەبی، یۆنانی، ئەڵمانی، فەڕەنسی، ئینگلیزی و ڕووسی زۆر بەباشی زانیوە.
کتێبێکی لەسەر رێزمانی کوردی نووسیوە، کە تەنیا بەشێکی چاپکراوە و بەشەکانی تری ھێشتا ھەر دەستنووسن، فەرھەنگێکی بەکوردی و یەکێکی تری کوردی - فەڕەنسی ھەیە. ژمارەیەکی زۆری ڕووناکبیرانی کورد لە دەوری جەلادەت بەدرخان و گۆڤارەکانی کۆبووبوونەوە، ڕه‌وشه‌نی شازاده‌ی بهردخانیهكانیش هاوسه‌ری ئه‌م زاته بووه.
ڕەوشەن بەدرخان وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێكردووه لە 11 ی مانگی تەموزی ساڵی 1909 لە شاری قەیسەری لە وڵاتی تورکیا ھاتووەتە دنیاوە.
ئەو کاتە ساڵح بەدرخانی باوکی دوور خرابووە بۆ ئەو شارە، چوار ساڵی تەمەنی منداڵی لە ئەستەمبوڵ بردووەتە سەر، لە ساڵی 1913 دا بەدرخانییه‌كان جارێکی تر دەکەونە بەر شاڵاوی کاربەدەستانی تورکەلاوەکان و دوور دەخرێنەوە.
ڕەوشەن بەدرخان لەگەڵ باوکی‌دا لە شام دەگیرسێنەوە و لەوێ باوکی دەیناتە بەر خوێندن و لە دواییدا دەبێ بە یەکی لە مامۆستا پێشەنگەکانی ژن لە ھەموو وڵاتی سووریادا، لە ساڵی 1935 دەبێ بە ھاوسەری میرجەلادەت بەدرخان و 17 ساڵ پێکەوەژیانی ھاوسەرێتی بەسەر دەبن، کاتێ لە ساڵی 1951 جەلادەت کۆچی دوایی دەکا و ڕەوشەن بەدرخان بە دوو منداڵەوە بەجێ دێڵێ.
ڕەوشەن بەدرخان گەلێ چالاک بووە لە بزاڤی ژناندا و ھەوڵی به‌رده‌وامی بۆ به‌ره‌وپێش چوونی خۆی ده‌دا له‌و بزاڤه.
ڕەوشەن بەدرخان کەسایەتی خۆی بە سەر ھەموو لایەکدا سەپاند بوو و زیرەکانە ڕوو بە ڕوویان دەبووە، ڕەوشەن بەدرخان لە بواری نووسین و وەرگێڕانیشدا ڕۆڵێکی باشی ھەبوو بۆ یارمەتیدانی کچان و ژنانی کورد و عەرەب لە وڵاتی سووریادا بێ جیاوازی نه‌ته‌وه و ئایدلۆژیاش.
ڕه‌وشه‌ن خان به‌درخانی زیاتر لە 10 کتێبی نووسیوه، هه‌ندێك كتێبیشی وه‌رگێڕاوه لە بوارە جیاوازەکانی پەروەردە و ئەدەب و مێژوو.
ڕه‌وشه‌ن به‌درخان جگه له‌زمانی كوردی، زمانه‌كانی (عه‌ره‌بی و توركی)یشی به‌باشی زانیوه و شاره‌زاییشی له‌زمانه‌كانی (فه‌ره‌نسی، ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی)یشدا هه‌بووه، له‌بواری دانان و وه‌رگێڕانیشدا، سێ په‌رتووكی به‌زمانی عه‌ره‌بی به چاپ گه‌یاندووه.
دووه‌م/ ڕه‌وشه‌ن خان به‌درخانی هه‌ڵوێسته نیشتمانییه‌كانی به‌رانبه‌ر كورد كامه بوو؟
ڕه‌وشه‌ن خان به‌ردخانی گه‌لێك هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی دیاری نواندووه له ته‌مه‌نیدا ئه‌ویش: "له ساڵی 1957 بووه‌ته نوێنه‌ری گه‌لی كورد له كۆنگره‌ی (دژی ئیمپریالیزم) كه له (یۆنان) به‌سترا، هه‌رچه‌نده له‌و كۆنگره‌یه‌دا شه‌ش كورسی بۆ نوێنه‌رانی كورد ته‌رخان كرابوون، كه‌چی به‌هۆی ڕێگریه‌كانه‌وه ته‌نیا ڕه‌وشه‌ن وه‌ك نوێنه‌ری هه‌موو كوردستان وه‌ك ئافره‌تێكی خه‌باتگێڕی كورد له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌و كۆنگره‌یه‌دا به‌شداری كردووه و به توندی له دژی ئیمپریالیزم و دابه‌شكردنی كوردستان دواوه و داوای مافه ڕه‌واكانی نه‌ته‌وه‌ی كوردی كردووه، هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن تورك و عهرهبەوه هێرشی كراوه‌ته سه‌ر، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر قسه‌ی خۆی كردووه و داخوازییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی پێشكه‌ش بهكۆنگرهكه كردووه، ئه‌مه‌یش بووه به‌یه‌كه‌م هه‌ڵوێستی فه‌رمی كچێكی میر و شازاده‌یه‌كی ڕۆشنبیری نه‌ته‌وه‌ی كورد كه له نه‌وه‌ی به‌درخانییه‌كان له كۆنگریه‌كی فراوانده وه‌ك ژنێك به‌رگری له نه‌ته‌وه‌ی كوردی خۆی كردووه، به‌م ههڵویچسته ناوی چووه‌ته ناومێژوو، ته‌نانه‌ت له مێژووی وڵاتی سوریا به شانازییه‌وه باسی لێوه كراوه".
سێیه‌م/ به‌رهه‌مه چاپییهكانی ڕه‌وشه‌ن خان به‌درخانی كامانه‌ن؟
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به‌رهه‌مه نووسراوه چاپكراوه‌كانی ڕهوشنهن خان بهدرخانین جگه له چه‌ندانی تر كه ته‌نیا به‌ده‌ستنووس ماوه‌ته‌وه.
1- مذكرات معلمة”في ثلاث أجزاء، تأليف رشاد بك نوري،١٩٥٤.
2- غرامي وآلامي” تأليف مكرم كامل، طبع في عام ١٩٥٣.
3- رسالة الشعب الكوردي” للشاعر كوران، طبع عام ١٩٥٤.
4- صفحات من الأدب الكوردي” طبع عام ١٩٥٤.
5- رسالة إلى مصطفى كمال باشا” للأمير جلادت بدرخان، طبع عام ١٩٩١.
6- مذكراتي: صلح بدرخان” طبع عام ١٩٩١.
7- مذكرات امرأة” طبع عام ١٩٥١. (تأليف) . الكوسموبوليتية: تأليف محمود حسن شنويي، ترجمة، بلا تاريخ.ما عدا أعمال أخرى متفرقة كانت جاهزة للنشر مثل:”جلادت بدرخان كما عرفته”(تأليف).
8- العوامل الحقيقية لسقوط أدرنة” (ترجمة).”مذكرات روشن بدرخان”. الأمير بدرخان :لمؤلفه لطفي (ترجمة).قال الأستاذ عز الدين الملا: وآ‌خر عهدها عرفتها مديرة لمدرسة "ليلى الأخيلية” في حي الصالحية ، فكانت المرأة الحديدية، والإدارة الناجحة، والمفكرة النيرة.
چواره‌م/ كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌وشه‌ن خان به‌درخانی بۆ ژنانی كورد له كوێیه؟
له دوای كۆچ كردنی ئه‌م شێره ژنه‌ی كورد نانی عه‌فرین یه‌كه‌م ئافره‌تانی كوردن بیریان له كردنه‌وه‌ی "كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌وشه‌ن به‌درخان بۆ ژنانی كورد" له عه‌فرین كرده‌وه و دایان مه‌زراندووه له ساڵی 2012، تا ئێسته ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه به‌بێ هاوكاری مادی هیچ لایه‌ك كۆمه‌ڵێك ژنی سه‌ركه‌وتوو و ڕۆشنبیر توانیوویانه به شێوه‌یه‌كی زۆر ساده بۆ 3 یه‌مین جار كۆنگره‌ی تایبه‌ت به خۆیان ببه‌ستن.
كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌وشه‌ن به‌درخان له عه‌فرین له‌گه‌ڵ نه‌بوونی هاوكاری مدادی به‌ڵام نانی عه‌فرین چالاكانه توانیوویانه به‌سه‌ر ئه‌و دۆخه زاڵ ببن كه ناوچه‌كه‌یان تێی كه‌وتووه، كۆمه‌ڵه‌كه خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی فه‌رمییه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، كه سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی له‌وێوه ده‌گوازێته‌وه به‌ناونیشانی "KomelRewşenBedirxan"، وه هه‌روه‌ها خاوه‌نی ڕژنامهیهك به‌ناوی "ڕه‌وشه‌ن".
عەفرین، شارێکی ڕۆژئاوای کوردستانە، کەوتووەتە پارێزگای حەلەب، ئەم شارە لە سنووری باکوری ڕۆژئاوای وڵاتی سووریا و لە ناوچەیەکی کوێستانی بە ناوی کرمانجهەڵکەوتووە.
366 گوندی لە پانتایی 2.033 کم لەخۆ گرتووە، ژمارەی دانیشتووانی زیاتره لە 80 هەزار کەس، ژمارەی دانیشتووانی ناوچەی عەفرین زیاتره لە 460 هەزار کەسە، کە لە 7 ناوچەدا جێگیر بوونه.