ڤێرجینیا وۆڵف، نووسەر و وتارنووسی ناودارى به‌ریتانی یەکێکه بووه لە نوێخوازه‌كانى بوارى ڕۆماننووسى و به پێشەنگی سەدەی بیستەم و فێمینیست تاك ڕۆمان ناونراوه، له 25ی کانوونی دووەمی ساڵى 1882 له‌دایك بووه و له 28 ی ئازاری ساڵى 1941 كۆچى دوایى كردووه.
هەر لە منداڵییەوە بەهۆی كتێبخانەكەی باوكییەوە كە نووسەر و ڕەخنەگریكی ئەدەبی بووە، خولیای خوێندنەوە و نووسین لە كەله‌ی داوە، مردنی دایكى كاتی ئەم تەمەنی سێ سال بووە و مردنی باوكی لە ساڵی 1904 دا بووه، كاریگەرییەكی زۆریان لە ژیانی ڤێرجینیا كردووە.
ئەو لە 1910 دا شووی كرووە لەگەڵ مێردەكەیدا دەزگایەكی چاپی بەرهەمی نووسەرە لاوەكانیان دامەزراندووە. ڕۆمانەكانی ڤێرجینیا وۆڵف، ئه‌و هاوسه‌ره‌كه‌شى نووسه‌ر و ڕۆماننووسى ناودارى به‌ڕیتانییه "لیونارد وۆڵف".
ڤێرجینیا، نووسەر و وتارنووسی ناودارى به‌ریتانى بووه، و یەکێکه بووه لە نوێخوازه‌كانى بوارى ڕۆماننووسى، هه‌ر بۆیه به پێشەنگی سەدەی بیستەم و فێمینیست تاك ڕۆمان ناونراوه.
ته‌واو چیڕۆکەکانی ناو ڕۆمانه‌كانى بەوە ناوبانگیان دەرکردووە کە ویژدانی مرۆڤ دەھەژێنێت و سه‌رجه‌م یان باس له ڕووداوى كوچه و كۆڵانه داخراوه‌كان و تاریكه‌كانى ناو كۆڵانه‌كانى له‌نده‌ن و به‌ڕیتانیا ده‌كات، زۆربه‌ى جار مرۆڤ ئه‌وه‌نده تێكه‌ڵى ڕووداوه‌كان ده‌بێت وا هه‌ست ده‌كات به‌شێكى یانى ئه‌ویش له‌ناو ئه‌و چیڕۆكانه‌ى "ڤێرجینیا" نووسراوه‌ته‌وه.
ڤێرجینیا، دووچاری نەخۆشی دەروونی ببوویه‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى ڕووداوه‌كانى ناو ڕۆمانه‌كانى تراژیدیایه‌كى ڕاسته‌قینه بوون و كارى له ده‌روونى كردبوو، وه‌ك خۆى له وتارێكى دا ده‌ڵێت: "كاتێك له نووسینه‌كان ته‌واو ده‌بووم، خوێن له جیاتى فرمێسك له چاوه‌كانم ده‌هاتنه خواره‌وه".
لە دوای ھەڵگیرسانی جەنکی جیھانی دووەم بارودۆخی ده‌روونى خراپتر بوو و ماڵەکەی لە لەندەن وێرانکراوە و كه‌وته به‌ر هێرشى سه‌ربازى ئه‌و كاتى جه‌نگ، تا لە 28 ئادارى ساڵی 1941 قاپوتێكى قاوه‌یى له‌به‌ر ده‌كات و گیرفانى قاپووته‌كه‌ى پڕ ده‌كات له‌به‌رد و خۆی فڕێ ده‌داته ناو دەریایی "ئاوس" كه ئه‌و ده‌ریایه نزیک بووه لە ماڵی، به‌مشێوه‌یه دووچارى خنكان بووه‌ته‌وه خۆی خنکاندووە و تا لە 18ى نیسانى هه‌مان ساڵ تەرمەکەی دۆزرایه‌وه، كه به ته‌واى جه‌سته‌ى شێوا بوو و ماسییه‌كان به شێكى زۆرى جه‌سته‌یان خواردبوو.
ڤێرجینیا خاوەن چەندان ڕۆمان و كورته چیڕۆكه و تا ئێسته‌یش ده‌ستنووسه‌كانى له لایه‌ن هاوڕێ كۆنه‌كانى و ڕۆژنامه‌كانى دنیا ده‌دۆزریته‌وه و وه‌ك به‌رهه‌مى بڵاو ده‌كرێته‌وه، به شێكى زۆرى له ڕۆمانه‌كانى کراون بە فیلم.
ڤێرجینیا وۆلف به ڕۆماننووسى سه‌ده‌ى بیسته‌م داده‌نرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ڕه‌خنه‌گران ده‌ڵێن، تاكه ئافره‌تى ئه‌و سه‌رده‌مه بووه كه ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى له نووسه‌ره گه‌وره‌كان گرتووه و به‌رده‌وام له ڕه‌خنه‌كانى ده‌ترسان و حه‌زیان نه‌ده‌كرد نووسه‌ره پیاوه‌كان بكه‌ونه به‌ر ڕخنه ئه‌ده‌بییه‌كانى ئه‌و، چونكه كاریگه‌رى درووست ده‌كرد له ناوه‌ندى ئه‌ده‌ب و ڕه‌خنه‌كانى واى ده‌كرد به‌رهه‌مى ئه‌و نووسه‌ره نه‌فڕۆشرێت و خوێنه‌ر و ڕۆشنبیره‌كان لێى دوور كه‌ونه‌وه، هه‌ر بۆیه به ڕه‌خنه گره ترسناكه ناوى ده‌ركردبوو.
دیارترین قسه‌ى "ڤێرجینیا" له‌سه‌ر ژن له وتارێكید ده‌ڵێت: "ئێمه‌ی ژن نه‌ریتی جوانمان هه‌یه، له ساته سه‌خته‌كاندا كورتیان ده‌كه‌ینه‌وه، نینۆكه‌كانمان، قسه‌كانمان، پرچمان، پێوه‌ندییه‌كانمان".
ڤێرجینیا لە کتێبى "ژورێک تایبەت بەخۆى" ده‌ڵێت: (چۆن بە شاعیر بوون یا بە نووسەربوون لەکەسێکدا سەرهەڵئەدا کە لە جەسەدێکى ژنانەدا زیندانى کرابێت؟)، بەلاى ئەوەوە مرۆڤ بۆ نووسین و هۆنراوەگوتن پێویستى بە داهاتێکى ساڵانەى دیارى کراو هەیە و ژوورێکى تایبەت بەخۆیى، واتا سەربەخۆیى ئابوورى و شوێنێکى تایبەت بەخۆى، لەکاتێکدا ئەم دووشتە پیاوان زۆر زووتر لە ژنان بەدەستیان هێناوە.
به‌رهه‌مه‌كانى "ڤێرجینیا" ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ن:
1. The Voyage Out.
Night and Day -2.
Jacob's Room -3.
4- Mrs Dalloway.
To the Lighthouse -5.
Orlando -6.
The Wave -7.
The Years -8.
Between the Acts -9.
Kew Gardens -10.
Monday or Tuesday -11.
A Haunted House and Other Short Stories -12.