ئه‌گه‌ر تۆ بووكی تازه‌یت، هه‌ست ده‌كه‌یت هه‌ندێك له شته‌كانی ژیانی ئێسته‌ت ته‌واو جیاوازه، پێویسته له‌وه دڵنیا بیت ماوه‌ی سه‌ره‌تای ژیانی هاوسه‌رگیریت قوڕس ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ت سه‌ركه‌وتوو بیت، ده‌بێت به باشترین شێوه خۆتی له‌گه‌ڵ ڕابێنیت.
ئه‌و كێشه و گۆڕانكارییانه چین كه له ژیانت ڕوو ده‌ده‌ن؟ چۆن به‌رگه‌یان ده‌گریت و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌یت؟
بێده‌نگی: له سه‌رده‌می پێوه‌ندیی خۆشه‌ویستی و ده‌زگیرانداری، مێرده‌كه‌ت زۆری قسه له‌گه‌ڵ ده‌كردیت و كاته‌كانی به ته‌واوه‌تی به‌تۆ به‌خشیبوو، به‌ڵام ئێسته وا نییه، زۆربه‌ی كاته‌كانی به بێده‌نگی به‌سه‌ر ده‌بات، ئه‌مه مه‌كه به كێشه‌یه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر خۆت، چونكه پیاوان به گشتی حه‌ز ده‌كه‌ن كه‌م بڵێن، ته‌نیا ئه‌و قسانه بكه‌ن كه گرنگه، ئێسته‌ش كه ژیانی له‌گه‌ڵ تۆیه و له هه‌موو شتێكی ڕۆژانه‌ت دڵنیا و ئاگاداره، به پێویستی نازانێت پرسیارت زۆر لێ بكات.
ڕه‌فتاره‌كانی جیاوازن: تۆ یه‌كێكی له‌و كه‌سانه‌ی حه‌ز ده‌كه‌یت به‌یانیان زوو له‌خه‌و هه‌ستیت و كاتێكی زۆرتر به‌یه‌كه‌وه به‌سه‌ر به‌رن، كه‌چی ئه‌و له‌م ژوور بۆ ئه‌و ژوور ده‌گه‌ڕێت تا تۆزێك زیاتر بخه‌وێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته جێی خه‌مخواردن بۆت، پێت وایه ئه‌و تۆی به‌لاوه گرنگ نییه بۆیه هه‌ر خه‌ریكی ئاسووده‌كردنی مێشكی خۆیه‌تی، نه‌خێر بێگومان ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه‌ت هه‌ڵه‌یه، پێویسته ئه‌وه باش بخه‌یته مێشكته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به ته‌واوی شێوازی ژیان و هه‌ڵسوكه‌وتیشتان وه‌ك یه‌ك بێت، هێشتا هه‌ندێ شتی تایبه‌تیتان هه‌یه كه پێویست ناكات وه‌ك یه‌كی لێ بكه‌ن، باشتره بیر له‌و شتانه بكه‌یته‌وه كه له‌به‌ر خاتری تۆ ده‌یكات، نه‌ك شتی وا بێ مانا.
پاره ده‌بێته كێشه: له‌وانه‌یه له ماڵی باوكت هه‌رگیز كه‌س لێپێچینه‌وه‌ی له‌سه‌ر پاره خه‌رجكردنه‌كانت نه‌كردبێ، یان ئه‌گه‌ر خۆت مووچه‌خۆر بوویت، كه‌س پێی نه‌گوتبی پاره‌كانت چی لێ ده‌كه‌یت؟، به‌ڵام له‌مه به‌دوا وا نییه، پێویسته هه‌ردووكتان ئاگاتان له پاره و ماڵی یه‌كتر بێت، باشتر وایه به هه‌ردووكتان سنوورێك بۆ خه‌رجكردنی پاره دابنێن و ئاگاتان له خه‌رجی یه‌كتر هه‌بێت.