ئێوارەی ڕۆژى سێشەم 16ی كانوونی دووه‌م، هونەرمەند و ئەکتەری ناسراوی کورد و پاڵەوانی سه‌ره‌كی درامای گەردەلوول (پشتیوان نووری بەدەوی) بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.
كۆچ كردنى ئه‌م هونه‌رمه‌نده كاردانه‌وه‌ى گه‌وره‌ى به‌دواى خۆیدا هێناو چه‌ندان هونه‌رمه‌ند و سینه‌ماكار و گۆرانى بێژ و ڕاگه‌یاندكارى هاوڕێى ماته‌میان بۆ ڕۆیشتنهكهىگێڕا.
ته‌نانه‌ت له پێگه‌ى فه‌رمى و نافه‌رمییه‌كانى هه‌واڵ و ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان كاردانه‌وه‌ى گه‌وره‌ى به‌دواى خۆیدا خست و هه‌واڵى كۆچى دوایى پشتیوان بووه زۆرترین خوێنه‌ر له‌ناو هه‌واڵى میدیاكاندا.
(پشتیوان نوری که‌ریم) لە دایک بووی ساڵی 1977ی شاری سلێمانی گەڕەکی (چوارباخ)ـە.
لە ساڵی 1993 ژیانی هونەری لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی بەشی شانۆ دەست پێ کرد، بەشداری لە چەندان شانۆ گەریدا کردووە، لە درامای گەردەلوول بە ڕۆڵی ڕزگار ناسرا.
هەر لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، پشتیوان ئاشنای خانمە هونەرمەند (هەواڵ عوسمان) دەبێت و لە ساڵی 1995 ژیانی هاوسەری لەگەڵ پێکدەهێنێت، ئێستەیش خاوەنی دوو کچن بە ناوەکانی(کانی و لانی.)
لە سەرەتای پەیمانگای هونەرەجوانەکانەوە ژیانی هونەری پشتیوان دەستپێدەکات و لەگەڵ هاوسەرەکەی(هەواڵ عوسمان) بەیەکەوە بەشداریان لە چەندان درامای کوردی دا کردووە، دیارترینیان درامای گەردەلوولە، کە لەو درامایەدا وەک پاڵەوان ڕۆڵی کەسایەتییەکى پێشمه‌رگه به‌جه‌رگ دەبینێت بە ناوی (رزگار)، دواتر لە ناوخەڵکیدا هەربەو ناوە دەناسرێت.
چیڕۆكى كۆچى دوایى ئه‌و هونه‌رمه‌ند له‌وێوه ده‌ست پێده‌كات، كه دوێنێ سەر لە ئێوارەی رۆژی سێشەم 16 ى كانوونى دووه‌م، سه‌عات 4:30 ئەکتەری ناسراوی کورد (پشتیوان نورى) لەسەر کارەکەی لە مۆبیلیاتی (ئۆنزیل)، لە شاری سلێمانی باری تەندروستی تێکدەچێت و هەست بە ئازاری سەر سنگی دەکات، دواتر بەپێی خۆی دەچێتە نەخۆشخانەی بوژانەوەی دڵ له شارى سلێمانى، بەڵام دەردەکەوێت، کە سەکتەی دڵ لێی داوە، ده‌ست به‌جێ دواى چه‌ند دهقهیەك كۆچى دوایى ده‌كات، وه‌ك خانه‌واده‌كه‌ى ئاشكرایان كرد پێشتر پشتیوان هیچ نه‌خۆشییه‌كى نه‌بووه.
پزیشکەکان هەوڵێکی زۆری دەدەن بۆ ڕزگارکردنی ژیانی، بەڵام دواجار بەهۆی جەڵدەی دڵەوە بەیەکجاری له‌ته‌مه‌نى 41 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان دەکات، بەمردنی پشتیوان نوورى بەدەوی ئەستێرەیەکی تر لە هونەری کوردی دەکوژێتەوە و هاوڕێكانى مردنى به كاره‌سات ناوده‌به‌ن.
بە گوتەی هەواڵ عوسمان، خێزانی پشتیوان بەدەوی،"هاوسەرەکەی هیچ کێشەیەکی ئەوتۆی نەبووە، بەشێوەیەکی لە ناکاو جەڵتەی دڵ لێی داوەو گیانی سپاردووە".
پشتیوان جگە لەوەی ئەکتەر بووە، پێشانگای موبیلیاتی هەبووە لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سلێمانی، هاوکات فەرمانبەریش بووە لە بەڕێوەبەرایه‌تی سینەمای سلێمانی.
دوایین پۆستی پستیوان بەدەوی لە پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک، پارچە ڤیدیۆیەک بووه لەسەر نووری بەدەوی باوکی، کە ئەویش لەبواری وەرزشدا کەسایەتییەکی ناسراوی سلێمانی بووە.
ماوه‌یه‌كی زۆره بوو هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی ناسراوی شاری سلێمانی، "هەواڵ عوسمان" لەگەڵ هاوسەرەکەی ئه‌كته‌ری ناوداری كورد "پشتیوان بەدەوی"، دووركه‌وتوونه‌ته‌وه له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و چاوی كامێرا‌كان، هیچ كات هۆكاره‌كانیشیان ئاشكرا نه‌ده‌كرد.
ھەواڵ عوسمان، خوشکی هونەرمەند "بەیان عوسمانە" به وه‌نه‌وشه ناسراوه، هه‌واڵ عوسمان زیاتر بە کارەکتەری (ژاڵە) لە زنجیرە درامای گەردەلوول ناوبانگی ھونەریی دەرکرد.