زۆربەی خەڵكی بەتایبەت ژنان، مەترسی ئەوەیان لێ نیشتووە كه تەمەن زۆری ببێتە مایەی دەركەوتنی چرچی و ماندویی لەسەر ڕوخساریان، چونكه ئێسته تێگه‌یشتوونه كه كاری نەشتەرگەریی جوانكاری "بۆتۆكس" نییه ببێتە هۆی شاردنەوەی ئەو چرچییانە، بەڵكو زۆرجار ئەو نەشتەرگەیە دەبێتە هۆی دەركەوتنی زیاتری لۆچەكانی دەموچاو و ناشرینبوونی ڕوخسارى مرۆڤ.
پێویسته هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز ئه‌وه بزانن كه خۆراك و سیسته‌مى خۆراك هۆكارى سه‌ره‌كیى زوو پیربوونى مرۆڤه، جا بۆ ئه‌وه‌ى ڕوخسارت زوو چڕچى تێنه‌كه‌وێت و زوو پیر نه‌بیت و به ڕوخسارێكى گه‌نجانه بمێنیته‌وه، هه‌وڵبده سه‌یرى ئه‌م پارچه ڤیدیۆیه‌ى خواره‌وه بكه كه بۆ ته‌واى ژیانت سیسته‌مى خۆراكى ته‌نردوست و زیانه‌كانى هه‌ندێك خۆراكى لاوه‌كى شڕۆڤه ده‌كات.
بۆ نموونه له‌م پارچه ڤیدۆیه‌ى خواره‌وه‌دا باس له‌وه ده‌كات مرۆڤ له ته‌مه‌نى 40 ساڵى به‌سه‌روه ده‌بێت واز له شه‌كر بێنێت و له‌برى ئه‌و هه‌نگوین بۆ شیرینكردنى خۆراكه‌كان به‌كار بێنێت.
چونكه بەكارهێنانی هەنگوین لەبری شەكر سوودی زۆری هەیە و هەنگوین دژی ڤایرۆسە و چەندان پێكهاتەی دژە ئۆكسیدی تێدایە، خواردنی هەنگوین رێگریی دەكات لە تووشبوون لە هەوكردن، بەپێچەوانەی شەكر، هەروەك دەتوانرێت هەنگوین وەك ماسك بەكاربهێنرێت بۆ جوانڕاگرتنی پێستی روخسار.
ئه‌مه و چه‌ندان بابه‌تى به‌سوود تر شڕۆڤه كراوه له خواره‌وه‌دا.