ڕه‌وشی سه‌قامگیریی دارایی و یه‌كسانی له داهات و بازاڕی كار و سیاسه‌تی كۆچ، وای كردووه وڵاتى ئه‌مه‌ریكا بچنه ڕیزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه بوونه‌ته باشترین وڵات بۆ پێشوازیكردن و حه‌سانه‌وه‌ى په‌نابه‌ران.
ڕیزبه‌ندی باشترین 10 وڵات بۆ په‌نابه‌ران له‌مانه‌ى خواره‌وه پێك هاتووه كه له ڤیدیۆكه‌دا پێشان دراون، له ناویشیاندا دوو وڵاتى عه‌ره‌بی هه‌ن كه پێشوازى له په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن و ئاماده‌ن شوێنى حه‌وانه‌وه‌یان بۆ دابین بكه‌ن.
جێی باسه له دوو مانگی ڕابردوودا ژماره‌ی په‌نابه‌ران له سنووره‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا به ته‌واوی ڕووی له زیادبوون كردووه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگه‌كانی سه‌ره‌تای ساڵی 2015 و 2016، به‌جۆرێك ته‌نیا له مانگی ڕابردوو 452 كه‌س له سنووری هه‌رێمی كیوبیك داوای په‌نابه‌ریان پێشكه‌ش كردووه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه له مانگی كانوونی دووه‌می 2016 ته‌نیا 137 كه‌س داوایان پێشكه‌شی پۆلیسی كه‌نه‌دا كردبوو.