ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م چواری شوبات، تۆڕی گه‌نجانی هاوته‌مه‌ن به هاوكاری (UNFPA) و ڕێكخراوی مه‌سه‌له، به پاڵپشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هه‌ڵستان به ئه‌نجامدانی چه‌ند چالاكییه‌ك له شاری هه‌ولێر به زمانی ئینگلیزی بۆ قوتابیانی قوتابخانه‌ی كامبریدجی نێوده‌وڵه‌تی.
له دانیشتنه‌كه‌دا باسی "خۆزاڵكردن" له‌ناو گه‌نجاندا كراوه، ئه‌مه جگه له ئه‌نجامدانی چه‌ند چالاكییه‌كی تری به‌سوود، كه ئامانج لێیان ڕۆشنفكری كۆمه‌ڵگه‌یه.
خووله‌كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو پێگه‌یه‌نه‌رانی هاوته‌مه‌ن (ڕۆزا غازی - یاسا ئاكۆ) پێشكه‌ش كرا، له خووله‌كه‌دا نزیكه‌ی 25 گه‌نج سوود به‌خش بوون له‌و دانیشتنه.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه، كه هه‌رێمی كوردستان له دۆخێكی ته‌نگژاویدایه و گه‌نجانی شاره‌كانی تری ئه‌و هه‌رێمه تێكه‌ڵی كاری سیاسی كراون و گه‌نجانی شاری هه‌ولێری پایته‌خت چاو نه‌ترس و بوێرانه چالاكییه گه‌نجانه‌كانیان بۆ هۆشیاركردنه‌وه به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌به‌ن.