زانایان له نوێترین توێژینه‌وه‌یاندا بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ڵگرتنی مۆبایل له‌ناو جلی ژێره‌وه‌ی ژنان و گیرفانی پیاواندا، چ مه‌ترسییه‌ك به ته‌ندروستییان ده‌گه‌یه‌نێت.
له توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه له زانكۆی دیڤرا داڤیس له ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام درابوو، توێژه‌ران هاتنه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی هه‌ڵگرتنی مۆبایل له ناو گیرفانی پیاوان ناو سنگی ژنان، نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات له پیاوان و شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له ژنان تووش ده‌كات، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌و تیشك و تۆڕه مه‌ترسیدارانه‌یه كه له مۆبایله‌كه‌وه بۆ خوێن و جه‌سته‌یان ده‌گوازرێته‌وه.
هه‌ر له‌و توێژینه‌وه‌یه ده‌ركه‌وت، هه‌ڵگرتنی مۆبایل له‌و شوێنانه جه‌سته‌ش تووشی ماندووبوون ده‌كات و مه‌ترسی بۆ سه‌ر میشك هه‌یه، چونكه ئه‌و تیشكانه‌ی له مۆبایلی زیره‌كدا هه‌یه، زۆر به ئاسانی تێكه‌ڵ به ترشی ناوكی ده‌بێت و جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌سه‌ر یه‌كدا تێك ده‌دات.
له‌به‌رئه‌وه باشتره ژنان مۆبایل له ناو جانتاكانیان هه‌ڵگرن، پیاوانیش هه‌رگیز مۆبایل له گیرفانیان هه‌ڵنه‌گرن، بۆ هه‌ردوولا وا باشتره له گیرفانی چاكه‌ت یان جانتا هه‌ڵیگرن تا خۆیان له‌و مه‌ترسییانه بپارێزن.