به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19 ى كانوونى دووه‌م، ئاسمانی كوردستان له‌ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ئه‌ورووپا و ده‌ریاى ناوه‌ڕاست ده‌بێ، له‌گه‌ڵ بارسته هه‌وایه‌كى سارد، له هه‌ولێر و سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان له نێوان هه‌رو و نیمچه باران ده‌بێت، له هه‌ندێ شوێن بۆ بارنێكى زۆر و به‌فربارینێكى سه‌ره‌تا ده‌گۆڕێت، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 12 پله و نزمترین پله‌ش یه‌ك پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ى پێشبینى كراوه له شارى دهۆك به‌هۆى ئه‌و نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌وه به‌فربارینێكى قورس ناوچه‌كه بگرێته‌وه.