دایكی شه‌ش منداڵ، دوای 26 ساڵ له ژیانی هاوسه‌ریی, ده‌یه‌وێت له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا ببێته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی خوشكه‌كانی هه‌راسان كردووه و به هه‌ڕه‌شه‌وه داوای پێوه‌ندییان لێ ده‌كات یان ژیانی هه‌ردووكیان تێك ده‌دات. ئه‌و ژنه ئێسته له ماڵی كوڕه‌كه‌یه‌تی و ددان به‌وه‌دا ده‌نێت كه پێشتر لانه‌ی نه‌بووه، بۆیه زۆر شتی قبووڵ كردووه، به‌ڵام ئێسته له ماڵی كوڕه‌كه‌ی دوور له پیاوێكی نامرۆڤ به ئارامی ده‌یگوزه‌رێنێ.
"دیلان" /42 ساڵ/ ئه‌و ژنه‌ی خاوه‌نی دوو كچ و چوار كوڕه و كچ و كوڕێكی ژیانی هاوسه‌رییان پێكه‌وه ناوه و خۆیشی ماوه‌یه‌كه له ماڵی كوڕه‌كه‌ی ده‌ژی. باس له‌وه ده‌كات كه پیاوه‌كه‌ی بووه‌ته هۆی تێكدانی ماڵی باوكی و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه 12 جار ماڵیان بار كردووه بۆ ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان. "دیلان" هۆكاره‌كانی جیابوونه‌وه‌ی له "وریا"ی هاوسه‌ری بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه "ماڵی باوكمی تێك دا و دایك و باوكمی له یه‌كتر جیا كردووه‌ته‌وه، جیا له‌وه‌ی ماوه‌ی 10 ساڵ ڕێی نه‌دا هاتوچۆی هیچ كه‌سێكم بكه‌م، ئێسته‌یش واز له خوشكه‌كانم ناهێنێ و ده‌یه‌وێت ماڵیان لێ تێك بدات".
"ته‌مه‌نم 16 ساڵ بوو هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵ وریا كرد، به ڕواڵه‌ت پیاوێكی باش و له خێزانێكی دیار بوو، به‌ڵام من به‌هۆی منداڵیم له زۆر شت تێنه‌ده‌گه‌یشتم، وریا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بووه هۆی ناخۆشی و مۆته‌كه‌ی ژیانی من و ماڵی باوكیشم، هه‌رزوو براكه‌می نارده ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س رێگری له خراپه‌كانی نه‌كات، دواتر ئه‌وه‌ی هه‌بوو له ماڵی باوكم فرۆشتی، ڕۆژ له دوای ڕۆژ كێشه‌ی گه‌وره‌تری ده‌خسته نێوان دایكم و باوكم، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی دوای 30 ساڵ له هاوسه‌ریی، ئه‌وانی له یه‌كتر جیا كردووه". دیلان وه‌ك به‌شێك له چیرۆكه زۆر و پڕ ئاڵۆزه‌كانی ئه‌مه‌ی گوت.
ئاماژه‌ی به‌وه دا كه وریا دوای ئه‌وه‌ی هیچی له ماڵی باوكی نه‌هێشت و هه‌موو شتێكی تێك دا، ئیتر خۆیان بوون به ئاواره و هه‌ر ساڵه و مانگه له ناوچه و شار و كۆڵانێك ژیاون. دیلان هۆكاره‌كانی ئه‌و هه‌موو شوێنگۆڕینه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه "هیچ شوێنێكم چۆڵ نه‌كرد به‌بێ كێشه، جارێك به‌هۆی زۆری قه‌رزه‌وه به نیوه‌شه‌و ماڵمان بار كرد، جارێك به‌هۆی ئاشكرابوونی پێوه‌ندی وریا له‌گه‌ل ژن و كچی خه‌ڵك جارێكی تر به‌هۆی شه‌ڕ و ئاژاوه و دزیكردنه‌وه، وه‌ك سواڵكه‌رم لێ هاتبوو له‌به‌ر كه‌سێك كه هه‌موو شتێك بوو پیاو نه‌بێ، ئه‌مانه هیچی زیاده‌ڕۆیی نییه و ئه‌و خراپییانه‌ی وریا ماڵی باوك و براكانی خۆیشی ده‌زانن و به‌ڵگه‌م هه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو شته‌كانی".
دیلان خاوه‌نی دوو خوشك و برایه‌كه، براكه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته، خوشكه‌كانیشی له سلێمانی هاوسه‌رگیرییان كردووه، به‌هۆی دڕنده‌یی وریا ماوه‌ی 10 ساڵ هه‌واڵی هیچ كه‌س نازانێت نه دایك و باوكی نه خوشكه‌كانی، چونكه هه‌ر ماوه‌ی له شوێنێك ژیاوه، تا ئه‌وكاته‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌ولێر پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خوشكه‌كانی و باوكی دروست ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ناتوانێت جارێكی تر دایكی ببینێت و به حه‌سره‌ته‌وه گوتی، "دایكم دوای چوار ساڵ له جیابوونه‌وه‌ی له باوكم كۆچی دوایی كرد".
دیلان ددان به‌وه‌دا ده‌نێت كه به‌شێك له‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی وریا به‌سه‌ری هێناوه، خۆی هۆكار بووه، چونكه هه‌موو شتێكی قبووڵ كردووه. ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت، "چه‌ند جار له‌سه‌ر جێی خۆم له‌گه‌ڵ ژنی دراوسێ و هاوڕێی خۆم بینیومه رای ده‌بوارد، هه‌ر قبووڵم كرد و ده‌مگوت با ژیانم تێك نه‌چێت، بۆیه شایه‌نی ئه‌وه‌م كه به‌سه‌رمی هێناوه، مادام ڕازی بووم له‌گه‌ڵ پیاوێكی ناپاك و دز و نابه‌رپرسیار بژیم". هه‌ر خۆیشی به گریانه‌وه باسی له‌وه كرد كه "ئه‌گه‌ر قبووڵم نه‌كردایه هیچ شوێنێكم نه‌بوو ڕووی لێ بكه‌م".
دوای ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌ولێر، ماڵی دیلان و وریا له ماوه‌ی پێنج ساڵدا چوار جار گه‌ڕه‌ك ده‌گوڕن. خۆی ده‌ڵێ، پێوه‌ندییان ورده ورده له‌گه‌ڵ ماڵی خوشكه‌كانم و خزمان دروست ده‌بێته‌وه، به‌ڵام (وریا) ئه‌زموونی وه‌رنه‌گرتووه و ئه‌مجاره ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ خوشكه‌كانی دیلان پێوه‌ندی دروست بكات و دووپاتی ده‌كاته‌وه "هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێ كردوون ئه‌گه‌ر ڕازی نه‌بن پێی، چۆن ماڵی باوكمی تێك داوه، ئاوا ماڵی خوشكه‌كانیشم تێك ده‌دات".
"داوای له هه‌ردوو خوشكه‌كه‌م كردووه پێوه‌ندی نهێنی له‌گه‌ڵ دابنێن، ته‌نانه‌ت به خوشكێكمی گوتووه ده‌بێت سه‌رجێی له‌گه‌ڵ بكات، ئه‌گه‌ر نا تۆمه‌تی بۆ دروست ده‌كات و به ته‌ڵاقدانی ده‌دات". دیلان وای گوت.
دواتر خوشكه‌كان دیلان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه و ڕووبه‌ڕووی وریا هه‌موو ڕاستییه‌كانی پێ ده‌ڵێن، ئیتر ئه‌مه به‌گوته‌ی خۆی "لووتكه‌ی سووكایه‌تییه" و دیلان به‌هۆیه‌وه ماڵ جێ دێڵێت و ده‌چێته لای كوڕه‌كه‌ی. ئێسته تێده‌گات په‌ناگه‌ی ئارام چه‌ند شكۆ بۆ مرۆڤ دروست ده‌كات و به هه‌ناسه‌یه‌كی له ده‌ست چووه‌وه ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه "ئه‌گه‌ر ساڵانی ڕابردوو بێ لانه بووایه‌م، له‌و ژیانه پیسه‌دا نه‌ده‌مامه‌وه، بۆیه لای كوڕه‌كه‌م زۆر خۆشه و بۆ ژنی چه‌وساوه گرنگ ده‌ربازبوونه له سته‌م و نه‌بوونی ترسی ژیان و په‌ناگه، ئه‌گه‌ر نا پیاوی خراپ دۆزه‌خه و هه‌ر نه‌بێت باشتره".
دیلان بۆ پاراستنی خوشكه‌كانی ناچار ده‌بێت هاوسه‌ری هه‌ردووكیان له هه‌موو كێشه‌كانی وریا ئاگادار بكاته‌وه و خۆیشی رێی دادگای گرتووه‌ته به‌ر بۆ پچڕانی ته‌واوه‌ی ژیان له‌گه‌ڵ وریا كه خۆی به "بۆگه‌ن و نامه‌ردانه له‌گه‌ڵ پیاوێك كه خاڵ به خاڵی گیانی له پیسی دروست بووه".
وشه/ هه‌ولێر- ئیڤان عه‌بدوڕه‌حمان