كوڕێكی ئه‌مه‌ریكی له ناو پاسی هاتوچۆی ناوخۆدا داوای هاوسه‌رگیری له‌و سه‌رنشینانه‌ی تر كرد، له میانه‌ی قسه‌كانیشیدا باسێكی كورتی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ژیانی هاوسه‌رگیری خۆی كرد.
له شاری نیویۆرك له ئه‌مه‌ریكا، كوڕێكی گه‌نج كه تا ئێسته هاوسه‌رگیری نه‌كردبوو، حه‌زی كرد به‌ختی خۆی له ناو ئه‌و میترۆیهدا تاقی بكاته‌وه كه پێی ده‌ڕۆیشت بۆ بازاڕ، له‌به‌رئه‌وه له‌وێ ده‌ستی كرد به باسكردنی خۆی و داوای له كچه‌كان كرد باش بیری لێ بكه‌نه‌وه و ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان پێی ڕازین با یه‌كسه‌ر ماره‌ی بكات.
ئه‌م كوڕه زۆری به شانوباڵی خۆی هه‌ڵی دا، باسی له‌وه‌ش كرد كه كوڕێكی تا بڵێی ئیشكهره، ژنی بۆ ئه‌وه ده‌وێت كه خۆشی بوێت و ژیانی ته‌نیایی كۆتا پێ بهێنێت، به‌ڵێنی دا ئیشی پێ نه‌كات، ته‌نانه‌ت خۆی نانیش ئاماده بكات، ئه‌گه‌ر كچه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ند بێت یان هه‌ژار هیچ گرنگییه‌كی نییه، ته‌نیا پێی ڕازی بێت، ئه‌م خۆی ئیش ده‌كات، به‌خێوی ده‌كات و پاره‌شی پێ ده‌دات، ته‌نیا ڕازی بێت پێی و بهێڵێت له ئه‌مه‌ریكا بمێننه‌وه.
یه‌كێك له سه‌رنشینه‌كان هه‌موو ئه‌م دیمه‌نه‌ی ڤیدیۆ كرد و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوی كرده‌وه، له‌و كاته‌وه بینه‌ری به‌رده‌وام زیاد ده‌كات، به‌ڵام به داخه‌وه له‌و میترۆیهدا هیچ كه‌سێك پێی ڕازی نه‌بوو، بۆیه خه‌ڵك ئومێده‌وارن له میترۆیه‌كی تردا به ئاواته‌كه‌ی بگات.