ئەمە دەوڵەمەندترین یاریزانی جیهانە نەك میسی و رۆناڵدۆ

:: AM:11:48:14/01/2018 ‌

بەشی هەرە زۆری هەوادارانی تۆپی پێ پێیانوایە هەردوو ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە و ریال مەدرید لیۆنێل میسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ دەوڵەمەندترین یاریزانی جیهانن بەهۆی ئەوە مووچە و داهاتانەی ساڵانە بەدەستی دێنن.

بێگومان ئەم بۆچوونە هەڵەیە، چونكە ئەوەی تا ئێستا روون بووەتەوە یاریزانێكی تر هەیە كە زۆر لە میسی و رۆناڵدۆ دەوڵەمەندترە ئەویش فایەق بەلقیەی یاریزانی تەمەن 19 ساڵی یانەی لیستەر سیتی ئینگلیزییە.

فایەق كە تا ئێستا رێگەی پێ نەدراوە لە ریزی تیپی یەكەمی یانەی لیستەر سیتی یاریی بكات، ناسناوی دەوڵەمەندترین یاریزانی جیهانی هەڵگرتووە، ئەو لە ماڵباتی شاهانەی كۆماری برۆنایە و مامیشی حەسەن بەلقیە سەرۆكی كۆماری بڕۆنایە كە داهاتەكەی برێتییە لە 20 ملیار دۆلار.

فایەق وەك یاریزانی چەپ لە هێڵی ناوەڕاست یاریی دەكات و یەكەم وێستگەی یاریكردنیشی لە خولی ئینگلیزی لەگەڵ یانەی ساوتهامتۆن بوو لە ساڵی 2009، دواتر پەیوەندی بە یانەی ئارسناڵ و دواتریش چێڵسییەوە كرد، لە 2016 بەیەكجاری لە یانەی لیستەر سیتی گیرسایەوە، بەڵام تا ئێستا لە تیپی یەكەمی یانەكە یاریی نەكردووە.

فایەق لە ئەمەریكا لەدایك بووە و خاوەن رەگەزنامەی ئەو وڵاتەشە، تا ئێستاش 9 یاریی لەگەڵ هەڵبژاردەی بڕۆنای ئەنجامداوە، ئەو یاریزانە تەمەن 19 ساڵییەی لیستەر سیتی كوڕی جفری بەلقیەی برای سەرۆكی بڕۆنایە كە لە كاری بازرگانی لە ماوەی 15 ساڵدا 10 ملیار دۆلاری كۆ كردبووەوە.

جفری باوكی فایەق لەو پەڕی رەفاهییەت ژیان بەسەر دەبات و مانگانە بە دەیان ملیار دۆلار لە كڕینی ئۆتۆمبێڵ و سەعات و دیاری گرانبەها خەرج دەكات، ئێستاش 2300 گرانترین ئۆتۆمبێڵەكانی جیهان لەلای ئەوە.









وشە - ئامانج ئه‌كره‌م