موشیر ره‌شید ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی كاروبارى یاسایى له ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێمى كوردستان، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ "وشه" رای ده‌گه‌یه‌نێت كه به سه‌تان فه‌رمانبه‌ری كوردستان به نایاسایى پله‌كه‌یان به‌رز كراوه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌ت كراون. هاوكات پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى له ساڵى 2014ه‌وه كار له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى چاكسازى بۆ كوردستان ده‌كات و مافى ئه‌وه‌مان هه‌یه بڵێین پڕۆژه‌ى چاكسازى پڕۆژه‌ى ئێمه‌یه بۆ كوردستان.
موشیر باس له كارێكى نوێى ده‌سته‌كه‌یان ده‌كات له‌باره‌ى وردبینى له بڕوانامه‌ى مامۆستایانى زانكۆ و گوتى، "گومانمان هه‌بوو دوو هه‌زار و 900 بڕوانامه‌ى دكتۆرا هه‌بن له زانكۆ حكوومییه‌كان".
* سه‌رچاوه‌ى ده‌ست پێكردنى پڕۆژه‌ى چاكسازى له كوێوه دروست بوو، كه ئێسته له په‌رله‌مانى كوردستان گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كرێ، ئێوه رۆڵتان له‌و پڕۆژه‌یه چییه؟
ئه‌و پڕۆژه چاكسازییه‌ى ئێسته له په‌رله‌مانى كوردستاندایه، كۆكراوه‌ى كۆمه‌ڵێك كار و پڕۆژه‌ى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكییه، له ماوه‌ى ڕابردوودا به‌پێى ئه‌و ئه‌ركانه‌ى بۆ ده‌سته‌كه دیارى كراوه له بابه‌تى شه‌فافییه‌ت و لێكۆڵینه‌وه و كاروبارى یاسایى و چاودێرى یاسایى، كۆمه‌ڵێك پێشنیار دراوه‌ته حكوومه‌ت بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى، جیا له‌وه‌ى له ماوه‌ى ڕابردوودا به‌دواداچوون بۆ چه‌ندان بڕیارى حكوومه‌ت كراوه له‌سه‌ر خانه‌نشینى نایاسایى و پله به‌رزكردنه‌وه و وه‌زیفه‌ى گشتیی و دواتر به دۆكیۆمێنت دراونه‌ته سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌ت. بۆ نموونه: له‌سه‌ر خانه‌نشینى نایاسایى له 31ى ئادارى ساڵى 2015 به نووسراوى ژماره 31 داوامان كردووه به‌دواداچوون له‌سه‌ر خانه‌نشینى نایاسایى بكرێت و سه‌ره‌تاى ساڵى 2016یش ورده‌كارى به‌دواداچوونه‌كان دراونه‌ته حكوومه‌تى هه‌رێم.
له بابه‌تى پله به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران له ساڵى 2014ه‌وه به‌دواداچوون بۆ پله به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رانى پله یه‌ك و دوو و سێ كراوه كه به‌سه‌تان فه‌رمانبه‌ر به نایاسایى پله‌كه‌یان به‌رز كراوه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌ت كراوه، چونكه به‌بێ پێوه‌رى بڕوانامه و خزمه‌ت پله‌كان به‌رز كراونه‌ته‌وه به جۆرێك ته‌نیا به‌بێ بوونى پێوه‌رى بڕوانامه هه‌زار و 557 كه‌س بڕوانامه‌یان نییه و پله‌كانیان به‌رز كراونه‌ته‌وه له نێوان پله‌ى یه‌ك و دوو و سێ، له پله‌باڵاكان نابێت بڕوانامه له زانكۆ كه‌متر بێت، كه‌چى پله تایبه‌ت هه‌یه بڕوانامه‌ى نییه یان سه‌ره‌تایى و ئاماده‌یى هه‌یه، هه‌رچه‌نده هێشتا پێویسته وردبینى له دۆسیه‌ى پله تایبه‌ت و فه‌رمانبه‌راندا بكرێت، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك پێشنیارى تر له‌باره‌ى خانه‌نشینى نایاسایى و پله تایبه‌ت دراوه‌ته حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، له ساڵى 2016ه‌وه حكوومه‌ت نووسراوى بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى میلاكات له وه‌زاره‌تى دارایى كردووه بۆ وردبینى له دۆسیه‌ى پله تایبه‌ت و فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كراوه، بۆیه بوونى یاسایه‌كى چاكسازى به پێویست زانرا.
* جیا له ئێوه كۆمه‌ڵێك دامه‌زراوه‌ى تریش هه‌ن باس له‌وه ده‌كه‌ن رۆڵیان له نووسینه‌وه‌ى ئه‌و پڕۆژه چاكسازییه هه‌یه، وه‌زاره‌تى دارایى و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران به‌نموونه؟
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و ئه‌نجامدانى چاكسازى به ده‌زگه‌یه‌ك و به ته‌نیا یه‌ك شوێن ناكرێت، چونكه ده‌بێ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى به ئه‌ركێكى نیشتمانی بزانین و هه‌مووان به شانازییه‌وه كارى تێیدا بكه‌ین، ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى له ساڵى 2014ه‌وه كار له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى چاكسازى بۆ كوردستان ده‌كات. جیا له‌وانه‌یش، كۆمه‌ڵێك كارى تر له ده‌سته‌كه‌دا كراوه، چونكه حكوومه‌تیش چه‌ندان جار نووسراوى بۆ وه‌زاره‌ته‌كانى تر كردووه ره‌نگه چاكسازییان ئه‌نجام نه‌دابێ و پێوه‌ى پابه‌ند نه‌بووبن، بۆ زانیارى ئه‌و خاڵانه‌ى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى له كۆبوونه‌وه‌كاندا داواى كردووه هه‌مووى له‌ناو پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه جێگیر كراوه، بۆیه مافى ئه‌وه‌مان هه‌یه بڵێین پڕۆژه‌ى چاكسازى پڕۆژه‌ى ئێمه‌یه بۆ كوردستان.
* ئێسته مه‌ترسى هه‌یه كه پڕۆژه‌ى چاكسازى له مووچه‌ى خانه‌نشینى له په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه په‌سه‌ند نه‌كرێت و به‌شێك له په‌رله‌مانتاران به به‌رژه‌وه‌ندى خۆیانى نازانن؟
مه‌ترسى په‌سه‌ند نه‌كردنى پڕۆژه‌ى چاكسازی له په‌رله‌مانى كوردستان نییه، چونكه په‌رله‌مانتاره‌كان سه‌ربه لایه‌نى سیاسین و هیچ لایه‌نێكى سیاسیش نییه دژى چاكسازى بێت، ته‌نانه‌ت هه‌موویان دروشمى چاكسازى به‌رز ده‌كه‌نه‌وه و باسى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌كه‌ن، به‌ڵام نایشارینه‌وه بیستوومانه هه‌ندێك په‌رله‌مانتار ژێر به‌ژێر كار دژى پڕۆژه‌ى چاكسازى و مووچه‌ى خانه‌نشینى ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان دڵنیاییمان پێ دراوه كه كارى له پێشینه‌ى په‌رله‌مان په‌سه‌ندكردنى ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌بێت.
* ده‌گوترێت ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت ده‌یزانى به پڕۆژه‌یه‌كى چاكسازى داهاتى زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ى باسى ده‌كه‌ن، بۆچى پێشتر ئه‌و كاره‌ى نه‌ده‌كرد، بۆچوونی ئێوه چییه؟
پێشتر حكوومه‌تى هه‌رێم به‌م شێوه خراپه نه‌كه‌وتبووه ته‌نگژه‌ى دارایى، به تایبه‌ت كاتێك بودجه و مووچه له به‌غداوه ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرا، به‌ڵام دوا به‌دواى ساڵى 2014 كه گه‌مارۆی دارایى كه‌وته سه‌ر هه‌رێم، ده‌ركه‌وت ده‌بێت هه‌رێم خۆى له‌گه‌ڵ بودجه‌كه‌ى بگونجێت، بۆیه ئێسته ئه‌نجامدانى چاكسازى بووه‌ته پێویستییه‌كى زۆر و له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه ده‌توانێت داهاتى خۆى پێ به‌رز بكاته‌وه، روونه له ئه‌نجامدانى چاكسازى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى هه‌مووان هه‌ست به ئازار ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئازاره‌كه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكى تر جیاوازه، ئێسته ئیراده‌یه‌كى رژد هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى چاكسازى و روووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى.
* خانه‌نشینى نایاسایى قسه‌ى زۆرى له‌باره‌وه ده‌كرێ، چۆن بۆ خوێنه‌ری روون ده‌كه‌یته‌وه خانشینى نایاسایى مه‌به‌ست كێیه و چییه؟
خانه‌نشینى نایاسایى كه ئه‌ركى ئێمه بوو له ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى به‌دواداچوونى بۆ بكه‌ین، ئه‌و كه‌سه‌ى خانه‌نشینه و پێى ده‌ڵێن نایاسایى، هیچ وه‌زیفه‌یه‌كى نه‌بینیوه و به‌پله‌ى وه‌زیر و بریكارى وه‌زیرى خانه‌نشین كراوه، به‌ڵام خه‌ڵكیش هه‌یه پێشمه‌رگه‌ى دێرینه و خه‌باتى كردووه ئێسته خانه‌نشین كراوه به یاسای سه‌ربازى، له وه‌زیفه‌ى گشتیی به‌پێى یاسا بڕێك پاره له مووچه بۆ خانه‌نشینى ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و خانه‌نشینه نایاسایییانه هیچیان لێ نه‌بڕاوه، ده‌ركه‌وتووه له زۆنى سه‌وز زۆرترین خانه‌نشینى نایاسایى به پله‌ى وه‌زیر هه‌یه و له به‌رانبه‌ریشدا پله‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی زیاتره، ئێسته هه‌وڵ دراوه خانه‌نشینى پله تایبه‌ته‌كان سنووردار بكرێت و ته‌مه‌نى ئه‌وه‌ى خانه‌نشین ده‌بێ نابێ له 50 ساڵ كه‌متر بێ و خزمه‌تیشیان له 15 ساڵ كه‌متر بێ، به‌و پێَیه بێت پله تایبه‌ت و په‌رله‌مانتاره گه‌نجه‌كان خانه‌نشین نابن.
* به‌پێی زانیارییه‌كانمان پرۆسه‌ى وردبینیى بڕوانامه‌ى مامۆستاى زانكۆكانتان له به‌رده‌ست بوو، ئه‌وه به كوێ گه‌یشتووه؟
ئه‌وه پرۆسه‌یه‌كى نوێیه و له ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى وردبینى له بڕوانامه و پسپۆڕیى مامۆستایانى زانكۆ ده‌كرێت، چونكه گومان له‌سه‌ر هه‌ندێك بڕوانامه هه‌یه له زانكۆكاندا و ئێسته پرۆسه‌ى وربینى بۆ بڕوانامه‌ى دكتۆرا ده‌ستى پێ كردووه كه ژماره‌یان دوو هه‌زار و 300 بڕوانامه‌ى دكتۆرایه، هه‌رچه‌نده گومانمان هه‌بوو دوو هه‌زار و 900 بڕوانامه‌ى دكتۆرا هه‌بن له زانكۆ حكوومییه‌كان، به‌ڵام ئه‌و ژماره‌یه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاوه هاتووه‌ته ناردن و ئه‌وانیش لێى به‌رپرسن.
* له ڕابردوودا پشكنینتان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى هه‌ندێك له كه‌مپى ئاواره‌كان كرد كه سه‌ربه وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراقن، به‌كوێ گه‌یشت؟
بیستمان هه‌ندێك كه‌ناڵى ڕاگه‌یاندنى عێراقى باسى گه‌نده‌ڵییان له هه‌رێمى كوردستان ده‌كرد له كه‌مپى ئاواره‌كاندا، بۆیه بڕیارمان دا به‌دوادچوون بكه‌ین بزانین گه‌نده‌ڵیی كه‌مپه‌كان له كوردستانه‌وه ده‌كرێ یان له به‌غداوه، ته‌نیا له دوو كه‌مپدا ده‌ركه‌وت گه‌وره‌ترین به‌هه‌ده‌ردان و گه‌نده‌ڵى له كه‌مپه‌كان له‌لایه‌ن به‌غداوه ده‌كرێ، بۆیه به‌نووسراو ئاراسته‌ى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى به‌غدامان كرد، به‌ڵام ئه‌وان هێشته هیچ ئه‌نجامێكیان روون نه‌كردووه‌ته‌وه.
* یه‌كێكى تر له‌و بابه‌تانه‌ى هه‌یه یه‌كلاكردنه‌وه‌ى "معه‌وم"ه‌كانه ئه‌و پرسه به‌كوێ گه‌یشتووه؟
زۆرترین معه‌وم هى سه‌رده‌مى دوو ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستانن كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا دوو به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی له یه‌ك بوار یان دوو پۆستى لێكچوو هه‌بووه و كه‌سه‌كه خانه‌نشین نه‌كراوه، بۆیه داوامان كردووه پرسى معه‌ومه‌كانیش بخرێته ناو پڕۆژه‌ى چاكسازى، یان داوامان كردووه ئێسته ئه‌وانه‌ى له ماڵه‌وه دانیشتوون و معه‌ومن بخرێنه‌وه سه‌ر كار له شوێنى تر.
* باسى زۆر له فه‌رمانبه‌رى زیاد ده‌كرێت له وه‌زیفه‌ى گشتیی، هیچ پڕۆژه‌یه‌ك هه‌یه بۆ بچووككردنه‌وه‌ى حكوومه‌ت؟
له ساڵى 2014ه‌وه كارمان له‌سه‌ر پرسى وه‌زیفه‌ى گشتیی كردووه و داوامان كردووه حكوومه‌ت بچووك بكرێته‌وه، ئێسته‌یش به‌دره‌نگى نازانین ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت بچووك بكرێته‌وه، بچووككردنه‌وه‌كه له‌ڕێى كه‌مكردنه‌وه‌ى وه‌زیفه‌ى گشتیی ده‌بێت، ئه‌وه‌یش به‌پێداچوونه‌وه به یاساى وه‌زیفه‌ى گشتیی و دامه‌زراوه‌كانى حكوومه‌ت ده‌بێ. له رێكه‌وتی 31/ئابى ساڵى 2014 نووسراومان كردووه بۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تا كارنامه و دیاریكردنى میلاك بۆ ده‌زگه‌كان دابنرێت به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر ده‌زگه‌یه‌ك 10 كارمه‌ندى پێویست بێت، 50 كه‌سى بۆ دانه‌نرێت و فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكرێنه‌وه له شوێنێك بۆ شوێنێكى تر، ئه‌گه‌ر له‌و حاڵه‌ته‌دا فه‌رمانبه‌ران هه‌ر زیادى كرد، ئه‌وه پڕۆژه‌ى بچووكیان له به‌رانبه‌ر پێدانى سۆشیالێك پێ بدرێت، ده‌توانرێت له كردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى بچووك سوود له كه‌رتى كشتوكاڵ وه‌ربگرین، به‌سه‌تان پارچه زه‌ویى كشتو‌كاڵى هه‌ن ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت بیر له‌وه بكاته‌وه به‌رانبه‌ر بڕێك پاره‌ى كه‌م بیدات به به‌شێك له فه‌رمانبه‌رانى، ئه‌وه قورسایى له‌سه‌ر وه‌زیفه‌ى گشتیی كه‌م ده‌بێته‌وه و كه‌سه‌كه‌یش ده‌بێت به خاوه‌نى كارى خۆى، بۆیه زۆر به گرنگى ده‌زانین حكوومه‌تى هه‌رێم بیر له‌و كارانه بكاته‌وه و قورسایى له‌سه‌ر وه‌زیفه‌ى گشتیی كه‌م بكاته‌وه.