زانایانی ئه‌مه‌ریكی ئه‌و مه‌ترسییه‌یان ئاشكرا كردووه كه له ئه‌نجامی به‌كارهێنانی خاولی له ژووری چێشتلێناندا تووشمان ده‌بێت، چونكه چه‌ندان جۆری جیاواز به‌كتریای له‌سه‌ردا كۆ ده‌بێته‌وه.
توێژه‌ر و زانایانی زانكۆی ئارێزونای ئه‌مه‌ریكا، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر 82 خاولیی به‌كارهاتووی ناو ژووری چێشتلێنانی ماڵان ئه‌نجام دا، كه ئه‌و خاولییانه هه‌موویان بۆ وشكردنه‌وه‌ی ده‌ست یان قاپ به‌كار هاتبوون، كۆی خاولییه‌كانیش له ماڵی جیاوازی شاره‌كانی كه‌نه‌دا و ئه‌مه‌ریكا كۆ كرابوونه‌وه.
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا بۆیان ده‌ركه‌وت، %89 ئه‌و خاولییانه به به‌كتریای زیانبه‌خش و مه‌ترسیدار ده‌ور درابوون، كه له ناویاندا %25.5ی به‌كتریای "bacillus" بوون، كه به‌كتریایه‌كی شێوه باریكه و به مه‌ترسیدارترین جۆره‌كانی به‌كتریا بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ داده‌نرێت.
"چارلز گێڕبا" كه یه‌كێك بوو له زانایانی به‌شداربوو له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، ده‌ڵێ: "زۆربه‌ی خه‌ڵك نازانن به باشی ده‌ستیان بشۆن، كاتێكیش ده‌سته پیس و هێشتا پاك نه‌بووه‌وه‌كه‌یان به خاولی وشك ده‌كه‌نه‌وه، پیسییه‌كه‌ی ده‌ستیانی پێوه ده‌نووسێت، دوای ئه‌وه‌ش ده‌بێته ئه‌و به‌كتریا مه‌ترسیداره و به ته‌واوی پێوه‌ی بڵاو ده‌بێته‌وه''.
زانایان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه خاولیی ژووری چێشتلێنان هه‌موو ڕۆژێك بشۆرێت بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو مه‌ترسییه‌كی به‌كتریا و پیسی كۆبووه‌وه به‌دوور بین.