سبەی مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەكرێت
بەپێی خشتەی دابەشكردنی مووچە وەزارەتەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سبەی مووچەی چەند وەزارەتێك دابەش دەكرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمی بڵاو كردەوە و بەپێی خشتەكەیش سبەی مووچەی چەند وەزارەتێكی تر دابەش دەكرێت.
لە خشتەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هاتووە، رۆژی پێنجشەم 1/2/2018 مووچەی ئەم سێ وەزارەتە دابەش دەكرێت.
1-وەزارەتی كارەبا.
2- وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە.
3- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگاكانی.
ئەو مووچەیەی ئێستە دابەش دەكرێت هی مانگی 10 ساڵی رابردووە كە بەهۆی دۆخی خراپی دارایی هەرێمی كوردستان و رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە بەشێكی زۆری بیرە نەوتەكانی هەرێمی كوردستان لە سنووری پارێزگای كەركووك كەوتنە دەستی حكوومەتی عێراقەوە، پێدانی مووچە دوا كەوت، جیا لە جێبەجێكردنی سیستەمی پاشەكەوتی مووچە.
وشە -
سهرخێڵ هاشم