تارا شوان به‌رپرسی ئه‌نستیوتی ئابووری (ئه‌مه‌ریكی – كوردی) و هه‌روه‌ها شاره‌زا له بواری ئابووری، له چاوپێكه‌وتنێكیدا بۆ "وشه" به كورتی باس له ڕۆڵی ئهنستیوتهكهیان له دۆخی ئێسته‌ی ئابووریی كوردستان ده‌كات و چه‌ند زانیارییه‌ك له‌باره‌ی قه‌رزه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا و یه‌ده‌گی نه‌وتی كوردستان ده‌خاته ڕوو.
سه‌ره‌تا ده‌مانه‌وێ بزانین ئه‌نستیوتی ئابووری (ئه‌مه‌ریكی – كوردی) له ساڵی چه‌ند دامه‌زراوه و تا ئێسته ڕۆڵی چی بووه له به‌رانبه‌ر دۆخی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان؟
ئه‌نستیوتی ئابووری (ئه‌مه‌ریكی – كوردی) له ساڵی 2016 به هاوكاری ستافێكی كارا و شاره‌زای ئابووری له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا، دواتر هه‌ر له‌و ساڵه‌دا لقی هه‌رێمی كوردستانی ئهنستیوتهكهمان له هه‌ولێر كرده‌وه، هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ئه‌م ئه‌نستیوته، سه‌ره‌ڕای بوونی ته‌نگژه‌یه‌كی سه‌ختی ئابووری له كوردستان، به‌ڵام توانیمان چه‌ندان دیدار و پانێل و چالاكی به مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی خاڵه لاوازه‌كانی ئابووری كوردستان، له هه‌ولێر و سلێمانی ئه‌نجام بده‌ین.
ئامانجتان له دروستكردنی ئه‌م ئه‌نستیوته چییه؟
ئامانجی یه‌كه‌م بریتیه له‌وه‌ی چۆن بتوانین پێشنیاری ڕێ چاره‌سه‌ر بكه‌ین بۆ كێشه ئابوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ویش به ڕاوێژكردن و ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه له‌لایه‌ن پسپۆڕان و شاره‌زایانی ئابووری ئه‌مه‌ریكایی و كوردستان، له هه‌مانكاتدا ئامانجی دووه‌ممان، دروستكردنی پێوه‌ندییه‌كی به‌هێزی بازرگانی و هاوئاهه‌نگیی ئابوورییه له نێوان كوردستان و ئه‌مه‌ریكا، له ڕێی هێنانی كۆمپانیاكان و سه‌رمایه‌دارانی ئه‌مه‌ریكا بۆ كوردستان، به‌ڵام به داخه‌وه ئێسته بارودۆخی ئابووری و سیاسیی كوردستان له سه‌ختترین دۆخیدایه، ئه‌وه ڕێگره بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین شاندێك له پسپۆڕان و شاره‌زایانی ئابووری له ئه‌مه‌ریكاوه بهێنین بۆ هه‌رێمی كوردستان.
له نزیكه‌وه كارتان له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و كاربه‌ده‌ستانی ئابووریی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا كردووه؟
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك وه‌ك ڕاوێژكاری بزنس له وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا كارم كردووه، هه‌روه‌ها زۆر له نزیكه‌وه كار ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ چه‌ند ڕاوێژكارێكی ئابووری ئه‌مه‌ریكایی و پێوه‌ندی به‌هێز له نێوانماندا هه‌یه و وه‌ك ستافی ئه‌م ئه‌نستیوته له ئه‌مه‌ریكا كارمان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه شاره‌زان و باكگراوندێكی باشیان له‌سه‌ر بارودۆخی ئابووری هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
له ئه‌نجامی ئه‌و پانێل و كۆنفرانسانه‌ی سازتان كردوون و ئه‌گه‌ر داتای دروستتان ده‌ست خستبێت، ئایا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند قه‌رزداره؟
به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی له ناوه‌نده ئابوورییه‌كانی دنیا و ناوخۆی كوردستانه‌وه ده‌ستمان كه‌وتووه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 28 ملیار دۆلار قه‌رزداره، قه‌رزه‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌ن:
یه‌كه‌م: قه‌رزی ناوخۆ
- قه‌رزی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران: بریتییه له هه‌شت ملیار دۆلار كه ده‌كاته مووچه‌ی نه‌دراوی حه‌وت مانگ و پاشه‌كه‌وتی 21 مانگی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران.
- قه‌رزی به‌ڵێنده‌ران: بریتییه له سێ ملیار دۆلار.
دووه‌م: قه‌رزه‌كانی توركیا
- به‌پێی گوته‌كانی ئه‌ردۆغان و عه‌بادی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی چوار ملیار دۆلار قه‌رزداری توركیایه.
- حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلاری قه‌رزی به شێوه‌ی قیست له توركیا وه‌رگرتووه.
سێیه‌م: قه‌رزه‌كانی عێراق
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی پێنج ملیار دۆلاری به قه‌رز له بانكه‌كانی عێراق كه له هه‌رێمی كوردستانن به‌شێوه‌ی كاش ڕاكێشاوه.
چواره‌م: قه‌رزی كۆمپانیاكان
- قه‌رزی كۆمپانیای ڕۆزنه‌فت سێ ملیار دۆلاره، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و قه‌رزه‌دا بڕی ملیارێك و 300 ملیۆن دۆلاری داوه‌ته‌وه.
- قه‌رزی كۆمپانیای لیتاسۆك 80 ملیۆن دۆلاره.
- قه‌رزی كۆمپانیای ڤیتۆل یه‌ك ملیار دۆلاره.
- قه‌رزی كۆمپانیای كه‌ڤه‌ر 500 ملیۆن دۆلاره.
- قه‌رزی كۆمپانیای گرین گۆر 500 ملیۆن دۆلاره.
ئه‌ی ده‌كرێ بزانین حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ قه‌رزی له‌لای حكوومه‌تی عێراق هه‌یه كه مافی خۆی بێت و پێی نه‌درابێت له‌لایه‌ن به‌غداوه؟
به پێی ئه‌و به‌دواداچوونه شیكارییانه‌ی بۆ قه‌رزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردوومانه، حكوومه‌تی عێراق بڕی زیاتر له 36 ملیار و 50 ملیۆن دۆلار قه‌رزداری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، قه‌رزه‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌ن:
یه‌كه‌م: قه‌رزی بودجه 12 ملیار دۆلاره كه له ساڵی 2014 ه‌وه تا ساڵی 2017 به‌هیچ جۆرێك پشكی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن عێراقه‌وه نه‌هاتووه‌ته ناردن.
دووه‌م: حكوومه‌تی عێراق 50 ملیۆن دۆلاری فڕۆكه‌خانه‌كان قه‌رزداری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
سێیه‌م: حكوومه‌تی عێراق له فرۆشتنی نه‌وت بڕی 20 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی قه‌رزداری هه‌رێمی كوردستانه و ده‌بێت بیدات به هه‌رێم.
چواره‌م: به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق له‌باره‌ی پێشمه‌رگه، پێویسته حكوومه‌تی عێراق ساڵانه یه‌ك ملیار دۆلار خه‌رج بكات، به‌ڵام چوار ساڵه خه‌رج نه‌كراوه، كه‌واته حكوومه‌تی عێراق بڕی چوار ملیار دۆلار قه‌رزداری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
پێنجه‌م: چوار ساڵه بڕی پێداویستی ته‌ندروستی له عێراقه‌وه به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام ته‌نیا (60% تا 70%)ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ناردووه و (40%)ی به به‌رده‌وام نه‌هاتووه‌ته ناردن، ئه‌مه‌ش بڕه پاره‌یه‌كی خه‌یاڵییه.
ئایا زانیاریتان هه‌یه له‌باره‌ی یه‌ده‌گی نه‌وتی كوردستان هه‌ر ماوه و ژماره‌یه‌ك راده‌گه‌یه‌نرێت، ده‌كرێت ئێوه ژماره‌یه‌كی زانستیتان ده‌ست كه‌وتبێ؟
زانایانی بواری نه‌وت ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه باشووری كوردستان 45 ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گی هه‌یه، ئه‌م بڕه زیاتره له نه‌وتی یه‌ده‌گی قه‌ته‌ر و هه‌ر پێنج وڵاتی وه‌ك (گابۆن – ئیندۆنیسیا – ئیكوادۆر – ئه‌نگۆلا – جه‌زائیر) به‌یه‌كه‌وه، واته جگه له قه‌ته‌ر، ئه‌و پێنج وڵاته به‌یه‌كه‌وه خاوه‌نی 35 ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گن، به‌ڵام باشووری كوردستان به ته‌نیا خاوه‌نی 45 ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گه، هه‌روه‌ها به‌پێی زانیارییه‌كان، نه‌وتی كوردستان كوالێتییه‌كی زۆر باشی له‌سه‌ر ئاستی جیهان هه‌یه، چونكه نه‌وته‌كه‌ی نزیكه له ڕووی زه‌وی و هه‌ڵكه‌وته‌ی جیۆگرافیی كێڵگه نهوتییهكانیشی باشه و ده‌رهێنانی ئاسانه، له هه‌مانكاتدا كوردستان له ڕووی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌وه پله‌ی 18ــه‌می جیهانی هه‌یه.
وشه/هه‌ولێر- محه‌مه‌د جه‌مال