له رۆژی پێنجشه‌مه‌وه چوار ئه‌ندامی خێزانیك له هه‌ڵه‌بجه دیار نامێنن، ته‌نیا كوڕێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵیان نه‌بێ، خزمان و دراوسێكانیان چه‌ند له باهی هه‌واڵی دایك و باوك و براكانی لێی ده‌پرسن، ده‌ڵێ نازانم له كوێن، دواتر پۆلیس به تۆمه‌تی كوشتنی خێزانه‌كه‌ی ده‌یگرێ.
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو، ته‌رمی یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه له هه‌ڵه‌بجه دۆزرایه‌وه كه ته‌رمی دایكه‌كه بوو، دره‌نگانێكی ئه‌مشه‌ویش ته‌رمی سێ ئه‌ندامه‌كه‌ی تری هه‌مان خێزان دۆزرانه‌وه. تیمه‌كانی پۆلیس له سه‌عات تا سێی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م، ته‌رمی سێ ئه‌ندامه‌كه‌ی تر له دۆڵه‌مه‌ڕ و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ڵه‌بجه دۆزییه‌وه.
به‌رزان عوسمان گوته‌بیژی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی كه "وشه"ش ئاماده‌ی بوو، رای گه‌یاند: ته‌رمه‌كان پێكهاتوون له دایك و باوك و دوو برا، له ڕۆژی پێنجشه‌می ڕابردووه‌وه دیار نه‌ماون و كوڕێكیان تۆمه‌تباره به كوشتن‌یان و ئێسته گیراوه.
هه‌روه‌ها گوتی: سه‌ره‌تا ته‌رمی دایكه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه، دواتر ئه‌و كوڕه‌ی كه ته‌مه‌نی 18 ساڵه و گرتوومانه، دانی ناوه به تاوانه‌كه‌یدا و ئاشكرای كردووه ته‌رمه‌كانی تری له كوێ فڕێ داوه. ته‌رمی دایكی و برا بچووكه‌كه‌ی له نزیك گوندی ده‌ڵه‌مه‌ڕ و ته‌رمی براكه‌ی تری و باوكی له نزیك شاخی شنرۆی فڕێ دابوو.
گوته‌بیژی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه‌شی گوت: رووداوه‌كه به چه‌كی جۆری كڵاشینكۆف بووه و هه‌موویانی له یه‌ك كاتدا كوشتووه و دواتر به ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان، ته‌رمه‌كانی گواستووه‌ته‌وه و له نزیك گونده‌كانی هه‌ڵه‌بجه فڕێی داون.
"هۆكاری كوشتنه‌كه ته‌نیا دروستبوونی ئیره‌یی بووه به براكه‌ی و پێی وایه بایه‌خی زیاتر به‌و ده‌درێ، بۆیه جۆرێك له رق و كینه‌ی به‌رانبه‌ر خێزانه‌كه‌ی دروست كردووه و به‌م كاره هه‌ستاوه". به‌رزان عوسمان وا ده‌ڵێ.
ئه‌و خێزانه‌ی كه كوژراون، باوكه‌كه ته‌مه‌نی 43 ساڵ بووه و ناوی "مودریك شه‌فیق" بووه، دایكه‌كه‌ش ناوی "سروه ئیبراهیم" بووه كه ته‌مه‌نی 37ساڵ بووه، براكانیشی ناویان "هاوكار" ته‌مه‌نی 20ساڵ و "كۆیار" ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵ بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له پزیشكی دادوه‌ری هه‌ڵه‌بجه بۆ "وشه" ئاشكرای كرد: ئه‌و كاته‌ی ته‌رمی ئه‌و خێزانه هێنراونه‌ته نه‌خۆشخانه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و ژنه‌ش دووگیان بووه و سه‌رجه‌میشیان به چه‌كی كڵاشینكۆف كوژراون.
نزیك به یه‌ك مانگ پێش ئێسته‌یش، هه‌ر له هه‌ڵه‌بجه حاڵه‌تێكی تری كوشتن تۆمار كرا، كه گه‌نجێك برا و براژنه‌كه‌ی و منداڵێكی ته‌مه‌ن چوار ساڵی كوشتبوو.
هه‌له‌بجه/ سه‌لام هانه‌دنی