ژنێكی چینی له‌به‌رئه‌وه‌ی پاره‌ی نه‌بوو ده‌رمان بۆ كچه نه‌خۆشه‌كه‌ی دابین بكات، له‌سه‌ر یه‌كێك له شه‌قامه‌كان وه‌ستا و به پاره شیری به منداڵی ساوا ده‌دا.
ژن و مێردێكی چینی له بارێكی دارایی زۆر خراپ‌دا بوون، له‌به‌رئه‌وه بڕیاریان دا له‌سه‌ر شه‌قام بوه‌ستن و ژنه‌كه شیر به منداڵان بدات به پاره، به‌ڵكو پاره‌كه‌ی بۆ ئه‌و منداڵه نه‌خۆشه‌یان خه‌رج بكه‌ن كه له نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاودێریی پزیشكدا دانراوه.
ده‌رمانی منداڵه‌كه‌یان ته‌نیا پێویستی به 16 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه، به‌م كاره‌ش ویستیان ئه‌و پاره‌یه كۆ بكه‌نه‌وه، له كاتی ئیشه‌كه‌شدا چه‌ند ڤیدیۆیه‌كیان تۆمار كرا و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرایه‌وه، ئه‌مه‌ش به ماوه‌یه‌كی كورت له‌ناو خه‌ڵكدا ده‌نگی دایه‌وه.
سه‌رنجی خه‌ڵك جیاواز بوو بۆ ئه‌م كاره، هه‌ندێك پێیان وابوو كارێكی مرۆڤانه‌یه كه نه‌یتوانیوه ده‌ست بۆ هیچ كه‌س درێژ بكات و سواڵ بكات و ئه‌م ئیشه بۆ منداڵه‌كه‌ی ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه به‌ڵێنیان دا له هه‌ر شه‌قامێك بیانبینن به باشی پاره‌كه‌یان بۆ دابین بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌ندێك كه‌س هه‌بوون كه به‌لایه‌نه‌وه شتێكی نه‌گونجاو بوو، پێیان وایه ئه‌وه ته‌نیا خۆ ده‌رخستنێكه و هیچی تر، ئه‌گه‌ر نا 16 دۆلار ئاسانتر و به ڕێگه‌ی تر په‌یدا ده‌كرێت.