ئه‌مڕۆ سێشه‌م شه‌شی شوبات، تۆڕی گه‌نجانی هاوته‌مه‌ن به هاوكاری (UNFPA) و ڕێكخراوی مه‌سه‌له، به پاڵپشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له‌ناو ئۆفیسی ڕێكخراوی چاوی زانكۆ هه‌ڵستان به ئه‌نجامدانی چه‌ند چالاكییه‌ك له شاری هه‌ولێر به زمانی كوردی بۆ قوتابیانی زانكۆی شاره‌كه.
له دانیشتنه‌كه‌دا باسی "شكاندنی شه‌رم و ترس" له‌ناو گه‌نجاندا كراوه، ئه‌مه جگه له ئه‌نجامدانی چه‌ند چالاكییه‌كی تری به‌سوود، كه ئامانج لێیان ڕۆشنفكری كۆمه‌ڵگه‌یه.
خووله‌كه له‌لایه‌ن پێگه‌یه‌نه‌رانی هاوته‌مه‌ن (باری ساڵح - په‌یام محه‌مه‌د - ئیمان ڕه‌شاد) پێشكه‌ش كرا، له خووله‌كه‌دا نزیكه‌ی 15 گه‌نج سوود به‌خش بوون له‌و دانیشتنه.