د. جه‌بار قادر نووسه‌ر و توێژه‌ری ناسراوی كورد، له‌م دیمانه‌یه‌ى" وشه"دا باس له ره‌هه‌نده سیاسییه‌كانى ئۆپه‌راسیۆنى دژ به عه‌فرین ده‌كات و رۆشنایى ده‌خاته سه‌ر پێوه‌ندیى كورد و رووسیا له رابردوودا بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ندێك خوێندنه‌وه بۆ ئێسته‌ى كورد بكات. قادر له بۆچوونه‌كانیدا هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و رووداوانه‌ى به‌سه‌ر كه‌ركووك هات، به عه‌فرین ببه‌ستێته‌وه و پێی وایه هه‌ردوو رووداوى 16ى ئۆكتۆبه‌ر و ئۆپه‌راسیۆنى دژ به عه‌فرین، دوو ئه‌ڵقه‌ى زنجیره‌یه‌ك له پیلانگێڕین دژ به كورد.
له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشتر لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆرت له‌باره‌ی پێوه‌ندی كورد و ڕووسیا كردووه، ده‌مانه‌وێ یه‌كه‌م پرسیار هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بێت، له سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، یه‌په‌گه ڕووسیای به"بێ به‌ڵێن" وه‌سف كرد، ئایا ڕه‌خنه‌ی له‌م جۆره چه‌ند له سیاسه‌تی ڕووسیدا جێی ده‌بێته‌وه؟. پێت وایه ڕووسیا بێ به‌ڵێن بووه به‌رانبه‌ر به كورد له ڕۆژئاوای كوردستان؟.
له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا ڕێككه‌وتننامه و په‌یماننامه‌ی فه‌رمی هه‌ن كه له‌لایه‌ن دوو ده‌وڵه‌ت یا زیاتره‌وه مۆر ده‌كرێن. ئه‌گه‌ر لایه‌نێكیان پێوه‌ی پابه‌ند نه‌بێت، ئه‌وكاته باس له‌و ڕێكاره یاسایییانه ده‌كرێت كه له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا چۆنێتی هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ ئه‌م باره‌دا له ده‌قه فه‌رمییه‌كان به ڕوونی دیاری كراون. ئه‌مه دیوێكی دراوه‌كه‌یه، دیوه‌كه‌ی تری بریتییه له ئه‌لف و بێی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی كه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌ربازی، ئابووری و سیاسیی ده‌وڵه‌تان بونیاد نراوه، نه‌ك دۆستایه‌تی و دوژمنایه‌تی هه‌میشه‌یییان له‌گه‌ڵ ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌ندا. له باری كورد، وه‌ك ئه‌كته‌رێكی ناده‌وڵه‌تییه (خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت نییه) به‌داخه‌وه ئه‌مه له ئارادا نییه، بۆیه هه‌میشه ئه‌گه‌ر گفت و به‌ڵێنێك هه‌بووبێت، بریتی بووه له سۆز و په‌یمانی زاره‌كی، كه ده‌وڵه‌تان زۆر به ئاسانی توانیویانه و ده‌توانن لێی پاشگه‌ز ببنه‌وه و هیچ هێزێكی یاساییشیان له‌سه‌ر ئاستی یاسای نێوده‌وڵه‌تی نییه. هه‌رچه‌نده من پسپۆڕی یاسای نێوده‌وڵه‌تی نیم، به‌ڵام پێم وایه ئه‌گه‌ر په‌یمان و به‌ڵێنی نووسراویش هه‌بن، هێزی یاسایی‌یان نابێت چونكه له نێوان دوو لایه‌ن و قه‌واره‌ی ناهاوسه‌نگدا مۆر كراون، یه‌كێكیان نێوده‌وڵه‌تییه و ئه‌وی تریان ناده‌وڵه‌تییه.
ڕووسیا پێگه‌ی كورد بۆ ده‌وڵه‌تانی تر به ڕۆڵێكی وه‌زیفی ده‌بینن، ئه‌ویش بۆی هه‌یه كه‌ڵكیان لێ وه‌ربگرێت. به حوكمی ئه‌وه‌ی ڕووسیا بریتییه له ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی كه له 85 یه‌كه‌ی فیدراڵی پێكهاتووه و به زه‌بری ده‌ستوور مافی بڕیاردانی چاره‌نووسی له ده‌یان گه‌ل و نه‌ته‌وه سه‌ندووه‌ته‌وه، بۆیه نابێت كورد چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێ بكات پشتگیری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكات. رووسیا بۆ باشووری كوردستان كێشه‌ی له‌گه‌ڵ فیدراڵیزمدا نییه و ددانی پێدا ده‌نێت. به‌رپرسانی ڕووسیا هه‌میشه ئه‌وه به بیر دێننه‌وه كه له ده‌ستووری عێراقدا ددان به هه‌رێمی كوردستاندا نراوه، بۆیه ئه‌وان پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵیدا هه‌یه و به‌رده‌وام ده‌بن. بۆ كوردانی ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ جۆرێك له ئۆتۆنۆمیی كولتووری و كارگێڕیدان، ئه‌ویش هه‌ڵبه‌ته به ڕه‌زامه‌ندی و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی شام. ڕۆژانه‌یش ئه‌وه دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه ڕووسیا له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی خاكی سووریا و عێراقدایه.
خۆم قه‌ت گوێم لێ نه‌بووه ڕووسیا په‌یمانی پاراستنی كوردانی ڕۆژئاوای وه‌ك سیاسه‌تێكی فه‌رمی ڕاگه‌یاندبێت. له هه‌موویشی گرنگتر ناكۆكیی ڕووسیا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كیی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیایه و هاوپه‌یمانی كورد له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا كورد ده‌خاته به‌ره‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ڕووسیا. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ڕووسیا هه‌وڵی داوه له پێوه‌ندیدا بێت له‌گه‌ڵ كورد، چونكه ئه‌و ڕاستییه باش ده‌زانێت كه كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیكه، له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا بووه به فاكته‌رێكی حسێب بۆكراو له‌سه‌ر ئاستی گۆڕه‌پانی سه‌ربازی و سیاسی و ئابووریی ئه‌م ناوچه‌یه.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕاستییانه‌ی سه‌ره‌وه، ناتوانین باس له پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی گه‌وره له هه‌ڵوێستی ڕووسیا به‌رانبه‌ر به كوردی ڕۆژئاوا بكه‌ین. ئه‌وه‌ی ڕووسیا ڕێی داوه به توركیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر كانتۆنی عه‌فرین، پێم وایه به‌نده به چه‌ند فاكته‌رێكه‌وه له‌وانه: ڕێگه‌دان به هێزه‌كانی ئه‌سه‌د بۆ پێشڕه‌وی له ئیدلب له به‌رانبه‌ر چاوپۆشی له هێرشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، تێكشكاندنی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆی له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و جێگیركردنی هێز و بنكه‌كانی، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش به ته‌نیا به پشتگیری كورد ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر ڕووسیا بۆی بكرێت له‌م ڕێیه‌وه توركیا زیاتر له ئه‌مه‌ریكا دوور ده‌خاته‌وه و دوا ئامانجیش هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌یه توركیا وا لێ بكات له ناتۆ بكشێته‌وه. ئه‌مه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره ده‌بێت بۆ ستراتیجی سیاسیی ڕووسیا. ڕه‌نگه هه‌وڵێكی مۆسكۆش بێت بۆ ڕێگه‌گرتن له پلانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ تێكدانی كۆنگره‌ی سۆچی. ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه به‌هۆی ئه‌م هێرشه‌ی توركیاوه بۆ سه‌ر عه‌فرین، له دوای داگیركردنی كه‌ركووك له‌لایه‌ن ئێران و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی تر ئه‌مه‌ریكا له به‌رچاو كورد بكه‌وێت.
ڕووسیا بێ كورد و لایه‌نه‌كانی تری ئۆپۆزیسیۆنی سووریا مكوڕه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی سۆچی، پێت وایه له كاتێكدا كورد و ئه‌مڕۆش به‌شێكی زۆر له ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بایكۆتی كۆنگره‌كه‌یان كردووه، به‌های ئه‌م كۆنگره‌یه چی ده‌بێت؟
كۆنگره‌ی سۆچی هه‌وڵێكی بێ ئاكامی ڕووسیایه بۆ ئه‌وه‌ی سۆچی و ئه‌ستانه جێی جنێڤ بگرنه‌وه. ئه‌و ده‌یه‌وێت به هاوكاریی ئێران و توركیا هه‌موو كارته‌كانی سووریا له ده‌ست ڕۆژئاوا و هاوپه‌یمانه عه‌ره‌به‌كانی بكێشێته‌وه. بانگهێشتكردنی هه‌زار و 500 كه‌س (به‌پێی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا بانگهێشت بۆ هه‌زار و 600 كه‌س هاتووه‌ته ناردن) بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كه باس له كێشه ئاڵۆزه‌كانی سووریا ده‌كات، مایه‌ی پێكه‌نینه، ئه‌مه فێستیڤاڵه نه‌ك كۆنگره‌ی ڕاوێژ و چاره‌سه‌ریی. ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به به‌شداری و بێ به‌شداری كورد و ئۆپۆزیسیۆن هیچ ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆی لێ ناكه‌وێته‌وه. یه‌كێ له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م كۆنگره‌یه ئه‌وه‌یه ده‌ستوورێك بۆ سووریای داهاتوو پێشنیار بكات و به‌پێی ئه‌و ده‌ستووره هه‌ڵبژاردنه‌كان له داهاتوودا ئه‌نجام بدرێن. زۆر كه‌س له سووریا و ده‌ره‌وه‌ی سووریاش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین له ڕووسیا كه لایه‌نگرێكی به‌هێز و پارێزه‌رێكی سه‌ره‌كی ڕژێمی ئه‌سه‌ده، ده‌ستووری وڵاته‌كه‌یان ئاماده بكرێت.
له هه‌ڵگیرسانی ئه‌م ته‌نگژه‌یه‌ی عه‌فرین، هه‌ندێك ئه‌مه‌ریكا و هه‌ندێكی تریش ڕووسیا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، به بڕوای تۆ هۆی ڕاسته‌قینه پشت ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنه‌كه چییه؟. پێت وایه زیاتر پێوه‌ندی به كێشه ناوخۆیییه‌كانی توركیاوه هه‌بێت؟
بۆچوونه‌كان له‌باره‌ی هۆكاره ڕاسته‌قینه‌كانی ئه‌م هێرشه‌وه جیاوازن و هه‌ر لایه‌نێك له دیدی خۆیه‌وه پرسه‌كان لێك ده‌داته‌وه. ڕووسه‌كان ئه‌م شه‌ڕه به پیلانی ئه‌مه‌ریكا داده‌نێن و ده‌ڵێن: كاتێ ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند كه هێزی سه‌ربازی بۆ كورد دروست ده‌كات، ده‌یزانی توركه‌كان به‌مه زۆر تووڕه و نیگه‌ران ده‌بن و كاردانه‌وه‌یان توند ده‌بێت. ئه‌مه‌ریكاییه‌كانیش پێیان وایه كه ڕووسه‌كان به‌وه نیگه‌ران بوون كه ئه‌مان گوتیان بۆ ده‌مێكی درێژ له سووریا ده‌مێننه‌وه، به هاوكاری و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ توركیادا ئاگری ئه‌م شه‌ڕه‌یان هه‌ڵگیرساند بۆ لاوازكردنی پێگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و دوورخستنه‌وه‌ی توركیا له ڕۆژئاوا و ناتۆ و كوردیشیان لێ بتۆرێنن. توركه‌كانیش به ڕاگه‌یاندنه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریكا چ به هێز دروستكردن بۆ كورد و چ به مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له سووریا، مه‌ترسی ئه‌وه‌یان لێ نیشت كه پیلانێك له دژی توركیا له ئارادایه و ده‌بێت له لانكه‌دا له ناوی ببه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی به‌كارهێنانی داعش بۆ چه‌ند ساڵێك نه‌یتوانی ئامانجه‌كانیان له سووریا و باشووری كوردستان و عێراقیش به دی بێنن.
ئه‌ردۆغانیش بۆ كرده‌وه‌یه‌كی له‌م جۆره له‌باری ده‌روونییه‌وه ئاماده بوو، چونكه له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا زۆر له پلانه‌كانی شكستیان هێنا. له ناوخۆی توركیا نه‌یتوانی پارتی كرێكارانی كوردستان و بزاڤی كوردی له‌ناو ببات، له‌سه‌ر ئاستی سووریا و هه‌رێمیش هیچ سه‌ركه‌وتنێكی ئه‌وتۆی به‌ده‌ست نه‌هێنا. له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش وێنه‌ی ئه‌ردۆغان و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ناحه‌زن. سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه، ده‌سه‌ڵاتخوازیی بێسنووری ئه‌ردۆغان، هه‌راسانكردن و ڕاونانی نه‌یارانی سیاسی، بێده‌نگكردنی ڕۆژنامه‌وان و میدیای ئازاد، له گرتووخانه قایمكردن و نانبڕینی ده‌یان هه‌زار كه‌س، پاشه‌كشه‌ی ئابووری و گه‌شتوگوزار، هه‌ڵكشانی ڕێژه‌ی بێكاری... تاد، ئه‌و فاكته‌رانه‌ن كه ئه‌ردۆغانی نیگه‌ران كردووه له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی داهاتووه‌وه. بۆ ده‌رچوون له‌م باره، ئه‌ردۆغان پێویستی به سه‌ركه‌وتنێكه، ئایه ئه‌م شه‌ڕه پێی ده‌به‌خشێت؟. زۆر به گومانم.
له ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له كه‌ركووك و ئێسته ئۆپراسیۆنی دژ به عه‌فرین ده‌بینین، پێت وایه هیچ پێوه‌ندییه‌ك هه‌بێت له نێوان ئه‌م دوو فشاره بۆ سه‌ر كورد؟.
هه‌ڵبه‌ته ستراتیجی داگیركه‌رانی كوردستان له ڕابردوو، ئێسته و داهاتووشدا ئه‌وه‌یه كه ڕێ نه‌درێت كورد له هیچ شوێنێك بچووكترین سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت. هه‌ڵكشانی كورد له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی و سه‌ربازی و ئابووریی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیك، به تایبه‌تی له كاتی شه‌ڕی داعشدا، به ته‌واوی داگیركه‌رانی نیگه‌ران و هه‌راسان كرد. هه‌وڵی بێئامانیان بۆ ئه‌وه‌بوو سنوورێك بۆ ئه‌م هه‌ڵكشانه‌ی كورد دابنێن و بیگێڕنه‌وه ڕه‌وشی جاران. له باشووری كوردستان دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ئه‌م هه‌له‌یان له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بۆ هه‌ڵكه‌وت و زه‌برێكی كوشنده‌یان به بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد له‌و به‌شه‌ی كوردستان گه‌یاند. ئێسته‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ن له عه‌فرین ئه‌ڵقه‌یه‌كی تری ئه‌و پیلانه جێبه‌جێ بكه‌ن و ئه‌گه‌ر پێیان بكرێت بۆ ده‌مێكی درێژ كورد بێده‌نگ بكه‌ن. پێم وایه ئه‌م سته‌مكارانه له‌و ڕاستییه تێنه‌گه‌یشتوون كه سه‌رده‌می قه‌ڵاچۆكردن و تواندنه‌وه‌ی كورد به‌سه‌رچووه و له بارودۆخی ئه‌مڕۆی دنیادا ئه‌وه‌یان بۆ ناچێته سه‌ر كه به‌ر له سی 40 ساڵ ده‌یانكرد.
پێت وایە کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان لە ڕووی مەیدانییەوە شتێکی پێ بکرێت؟. بەو مانایەی لە بەرگریی زیاتر هیچی پێ دەکرێت؟
پێم وایه كوردانی ڕۆژئاوا تا كۆتایی به‌رگری ده‌كه‌ن. ئه‌و ڕاستییه‌ش بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌رده‌خه‌ن كه به‌رگری بژارده‌ی هه‌ره دروسته له دژی پلان و پیلانه ترسناكه‌كانی داگیركه‌رانی كوردستاندا. به‌م كاره‌شیان ئه‌وانه ڕووڕه‌ش ده‌كه‌ن كه به‌رگرییان له كه‌ركووك و ناوچه‌كانی تری كوردستان نه‌كرد. ئه‌ردۆغان وای دانابوو كورد له دوای كاره‌ساته‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر له هه‌موو شوێنێك وره‌ی به‌رداوه و له چه‌ند ڕۆژێكدا په‌یامی "سه‌ركه‌وتن" له عه‌فرینه‌وه به دنیا ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته "غازی"ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی تورك. به‌ڵام ئه‌ردۆغان خۆی خسته زلكاوێكه‌وه یا وه‌ك هه‌ندێك بۆی ده‌چن خرایه زلكاوێكه‌وه كه به ئاسانی ناتوانێت لێی ده‌ربچێت.
پێم وایه له شه‌ڕی دژی ئه‌ردۆغان و سوپاكه‌یدا كورد ئه‌ركێكی تری پیرۆز به‌جێ دێنن، دوای ئه‌وه‌ی ڕۆڵی گه‌وره‌یان له تێكشكانی داعشدا بینی، چونكه بۆچوون و كرده‌وه‌كانی ئه‌م پیاوه‌ش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ن له‌سه‌ر دواڕۆژی گه‌لانی ناوچه‌كه و دنیای دیموكراسی.
ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه له‌م كاته‌دا چالاكییه‌كانی خۆی له ناو توركیا زیاد بكات، پێت وایه ئاڵۆزییه‌ك له كێشه‌ی عه‌فرین دروست بێت؟ یان باشتره په‌كه‌كه له‌م ئاسته‌ی ئێسته‌ی بمێنێته‌وه؟
من نازانم په‌كه‌كه تاكتیكی له‌مباره‌وه چییه، به‌ڵام كورد گوته‌نی یه‌په‌گه كراسی قورعان له‌به‌ر بكات، ئه‌ردۆغان و توركیا هه‌ر به درێژكراوه‌ی په‌كه‌كه‌ی داده‌نێن، بۆیه توركیا له‌م په‌لامار و شه‌ڕه وێرانكه‌ره زیاتر شتێكی ئه‌وتۆی له ده‌ست نایه‌ت. پێم وایه گه‌رمكردنی به‌ره‌كانی شه‌ڕ له دژی سوپای توركیا، ده‌توانێت فشاره‌كه له‌سه‌ر عه‌فرین هه‌ندێك كه‌م بكاته‌وه. به‌ڵام زۆر گرنگه ئۆپه‌راسیۆنێك نه‌بن له دنیای ده‌ره‌وه‌دا مایه‌ی سه‌ركۆنه‌كردن بن. چونكه سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌لانی ئازادیخوازه.