بە وێنە.. كامێرای چاودێری هاتوچۆ دەستڕێژی گولەی لێدەكرێت

:: PM:03:33:25/01/2018 ‌

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن كەسێكی نەناسراو دەستڕێژی گولە لە كامێرایەكی چەسپاوی چاودێری هاتوچۆی هەولێر دەكرێت و "وشە" كۆمەڵێك وێنەی ئەو كامێرایانەی بە گولە لێیان دراوە، بڵاو دەكاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 25ـی كانوونی دووەم، بە گوێرەی بەدواداچوونێكی "وشە" بۆ كامێرای چاودێری هاتوچۆ لە شاری هەولێر لەیەكێك لە كامێراكانی ناوشار دەستڕێژی گولەی لێ كراوە شكێنراوە.

ئەو كامێرایە دەكەوێتە ژێر پردی بەردەم نەخۆشخانەی ڕزگاری شاری هەولێر كە خێرایی لێ خوڕین لەو شوێنە تەنیا 60 كیلۆمەترە لە سەعاتێك و جامی كامێراكەی شكاوە و دوو گولەی بەركەوتووە لە كاتێكە ئەو جۆرە مادەیەی بۆ جامی پارێزی كامێراكە بەكاردێت كوالێتییەكی زۆر بەرزی هەیە.

پێشتر فازڵ حاجی گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە "وشە"ی ڕاگەیاندبوو، لە هەولێر ژمارەیەك كامێرای چاودێری هاتوچۆ هەیە و لەگەڵ وەستایەكدا هاوئاهەنگیان كردووە كە بە ئاسن ئەو كامێرایانە بپارێزن.

لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوو چەندان ڕووداوی نەخوازرا و لە هەرێمی كوردستان لەلایەن شوفێرانەوە ئەنجام دراون بۆسەر كارمەندانی هاتوچۆ و ئامێرەكانیان، لە یەكێك لە ڕووداوەكاندا كارمەندێكی هاتوچۆ بریندار كرابوو.








وشە - رامیار جەواد