كه‌مێك پێش ئێستە له سایتى فه‌رمى "بى بى سى" به‌ڕیتانى بڵاوی کردەوە، كه سوپاى توركیا سه‌عاتى سفریان له ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ر عه‌فرین ڕاگەیاند.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى كانوونى دووه‌م، وەزیری بەرگری توركیا، له به‌یانامه‌یه‌كى فه‌رمیدا له‌و باره‌یه‌وه ڕاگه‌یاند: "ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە عەفرین ئەنجامدەدەین، هیچ بژاردەیەكی دیكەمان نیە".
نورەدین جانیكلی، وەزیری بەرگری توركیا راشیگه‌یاند: "ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە عەفرین ئەنجامدەدەن و هیچ بژاردەیەكی دیكەمان نییە جگە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە باكوری سوریا، هەڕەشە لەسەر توركیا ڕۆژ بە رۆژ زیاد دەكات، ئێمەش ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ ڕوبەڕوو بوونەوەی تیرۆر ئەنجامدەدەین".
کاتێکدا شەوی ڕابردوو ڕۆى پێنجشه‌م 18ى كانوونى دووه‌م، هێزەر ناوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا داوای لە توركیا كرد، هێرش نەكاتە سەر كانتۆنی عەفرینی ڕۆژئاوای كوردستان.
تۆڕی هه‌واڵی فه‌رمى "بی بی سی"، هه‌واڵه‌كه‌ى به‌په‌له له‌زاری وه‌زیری به‌رگری توركیاوه ڕایگه‌یاندووه، كه هێرشی سوپای توركیا له‌رێگه‌ی تۆپبارانه‌وه بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌ستیپێكرد.
چه‌ند ڕۆژێكه به‌رپرسانى توركیا له باره‌ى مه‌شقكردنى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، نیگه‌رانی خۆیان له به‌رانبه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌رده‌بڕن و ئه‌مڕۆش هێرشه‌كانیان ده‌ست پێكرد.
عەفرین، شارێکی ڕۆژئاوای کوردستانە، کەوتووەتە پارێزگای حەلەب، ئەم شارە لە سنووری باکوری ڕۆژئاوای وڵاتی سووریا و لە ناوچەیەکی کوێستانی بە ناوی کرمانجهەڵکەوتووە.
366 گوندی لە پانتایی 2.033 کم لەخۆ گرتووە، ژمارەی دانیشتووانی زیاتره لە 80 هەزار کەس، ژمارەی دانیشتووانی ناوچەی عەفرین زیاتره لە 460 هەزار کەسە، کە لە 7 ناوچەدا جێگیر بوونه.