لە كوردستان هێشتە دیاردەی خەتەنەكردنی مێینە بوونی هەیە

:: PM:03:24:06/02/2018 ‌
شەشی مانگی شوباتی هەموو ساڵێك بە رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی خەتەنەی مێینە دیاری كراوە و بەرێوبەری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنانیش ڕای گەیاند، لە كوردستان هێشتە دیاردەی خەتەنەكردنی مێینە بوونی هەیە.
 
ئەمڕۆ سێشەم شەشی شوبات، كوردۆ عومەر بەرێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە هەرێمی كوردستان  بە "وشە"ی ڕاگەیاند، دیاردەی خەتەنەكردنی مێینە لە هەرێمی كوردستان ڕووی لە كەمبوونەوە كردووە و رێكخراوەكانی بواری ژنان ڕۆڵیان هەبووە لە كەمبوونەوەی دیاردەكە.
 
ئەو بەرپرسە زیاتر گوتی، تا ئێستە ئامارێك لەبارەی ڕێژەی خەتەنەكردنی مێینەوە نییە، بەڵام دوای قەدەغەكردنی ئەو دیاردەیە بە یاسا ڕێژەكەی بۆ 50% كەمبووەتەوە.
 
هاوكات هێرۆ حەسەن، توێژەری كۆمەڵایەتی لەبارەی خەتەنەكردنی مێینە بۆ "وشە" گوتی، بەهۆی خەتەنەكردنەوە ژنان دەكەونە بوارێكی گۆشەگیرییەوە و توشی دڵەراوكێ دەبن، سەرباری ئەوەی كە چێژی پێویست لە سێكس وەرناگرن و ڕەنگە لە رووی كۆمەڵایەتییەوە ڕووبەڕووی گلەیی و بگرە جیابونەوە لە پیاوان ببنەوە.

ساڵی 2011 بە یاسای ژمارە هەشت لە پەرلەمانی كوردستان خەتەنەكردنی مێینەی قەدەغەكرا و بەپێی بڕگە و مادەكانی ئەو یاسایە سزا بۆ ئەو كەسانە دانراوە كە كاری ئەنجامدانی خەتەنەی مێینە دەكەن و بەجۆرێك ئەگەر مامان و كارمەندانی تەندروستی ئەگەر  هانی خەتەنەكردنی مێیینە بدەن سزاكەیان لە شەش مانگەوە تا سێ ساڵ دەست پێ دەكات غەرامەی مادیش  10 ملیۆن دینار دەبێت.

گەرمیان / سەبری هۆرینی



وشە - سه‌رخێڵ هاشم