ڕاسته گه‌نج و منداڵانی ئێسته له به‌كارهێنانی ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه‌كان زۆر شاره‌زان و ده‌توانن به باشی لێی حاڵی بن، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه كه ده‌توانن له ئامێره كۆنه‌كانیشدا به‌و شێوه‌یه شاره‌زا بن.
له وڵاتی لویزیانا له ئه‌مه‌ریكا، كوڕێكی گه‌نج ویستی به نۆرماڵ واته ته‌له‌فۆنه گشتییه‌كه‌ی ماڵه‌وه‌یان ته‌له‌فۆنێكی گرنگ بكات، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و جۆره ته‌له‌فۆنه‌ی به‌كار نه‌هێناوه، ته‌نیا ده‌ستی له مۆبایلی زیره‌ك و سه‌رده‌مییانه ڕاهاتووه، نه‌یتوانی ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی بكات.
دایكی ئه‌و كوڕه له‌و حاڵه‌ته‌ی كوڕه‌كه‌ی هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ڕێیه‌ك ده‌دات تا بتوانێ ته‌له‌فۆنه‌كه به‌كار بێنێت، ده‌ست ده‌كات به ڤیدیۆكردنی، قاقای پێكه‌نینیشی له ڤیدیۆكه‌دا ده‌ركه‌وتووه، دواتر ڤیدیۆكه‌شی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پیشانی خه‌ڵكی بدات كه گه‌نجه‌كان تا چ ڕاده‌یه‌كی كه‌م له ئامێره‌كانی ڕابردوو شاره‌زان.
ئه‌وه‌ی له‌م ڤیدیۆیه‌دا زۆرترین سه‌رنجی بۆ لای خه‌ڵكی ڕ‌اكێشا و بوو به ڤیدیۆیه‌كی كۆمیدی، ئه‌و كاته‌یه كه كوڕه‌كه هیچ چاره‌یه‌كی نامێنێت و مۆبایله زیره‌كه‌كه‌ی ده‌گرێت به ده‌ستییه‌وه تا له گووگڵ سێرچی بكات، به‌ڵكو فێر بێت چۆن به ته‌له‌فۆن پێوه‌ندی به كه‌سێكه‌وه بكات.