گەورەترین مووشەکی دنیا بەرەو ئاسمان بەڕێ کرا

:: PM:03:43:07/02/2018 ‌

 

گەورەترین و بەهێزترین مووشەک بەرەو هەسارەی مەریخ بەڕێ کرا کە ئۆتۆمبێلێکیشی هەڵگرتووە. کۆمپانیای سکای ئێکس بەرهەمهێنەری ئەو مووشەکەیە و لە ژێر ناوی "فالکۆن هۆی" مووشەکەکەی رەوانەی ئاسمان کرد و هەنگاوی یەکەمیش بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێ هات.

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا پێشوازی لەو هەنگاوە کرد و لە تویتێکدا هاوکاری نێوان ناسا و ئەم کۆمپانیایە و کۆمپانیاکانی تری بەرز نرخاند.

 

دروستکردنی ئەو جۆرە مووشەکە دوایین هەوڵی کۆمپانیاکەیە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بتوانێت گەشتی بازرگانی بۆ ئاسمان رێک بخات.

 

مووشەکی فالکۆن بەهیزترین مووشەکی دنیایە کە خاوەنی ٢٧ مەکینەیە و توانای هەیە بارێک بە کێشی ٦٣ تۆن بەرەو ئاسمان بگوازێتەوە. ئەمەش دوو هێندەی ئەو کێشەیە مووشەکەکانی پێشتر توانیویانە هەڵیبگرن.

 

ئیلۆن ماسک دامەزرێنەری کۆمپانیای سکای ئێکسە و خەونی گەورەی هەیە لە گەیاندنی مرۆڤ بەرەو مەریخ. ئەو لە تویتێکدا دوای بەڕێکردنی مووشەکەکە بەرەو ئاسمان وێنەی ئۆتۆمبێلەکەی بڵاو کردەوە کە بەرەو ئاسمان دەڕوات.

 

 دەگوترێت هەر جارێک تاقیکردنەوەی ناردنی ئەم مووشەکە بەرەو ئاسمان ٩٠ ملیۆن دۆلار خەرجی هەیە.


سەرچاوە/voa

 

 

 



وشە - سلێمان تاشان