دوای ئه‌وه‌ی مۆبایلی ئایفۆن تایبه‌تمه‌ندی ژێر ئاوی بۆ دروستبوو به‌كارهێنه‌ران كێشه‌ی وێنه‌گرتنیان بۆ دروستبوو له ژێر ئاودا، بۆیه كۆمپانیایه‌ك به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌پڵدا هه‌ستان به دروستكردنی كه‌ڤه‌رێكی ناوازه بۆ كاره‌كانی ئایفۆن له ژێر ئاودا.
به‌پێی ڤیدیۆیه‌ك كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یووتیووب بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له‌و كه‌ڤه‌ره ناوازه‌یه ده‌كات كه له ژێر ئاودا ده‌توانیت وێنه به مۆبایلی ئایفۆن بگری و ئیشیهكانی خۆتی پێ ئه‌نجام بده‌ی، ئه‌م كه‌ڤه‌ره تایبه‌ته به ئایفۆن و ته‌نیا بۆ ئه‌م مۆبایله به‌كاردێت، هه‌روه‌ها به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك ده‌توانین له‌ناو ئاو به‌شێوه‌یكی ئاسایی وێنه بگرین و ڤیدیۆی ناو ئاو بكه‌ین.
ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه ناونراوه "Lenzo" كه تایبه‌ته به كۆمپانیای ئه‌پڵ و دروستكراوه بۆ مۆبایلی ئایفۆن، ھه‌روه‌ھا ئه‌م كه‌ڤه‌ره ده‌توانی 100 مه‌تر بچیته ژێر ئاو وێنه بگری بێ ئه‌وه‌ی ئاو بچێته مۆبایله‌كه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م كه‌ڤه‌ره به دوو جۆر دیزاین كراوه بۆ ناو ئاو و بۆ وشكانی، ھه‌روه‌ھا بۆ ھهلگرتنیش ئاسانه.