ژنێك به‌هۆی نابه‌رپرسیاریی هاوسه‌ره‌كه‌ی و خه‌رجی نه‌كێشانی، دوای چه‌ندان ساڵ له ژیانی هاوسه‌ریی و دایكایه‌تی پێنج منداڵ، ناچار ده‌بێت له‌شفرۆشی بكات. خۆی نایشارێته‌وه بۆ بژێوی منداڵه‌كانی ده‌یكات و به‌هۆیه‌وه خه‌رجی مێرده‌كه‌یشی ده‌كێشێت. ئه‌و، گومانی هه‌یه له‌وه‌ی هاوسه‌ری ده‌زانێ له‌شفرۆشه، به‌ڵام "ناپیاوه و خۆی بێده‌نگ كردووه، بێده‌نگیش مانای ڕازیبوونیه‌تی".
سوهه‌یله /40 ساڵ/ ژنێكی باڵابه‌رزی لاوازی ڕووخسار گه‌شی چاوڕه‌ش، پێكه‌نینه شیرینه‌كه‌ی هه‌میشه روویه‌كی دڵگیری پێ داوه، هه‌رچه‌نده هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی و ئه‌و ژیانه قورسه‌ی تێی په‌ڕاندووه چرچی خستووه‌ته ناوچاوانی، به‌ڵام ئه‌وه جوانییه‌كه‌ی نه‌شاردووه‌ته‌وه. ئه‌میش وه‌ك ژنێكی تر ژیانی تاڵ ده‌گوزه‌رێنێت و به‌ناچاری له‌شفرۆشی ده‌كات. ئه‌و كاره‌ی وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، "كاتێك له ڕۆژنامه‌كان ده‌مخوێنده‌وه ژنێك له‌شفرۆشی ده‌كات، شۆك ده‌بووم، به‌ڵام ئێسته خۆم ده‌یكه‌م، بۆیه تێده‌گه‌م له‌وه‌ی هه‌موو له‌شفرۆشێك تۆڵه‌ی شتێك ده‌كاته‌وه، یان منداڵی پێ به‌خێو ده‌كات".
سوهه‌یله به"وشه"ی گوت، سه‌ره‌تا هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵ "ئیبراهیم" كرد، باری ئابووریمان وه‌ك هه‌موو خه‌ڵك خراپ بوو، بۆیه به‌هه‌ر جۆرێك بێت ژیام و ئه‌وه‌ی له توانامدا بوو كردم، جلی ماڵانم ده‌شووشت و نانم بۆ خه‌ڵك ده‌كرد، خۆم ماندوو ده‌كرد و نه‌مده‌هێشت منداڵه‌كانم برسی بن، ئیبراهیم مووچه‌یه‌كی بندیواری هه‌بوو كه‌س نه‌یده‌زانی ده‌یدا به‌چی، به‌ڵام ئاسایی بووم لام تا ئه‌وكاته‌ی منداڵه‌كانمان گه‌وره بوون و داواكاریشیان زیاتر بوو.
كێشه‌كانی خێزانی سوهه‌یله له دوای گه‌وره‌بوونی منداڵه‌كانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، به‌تایبه‌ت خۆی ده‌ڵێت دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌به‌ر پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژنی تردا هیچ ئاگایه‌كی له چۆنیه‌تیی ژیانی ژن و منداڵه‌كه‌ی نه‌ماوه، تا دواجار به ئاشكرابوونی پێوه‌ندییه‌كی ئیبراهیم له‌گه‌ڵ ژنی تر، ناخۆشی ده‌كه‌وێته نێوانیان و پیاوه‌كه سه‌ره‌ڕای هه‌موو شتێك، به شه‌ق و قایش و سۆنده له سوهه‌یله‌ی داوه و تا لێواری مردنی بردووه. زیاتر گوتی "هه‌موو جارێك كه لێی ده‌دام، دواتریش ده‌ست و قاچی پێ ماچ ده‌كردم و ده‌یگوت حه‌قت به‌و كارانه‌وه نه‌بێت كه من ده‌یكه‌م، ئه‌گه‌ر نا ده‌تكوژم".
سوهه‌یله ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی بۆ ئه‌وه‌ی له‌شفرۆشی بكات و یه‌كه‌م كه‌س كه له‌شی خۆی پێشكه‌ش كردووه، هاوڕێی هاوسه‌ره‌كه‌ی بووه. ئه‌وه‌یشی دركاند كه "جاری یه‌كه‌م له به‌رانبه‌ر پێدانی پاره نه‌بوو، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه بوو زۆر هاوكاری ده‌كردین و ئه‌و كه‌موكوڕییانه‌ی بۆ پڕ ده‌كردینه‌وه كه ئیبراهیم دروستی كردبوون، به‌ڵام دواتر ده‌ستم به فرۆشتنی جه‌سته‌م كرد".
سوهه‌یله به‌گوته‌ی خۆی، مه‌به‌ستێكی له پشت سێكسكردنی هه‌بووه له‌گه‌ڵ نزیكترین هاوڕێی هاوسه‌ره‌كه‌یدا و رای ده‌گه‌یه‌نێت، "پێویسته پیاوان له‌و په‌یامه ترسناكه بگه‌ن كه كاتێك خراپن به‌رانبه‌ر به ژنه‌كانیان، ئه‌وا یه‌كه‌م كاردانه‌وه به‌رانبه‌ریان له‌لایه‌ن هاوڕێ نزیكه‌كه‌یانه‌وه ده‌بێت، چونكه ئه‌و هاوڕێیه ئاگاداری هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی ناو ماڵه‌كه‌یه‌تی و خاڵی لاوازی ژنی هاوڕێكه‌ی ده‌زانێت، بۆیه كاتێك مێرده‌كه‌ی وه‌ك ئاژه‌ڵ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات، ئه‌و به‌دوای بچووكترین بۆشاییدا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی بۆی پڕ بكاته‌وه و سوود له خراپی پێوه‌ندییه‌كه‌یان وه‌ربگرێت و له‌شی خێزانه‌كه‌ی ده‌ست بكه‌وێت".
ئه‌و ژنه كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه كاری له‌شفرۆشی ده‌كات، خۆی به قوربانی ده‌ستی پیاوێكی بێ‌باك و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خنكاو له شه‌ره‌فدا ده‌زانێت. ئاماژه به‌وه‌یش ده‌دات كه به‌ناوی پیاوبوونه‌وه هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌رچی پیسه ده‌یكات و ئه‌ویش وه‌ك ئاژه‌ڵ ده‌بینێت و منداڵه‌كانیشی وه‌ك به‌چكه سه‌گ. سوهه‌یله له‌و تووڕه‌یییه ده‌روونییه‌ی له‌و ژینگه نامرۆڤانه‌دا به نسیبی بووه، ده‌ڵێ "به له‌شفرۆشی جگه له ده‌ستكه‌وتنی پاره، ده‌مه‌وێت بیسه‌لمێنم كه ده‌توانم به رێی ئاسان هه‌رچی بمه‌وێ به‌ده‌ستی بخه‌م" .
سوهه‌یله ددان به‌وه‌دا ده‌نێت كه تاوانباره، به‌ڵام ده‌ڵێ تاكه تاوانم ئه‌وه‌یه قبووڵم كردووه پیاوێك وه‌ك كۆیله سه‌یری خۆم و منداڵه‌كانم بكات و له‌گه‌ڵیشی ده‌ژیم، چونكه ناچارم و جگه له ماڵی هاوسه‌ره‌كه‌م لانه‌ی ترم نییه. ئه‌وه‌یشی گوت "ئه‌گه‌ر سزا هه‌بێت هی من گرتن بێت، حه‌قه هی پیاوه‌كه‌م له‌سێداره‌دان بێت، چونكه وه‌ك زۆر پیاوی تر له پشت كاره‌كانی منه‌وه‌یه و ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ هانم ده‌دات به‌هه‌ر نرخێك بووه منداڵه‌كان بژیه‌نم، منیش به له‌شفرۆشی شتێك به‌و پیاوانه ده‌ده‌م كه پاره‌ی زۆر بۆ كاتی كه‌م ده‌ده‌ن".
"له‌شفرۆشیم تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێكدا نایكه‌م، موشته‌ریی تایبه‌تم هه‌یه و شوێنی خۆیان هه‌یه، ئه‌وان پاره‌یه‌كی باش ده‌ده‌ن، چونكه سه‌رمایه‌دارن و به ته‌مه‌نن، ترسی ئاشكرابوونیشم نییه، چونكه ئه‌وانه‌ی سێكسیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م، ناودارن و خه‌ڵك له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ژووره‌ی من رووتی ده‌كه‌مه‌وه، بۆیان ده‌بێت به خۆڵ و به‌سه‌ریدا ده‌ڕۆن، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه هیچ خۆشی و چێژێك له له‌شفرۆشیدا نییه، ناچاری وا ده‌كات هانا بۆ هه‌موو شتێك ببه‌یت، وه‌ك ئه‌وه‌ی من هانام بۆ پاكیزه‌یی له‌شم بردووه كه ده‌یان ساڵ له نه‌فسی خۆیشم ده‌مپاراست". سوهه‌یله وای گوت.
وشه/ هه‌ولێر- ئیڤان عه‌بدوڕه‌حمان