توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه، هه‌ندێك كۆمپانیا و ده‌زگه‌ی كاركردنی پاكوخاوێن هه‌ن، به‌ڵام ئه‌و پاكوخاوێنییه ته‌نیا به ڕواڵه‌ته، ئه‌گه‌ر به وردی سه‌رنجی هه‌ندێك شوێنی بده‌یت، ده‌زانیت چه‌نده پیسن.
ئه‌و شوێنانه‌ی شوێنی كاره‌كه‌ت بیر لێ بكه‌وه، كه زۆرترین كه‌س ده‌توانێت ده‌ستی لێ بدات و ڕۆژانه به‌كاری ده‌هێنن، بزانه ته‌نیا به بیركردنه‌وه لێی، به‌لاته‌وه پیس نابێت؟ بێگومان به‌ڵێ، ئه‌مانه‌ش هه‌ندێك له‌و نموونانه كه هه‌ندێك جار له توالێته‌كان زیاتر میكرۆب و پیسی كۆ ده‌كه‌نه‌وه، باشتره ئاگاداری بیت.
_ كتری ئاو گه‌رمكردن: له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو كارمه‌ندێك ده‌توانێت به‌كاری بهێنێت و به‌رده‌وام ده‌ستی لێ ده‌ده‌ن، باشتره به پارچه كلێنسێك ده‌ستی لێ بده‌یت و خۆت له‌و میكرۆبه كۆبووانه بپارێزیت، چونكه %48 ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی میكرۆبیان هه‌یه.
_ماوس و كیبۆردی كۆمپیوته‌ر: %38 ماوسه‌كانی ئه‌وێ ئه‌گه‌ری پیسییان هه‌یه، چونكه تۆ نازانی كێ له دوات به‌كاری ده‌هێنێت.
_ به‌لۆعه‌كان: به ڕێژه‌ی %23 ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی به‌كتریایان هه‌یه، به ئاسانی تووشی نه‌خۆشیت ده‌كه‌ن.
_ ساردكه‌ره‌وه: وا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ساردكه‌ره‌وه و به‌فرگره‌كه‌تاندا بكه كه هه‌ست بكه‌یت ڕاسته‌وخۆ ده‌ست له میكرۆب و ڤایرۆس ده‌ده‌یت، چونكه زۆرترین جار له ڕۆژێكدا ده‌ستی لێ ده‌درێت و هه‌موویان وه‌ك تۆ ئیشیان پێی ده‌بێت.
_ مایكرۆویڤ: به ڕێژه‌ی %48 ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسیان هه‌یه.
- _ ده‌ستشۆر: له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێك له‌وێ پیسیی ده‌ستی و میكرۆبه‌كانی فڕێ ده‌دات، له‌و شوێنه به ڕێژه‌ی %75 ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشیی ترسناك و پیسیان هه‌یه، پێویسته زۆر ئاگاداری بیت.