چەكدارە كوردەكانی ڕیزی سوپای سووریای ئازاد كە لەلایەن توركیاوە پشتیوانی دەكرێن و ئەوان لە هێرشەكەی توركیا بۆ سەر شاری عەفرین بەشدارن، لەگەڵ هێزەكانی تری توركیا و عەرەبی ناو سوپای سووریای ئازاد، دژی چەكدارانی یەكینەكانی پاراستنی گەل دەجەنگن و لە یەكتر دەكوژن، دووپاتیش لەوە دەكەنەوە، پەیەدە نوێنەرایەتی كورد ناكات، ئەمەیش دووپاتی ئەوە دەكاتەوە، كورد هەرگیز بیری نەتەوەیی نابێتە هۆی زاڵبوون بەسەر ناكۆكییە سیاسییەكان و پەنا بۆ شكاندنی ئێسكی یەكتر دەبەن.
مستەفا ئەبو حەیدەر فەرماندەی كەتیبەكانی "نەوەی سەڵاحەدین"ی سەر بە هێزەكانی "بەرەی شام" لە لێدوانی بۆ میدیاكانی توركیا دەڵێ، كوردەكان ئامادەیی تەواویان لە ڕیزەكانی سوپای سووریای ئازاد هەیە، وەك هێزی تایبەت و وەك سەربازی جیاجیا لە ڕیزی هێزەكە بوونیان هەیە، به تایبەتیش لەو دوو هێزەی بەم دوایییە ڕێكخراون، هێزەكانی "شامییە" و هێزەكانی "كەتیبەی سوڵتان موراد".
ئەبو حەیدەر دەڵێ، كەتیبەی نەوەكانی سەڵاحەدین لە باشترین هێزەكانی كوردن لە ڕیزی سوپای سووریای ئازاد، بە گشتیش ژمارەی چەكدارانی كورد لە ڕیزی سوپای سووریای ئازاد هەزار چەكدار دەبێ، ئامادەیی خۆیشمان دەربڕیوە و بەشدارین لە ڕیزەكانی سوپای سووریای ئازاد لە ئۆپراسیۆنی چڵە زەیتوون بۆ سەر عەفرین، ئێمە پەیەدە دەناسین و دەزانین چۆن پێكهاتووە و ئامانجەكانی چییە و چۆنن.
ئاماژەی دا، هەموو چەكدارە كوردەكانی ناو سوپای ئازاد ئامادەن بەشدار بن لە هەڵمەتی ڕزگاری عەفرین و تەواوی ئەو ناوچانەی تر كە لەلایەن ڕێكخراوی پەكەكەوە دەستی بەسەردا گیراوە، ئەوان بە هیچ شێوەیەك نوێنەرایەتی كورد ناكەن، ئێمەیش وەك كورد و تورك و عەرەب یەك نەتەوەین و مێژوو و ئاینێكی هاوبەشمان هەیە و لێ ناگەڕێین كەس جیاكاری لە نێوانمان دروست بكات.
ئەبو فەیاز چەكدارێكی ڕیزەكانی كەتیبەی نەوەی سەڵاحەدینە و دەڵێ، پەیەدە درێژكراوەی ڕێكخراوی پەكەكەیە و ئەوان هێزێكی داگیركەرن هاتوونەتە ناوچە كوردییەكانی سووریا، بە هیچ شێوەیەك خێر و خۆشییان بۆ كورد و خەڵكی تری ناوچەكەیش ناوێ.
بەكر بۆزداغ گوتەبێژ بەناوی حكوومەتی توركیا دووپاتی كردەوە، ئۆپراسیۆنی چڵە زەیتوون بە هیچ شێوەیەك كوردەكانی بە ئامانج نەگرتووە، بەڵكو ئامانجی سەرەكیی ڕێكخراوە "تیرۆریستییەكانە" جیا لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو چەكدارانە و لەناوبردنی بنكە و پەناگە و چەك و هێزە چەكدارەكانیان ئامانجێكی ترمان نییە.
زیاتر گوتی، شاری عەفرین لە دەرەوەی دەسەڵاتی ڕژێمی سووریایە و تیرۆریستان لەناو شارەكە بوونیان هەیە، بوونەتە هۆی دروستكردنی مەترسی لەسەر یەكێتیی خاكی سووریا و سنوورەكانی توركیا. لەبارەی ئەگەری ڕژانە سەرشەقامی پەرلەمانتار و لایەنگرانی "هەدەپە" لە توركیا بۆ دژایەتی هێرشەكەی توركیا، بۆزداغ گوتی، توركیا وڵاتی یاسایە و بە تەواوی دەسەڵاتە یاسایییەكانی بەكار دەهێنێ، بەرانبەر بەوانەی پشتیوانی لە "تیرۆر" دەكەن و دەیانەوێ ئامانجەكانی ئەوان بەدی بێت.
لەلایەكی ترەوە هێزەكانی سووریای دیموكرات دووپات لەوە دەكەنەوە، ئەوان بە هیچ شێوەیەك لە عەفرین ناكشێنەوە، بەڵكو بەردەوام دەبن لە ڕووبەڕووبوونەوەی توركیا و بەردەوام زیانی گەورە و قورسی لێ دەدەن.
نووری مەحموود گوتەبێژی یەپەگە بە "ڕۆیتەرز"ی ڕاگەیاند، هێزەكانمان تا ئێستە توانیویانە بە توندی وەڵامی توركیا بدەنەوە و هێزەكانیان ناچار كراون دوای پێشڕەوییەكانیان پاشەكشە بكەن.
لەبارەی كاتی كۆتای ئۆپراسیۆنەكەی توركیایش بەرپرسێكی باڵای توركیا ئاشكرای كرد، تا ئێستە كاتێكی ڕوون و دیاریكراو بۆ هەڵمەتە بوونی نییە، بەڵكو ئەوان دەیانەوێ زۆر بەخێرایی پێشڕەوی بكەن و كۆتا بە ئۆپراسیۆنەكە بهێنن، توركیا پێشبینی دەكات لە ناوخۆی عەفرینەوەیش خەڵكی پشتیوانی هێرشەكەی بۆ سەر شارەكە بكەن، بەڵام تا ئێستە هیچ هەنگاوێكی وا دەرنەكەوتووە، جیا لەوەیش ئامانجی دووەمی ئۆپراسیۆنەكەی توركیا هەر عەفرین نییە، بەڵكو دەیەوێ منبەجیش كۆنتڕۆڵ بكاتەوە و هێزەكانی یەپەگەی لێ وەدەر بنێت، پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا دووپاتی لەوە كردەوە، سوپای وڵاتەكەی یەپەگە لە شارەدێی منبجیش دەردەكات، ئەمەیش لە كاتێكدایە ژمارەیەكی زۆری سەربازی ئەمەریكی لەو شارۆكەیە بوونیان هەیە و تا ئێستەیش لەوێ ماون، پێشتریش شارۆكەكە بە پشتیوانی ئەمەریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەلایەن هێزەكانی سووریای دیموكراتەوە لە تیرۆریستانی داعش پاك كرایەوە.
پێشتر ئۆلیگ مۆكسڤین و ئهندریه ریزشیكۆڤ دوو نووسهری
ڕووسی له وتارێكدا ئاماژهیان بهوهدا، ههڵكردنی گڵۆپی سهوزی مۆسكۆ له بهرانبهر
هێرشهكهی عهفرین له بهرانبهر كشانهوهی توركیایه له شاری ئیدلهب و ڕادهست
كردنییهتی به ڕووسیا، دووپاتیشیان لهوه كردووهتهوه ئهوهی له ڕووسیا ڕوو
دهدات، پێوهندی تۆكمهی به ڕێككهوتنی مۆسكۆ و ئهنكهره ههیه و هێزهكانی
ئهسهدیش ئامانجیانه چهكداری تهواوی گرووپهكانی ئۆپۆزسیۆن به شهڕی عهفرینهوه
سهرقاڵ ببن.
لهلایهكی ترهوه زانیارییهكان دووپات لهوه دهكهنهوه، جگه له ئیدلهب،
مۆسكۆ ئامانجییهتی ئهنكهره داوایهكی تری لهبهرانبهر بێدهنگی لهسهر هێرشهكهی توركیا بۆ سهر عهفرین بهدی بهێنێت، ئهویش پابهندبوونییهتی به ڕێككهوتن و ڕاسپارده سهربازییهكانی دوا كۆنگرهی ئاستانا كه له نێوان ئهسهد و ئۆپۆزسیۆن ڕێككهوتنی لهسهر كرا، ئهویش ههڵوهشاندنهوه و لهناوبردنی بهرهی ڕزگاری شامه كه پێشتر بهرهی نووسره بوون و گرووپێكی تیرۆریستی سهر به رێكخراوی تیرۆریستی قاعیدهن.
به دیوێكی ترهوه شارهزیان هێما بۆ ئهوه دهكهن، مۆسكۆ تا ئێستهیش پێوهندی لهگهڵ كوردانی سووریا ههیه و نووسینگهی ئهوان له مۆسكۆ ماوهتهوه و بهردهوامه، جیا لهوهیش مۆسكۆ دهیهوێ به بێدهنگی لهو ههڵمهته سهربازییه ئهوه بۆ كوردان بسهلمێنێ، كه بێ پشتیوانی ڕووسیا ئهوان زوڵمی گهورهیان لێ دهكرێ و كوردهكان ناچار بكات له وڵاتانی ڕۆژئاوا دوور بكهونهوه و به تهواوی له ڕووسیا و ڕژێمی ئهسهد نزیك ببنهوه، ترسی ئهوهیشی ههیه، بههۆی بێدهنگییهوه كوردهكانی ڕۆژئاوا بهیهكجاری له دهست بدات و ئهوان زۆر نزیكتر ببنهوه له وڵاتانی ڕۆژئاوا.
ڕۆژی هەینی 19ی كانوونی دووەم/یەنایەر دوای كۆكردنەوەی هێزێكی زۆر له پارێزگای هاتای وڵاتی توركیا كە هاوسنوورە لەگەڵ شاری عەفرین، تۆپخانەكانی توركیا بەچڕی دەستیان بە بۆردمانی شاری عەفرین و گوند و ناوچەكانی دەوروبەری شارەكە كرد، ئەمەیش دوای ئەوە دێ ڕووسیا نەرمی نواندووە و ئەمەریكایش تەنیا بە لێدوان و قسەی نیگەرانی خۆی لە ئەنجامدانی هێرش كردنە سەر عەفرین ڕاگەیاندووە، بەوهۆیەوە لە ڕۆژی شەموو 20 كانوونی دووەم/یەنایەر فڕۆكەكانی توركیا بە چڕی دەستیان بە بۆردمانی ئاسمانی شارەكە كردووە و هێزەكانی یەپەگەیش دووپات لەوە دەكەنەوە، كە بەرگری لە شارەكە دەكەن و هەرگیز بۆ توركیا چۆڵی ناكەن.
شاری عەفرین یەكێكە لە ناوچە كوردستانییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان و دەكەوێتە باكوری ڕۆژئاوای سووریا و سەر بە پارێزگای حەلەبی سووریایە و ڕووبەرەكەی سێ هەزار و 850 كیلۆمەتری دووجایە، بەگوێرەی ئاماری 2010 ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە 523 هەزار كەس دەبێ و زۆرینەی ڕەهای دانیشتووانەكەی كوردن.