كاتێك كچ هاوسه‌رگیری ده‌كات، ده‌یه‌وێت ئاهه‌نگێكی گه‌وره ساز بكات كه ئه‌وه‌ی ناسیویه‌تی تێیدا به‌شداری بكات، دوای ئه‌وه‌ش گه‌شتێكی سه‌رنجڕاكێش به‌ره‌و وڵاتێكی دوور له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات، كه هاته‌وه‌ش له كۆشكێكی شاهانه ژیان به‌سه‌ر ببات.
باشه مه‌رجه ئه‌م داواكارییه شاهانییه بۆ هه‌موو كچێك بڕه‌خسێت؟ بێگومان نه‌خێر، ده‌بێت كچ بیر له‌و باره دارایییه بكاته‌وه كه مێرده‌كه‌ی له‌ناویدایه، به‌پێی چه‌ند مه‌رجێك سنوور بۆ داواكاری هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی دابنێت.
ده‌توانیت ماڵێكی خنجیله و خاوێن دابین بكه‌یت، گه‌شتێكی نزیك بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ت نه‌خه‌یته ناو بارێكی دارایی خراپه‌وه، له‌باره‌ی خه‌ونه گه‌وره‌كه‌ی كچانیش كه ئاهه‌نگه، ئه‌م مه‌رجه‌نه‌ت ئاگا لێ بێت:
_ پاره لای كێیه؟
بزانه ده‌زگیرانه‌كه‌ت یان خێزانه‌كه‌ی ئه‌م خه‌رجییانه له ئه‌ستۆ ده‌گرن، ئه‌گه‌ر زانیت به هه‌ردووكیان پاره‌ی ئاهه‌نگێكی له‌و شێوه‌یه‌ی تۆ ده‌ته‌وێت پێیان كۆ ناكرێته‌وه، باشتره پێش ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س قسه‌ی تێدا بكات خۆت ئاهه‌نگێكی بچووكتر ڕێك بخه‌یت و زۆر له كه‌س نه‌كه‌یت.
_كێ گرنگه بێت؟
مه‌رجی نییه هه‌رچیت ناسی بانگهێشتی بكه‌یت، پێویستیش ناكات هه‌موو خزمه‌كانی خۆت و مێرده‌كه‌ت به ماڵ و منداڵه‌وه بانگ بكه‌یت، ئه‌و كه‌سانه بانگ بكه كه ده‌زانیت ده‌یانه‌وێت له خۆشی و ناخۆشی له‌گه‌ڵت بن، ئه‌مه ئاهه‌نگه نمایشی خۆده‌رخستن نییه.
_ هاوكاره‌كانت خزمت نین.
له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری تێكه‌ڵبوون و ئاشنابوونی دوو خێزانه به یه‌كتر، كه‌واته پێویست ناكات بابه‌ته‌كه زۆر ببه‌یته ده‌ره‌وه، واته ئه‌گه‌ر ویستت هاوكاره‌كانت بانگ بكه‌یت، سنوورێكی بۆ دابنێ، ته‌نیا به‌ڕێوه‌به‌ر و نزیكترین هاوكاره‌كانت بانگهێشت بكه، هۆڵی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ت مه‌كه به‌و كۆمپانیایه‌ی كاری لێ ده‌كه‌یت.
_ شوێنی چه‌ند كه‌س ده‌بێته‌وه؟
به خزم و هاوكار و براده‌ره‌وه، هه‌مووی سه‌رژمێر بكه، بزانه ئه‌و كه‌سانه‌ی بانگت كردوون له هۆڵه‌كه جێیان ده‌بێته‌وه؟ ئه‌گه‌ر ده‌زانیت هۆڵه‌كه‌ت بچووكه بانگی زۆر كه‌سی گرنگ نه‌بێت مه‌یكه، ئه‌وێ هۆڵی هاوسه‌رگیرییه، مه‌یكه به یاریگه‌ی تۆپانێ.