خانمه ئه‌كته‌ری ناودارى به ڕه‌چه‌ڵه‌ك سوویدی "ئینیتا ئیكبرگ"، به خانمى یه‌كه‌مى سێكسیه‌كه‌ی بواری سینه‌مای و ورووژێنەترین ئەکتەری مێژوو ناسراوه له دنیادا، ئه‌و یه‌كه‌م خانم بوو توانى ئه‌و ڕه‌وته قورسه‌ى هونه‌ر بشكێنێت.
ئینیتا ئیكبرگ، یه‌كه‌م كارى ورووژێنه‌رى به‌شدارى كردنى بوو له فیلمی "ژیانی شیرین" كه له‌لایه‌ن فدریكۆ فلینی گه‌وره ده‌رهێنه‌ری بواری سینه‌مای دنیا كاری ده‌رهێنانی بۆ كرا ئه‌وكات.
له‌دواى ئه‌و فیلمه بوو به ئه‌ستێره‌یه‌كى دره‌وشاوه له ته‌واوى جیهاندا و زۆر به‌خێرایى ڕۆڵ بینینهكهى گه‌شه‌ى كرد، یه‌كه‌م ڕۆڵبینینى ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له ساڵی 1959 دا هه‌بوو.
به‌هۆی نه‌خۆشی درێژخایه‌نه‌وه و تووش بوونى به نه‌خۆشى شه‌كره و جه‌ڵته‌ى مێشك مێژووى یه‌كشه‌م 11 ى كانوونى دهووهمى ساڵى 2015 لە وڵاتى ئیتاڵیا، له كاتى گه‌شتكردندا كۆچی دوایی كرد، كه ئه‌وكات ته‌مه‌نی 83 ساڵ بوو.
ئینیتا له‌ساڵی 1931 له شاری مالمۆ له‌دایك بووه و بۆیه‌كه‌مجار له‌ساڵی 1959 به‌شداری كردووه له فیلمی (ژیانی شیرین)هو ڕۆڵه‌كه‌ی به‌ناوی ژنی خهونهكان كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر فیلمه‌كه هه‌بوو، به‌تایبه‌ت ئه‌و گرته سێكسیانه‌ی كه‌له فیلمه‌كه‌دا پێشه‌كه‌شی كرد بوون له‌سه‌ر ئه‌و جوانی و به‌ژن و باڵاییه‌ی كه هه‌یبوو، بوبووه جێگه‌ی سه‌رنجی ته‌واوی سینه‌ماكارانی دنیا و كۆمپانیا گه‌وره بازرگانیه‌كان.
دواتر ئینیتا ده‌چێته به‌ڕیتانیا و به‌شداری چه‌ند فیلمێك ده‌كات، به‌هۆی به‌توانای له‌جێبه‌جێكردنی ڕۆڵه‌كانی و جوانیه سه‌رنج ڕاكێشه‌كه‌ی به ئه‌نجامدانی چه‌ندین گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها له‌و كاته‌دا ده‌چێته سینه‌مای هۆلیۆده‌وه، زۆرترین بڕه پاره وه‌رى گرتبێ له كاتى ڕۆڵبینینه سێكسیه‌كانى 90 ملیۆن دۆلار بووه، كه ئه‌مه‌ش تا ئێسته كه‌سى تر وه‌رى نه‌گرتووه.