كچێكی مسوڵمان له به‌رنامه‌ی خۆشترین ده‌نگی فڕه‌نسی به‌شداری كرد، هه‌ر له یه‌كه‌م گۆرانیدا توانی ته‌واوی به‌شداربووانی هۆڵه‌كه و دادوه‌ره‌كانیش تووشی شۆك بكات.
مه‌نال كچێكی سووری 22 ساڵه، شه‌وی شه‌موو له پرۆگرامی خۆشترین ده‌نگی فڕه‌نسیدا به‌شداری كرد، توانی به ده‌نگه هێمن و ئه‌فسووناوییه‌كه‌یه‌وه، ته‌واوی سه‌رنجی دادوه‌ر و به‌شداربووه‌كان بۆ لای خۆی ڕابكێشیت، به گۆرانیی "Hallelujah" كه به هه‌ردوو زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی گوتی.
دادوه‌رانی به‌رنامه‌ی خۆشترین ده‌نگی فڕه‌نسی پێكهاتوون له "زازی، میكا، پاسكال و فلۆرێنت"، هه‌رچه‌نده زازی یه‌كه‌م كه‌س بوو كه ده‌نگی مه‌نالی هه‌ڵبژارد و دواتر هه‌موو دادوه‌ره‌كانی تر هه‌ڵیانبژارد، به‌ڵام مه‌نال گرووپی میكای هه‌ڵبژارد، چونكه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، حه‌زی له ستایلی گۆرانیگوتن و جلوبه‌رگ و ڕه‌نگاوڕه‌نگی ژیانی میكا بووه، ڕووه خۆشه‌كه‌شی هۆكار بووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژێرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی میكا به ڕه‌گه‌ز لبنانییه و وه‌ك خۆی عه‌ره‌به، ڕێی تێده‌چێت له‌به‌رئه‌وه‌ش هه‌ڵیبژاردبێت.
مه‌نال به كچی زمانه جیاوازه‌كان له ناو هاوڕێ به‌شداربووه‌كانی ئه‌و پرۆگرامه‌یدا ناسراوه، چونكه دایكی به ڕه‌گه‌ز سووری و فڕه‌نسییه، هه‌روه‌ها باوكی توركه، له‌به‌رئه‌وه ده‌توانێت به زمانی فڕه‌نسی، عه‌ره‌بی و توركی قسه بكات، له ماڵه‌وه زیاتر ئه‌و زمانانه به‌كار ده‌هێنێت، به‌ڵام له قوتابخانه فێری زمانی ئینگلیزی بووه و ئیسپانییه‌كه‌شی وه‌ك ئه‌وانی تر باشه، ئێسته‌ش خه‌ریكی فێربوونی زمانی سویدییه.
Hallelujah ئه‌م گۆرانییه‌یه كه مه‌نال هه‌ڵیبژارد، گۆرانییه‌كی تا ڕاده‌یه‌ك مرۆڤانه و ئیسلامییه، كه سه‌ره‌تا ساڵی 2016 له لایه‌ن گرووپی Pentatonix گوتراوه، ئێسته‌ش مه‌نال دووباره به ناو دنیای گۆرانیدا بڵاوی كرده‌وه.
سه‌رچاوه/archyworldnews