ناردنى SMSـى گرووپ چاته‌كانى ناو فه‌یسبووك و ئیمه‌یل و ڤایبه‌ر و ماسنجه‌ر، به جۆرێك خه‌ڵكى نیگه‌ران كردووه، ته‌نانه‌ت قوتابییه‌كى كۆلێژى زانسته ئیسلامییه‌كان ده‌ڵێت، ئێسته وا سه‌رم لێ شێواوه، نازانم ئه‌هلى جه‌هه‌نه‌مم یان به‌هه‌شت. به‌ڵام به‌رپرسێكى ئه‌وقاف ئه‌وه ده‌خاته ڕووو كه كارمه‌ندى ئه‌وان ئه‌و كاره بكات، سكاڵاى له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ن و ده‌یده‌ن به دادگا.
ڕێبوار عه‌لى گه‌نجێكى كۆلێژى زانسته ئیسلامییه‌كانه و بۆ "وشه" ئاماژه به‌وه ده‌كات كه دووچارى سه‌رسوڕمان بووه كاتێك له‌ناو یه‌كێك له گرووپه‌كانی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بێ ئه‌وه‌ی ئاگه‌دار بێت، به‌ڵام ئه‌و راكێشانه رێبواری گوماناوی كردووه و وه‌ك خۆی ده‌ڵێ "له گرووپه‌كه پرسیارى هه‌ر شتێكم ده‌كرد له سه‌ره‌تا پێیان ده‌گوتم تۆ خه‌ریكه له ئاین ده‌رده‌چى و نابێت له هه‌موو شتێك بپرسى".
ئه‌و قوتابییه كه ئێسته خۆى به دوور گرتووه له‌و تۆڕانه، ئاشكراى ده‌كات كه سه‌ره‌تاى گرووپه‌كه به‌ناوى "زانست و ته‌كنه‌لۆجیا" بووه، به‌ڵام دواتر ناوه‌كه‌ى گۆڕاوه پۆسته‌كانى پێشوویشى هه‌موو سڕاونه‌ته‌وه و ئێسته پۆستى تر‌ى لێ بڵاو ده‌كرێته‌وه كه هه‌مووی ئاینین. به‌ڵام وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ "نه‌ك ئه‌و ئاینه‌ى ئێمه ده‌یناسین، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كى توند و هه‌ڕه‌شه‌ئامێز بۆت دیاری ده‌كه‌ن كه تۆ ئه‌هلى جه‌هه‌نه‌مى یان به‌هه‌شت".
هه‌رێمی كوردستان زۆرینه‌ی ره‌های دانیشتوانه‌كه‌ی مسوڵمانن، به‌ڵام به‌ناوچه‌یه‌كی ئارام ناسراوه بۆ پێكه‌وه‌ژیانی ئاین و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان كه بریتین له: كورد، توركمان، مه‌سیحی، ئه‌رمه‌نی، سابیئه، زه‌رده‌شتی.
ئاوات حیسامه‌دین نوێنه‌رى زه‌رده‌شتییه‌كان له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌وه ده‌خاته روو كه لایه‌نگرانى زه‌رده‌شتى زۆرترین هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كرێت و كه‌وتوونه‌ته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى سووتاندنی ماڵ و هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتن و ناوزڕاندن.
حیسامه‌دین بۆ "وشه" دووپاتی كرده‌وه، "خۆم یه‌كێكم له‌و قوربانییانه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه چه‌ند هه‌ڕه‌شه‌ى سووتاندن و كوشتنم لێ كراوه. ئه‌و كه‌سانه‌یشى هه‌ڕه‌شانه ده‌كه‌ن توندڕۆن و بڕیاریان داوه كه ئێمه كافرین و ئاگرپه‌رستین".
"به‌شێكى زۆرى لایه‌نگرانى زه‌رده‌شتى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌یان لێ ده‌كرێت و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به چه‌ندان شێوه ده‌كرێت، وه‌ك فڕێدانه خواره‌وه له هۆتێله‌كان و ماڵه‌كانیان، یان سووتاندن و كوشتن‌یان". نوێنه‌رى زه‌رده‌شتییه‌كان له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف واى گوت.
زه‌رده‌شتیی له‌سه‌ر بنه‌ماكانی "كاری چاك، ره‌فتاری چاك و گوفتاری چاك" پێڕه‌وكارانی په‌روه‌رده ده‌كات.
هه‌رچى هه‌ڵوێستى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه، پێیان وایه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كۆنتڕۆڵ ناكرێن، به‌ڵام ده‌ڵێن "ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌رێكى ئه‌وقاف ئه‌و كاره بكات با سكاڵاى له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ن، چونكه ئه‌وه كارى ئه‌وان نییه".
نه‌به‌ز ئیسماعیل گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى هه‌رێمى كوردستان، بۆ "وشه" گوتى، "ده‌ركردنی فتوا كارى لیژنه‌ى فتواى هه‌رێمى كوردستانه و كه‌س بۆى نییه به‌ناوى ئه‌وان یان به‌ناوى ئه‌وقاف و ئاین بڕیار بدات له‌سه‌ر خه‌ڵك كه چین، به‌ڵام تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كۆنتڕۆڵ ناكرێن، بۆیه ئه‌گه‌ر كارێكى له‌و شێوه‌یه بكرێت، پێویسته وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى بێته ده‌نگ و چاودێریى بكات، ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌رێكى ئێمه‌ش ئه‌و كاره بكات ئه‌وا سكاڵاى له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ین و ده‌یده‌ین به دادگا".
ئاكار ئه‌مین توێژه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى ئاشكراى ده‌كات، كۆمه‌ڵه كه‌سێك كه ڕووخاوى ده‌روونین، خه‌ریكى كارێكن به‌بێ ڕه‌چاوكردنى ده‌روونى خه‌ڵك و بڵاوكردنه‌وه‌ى ترس و دڵه‌ڕاوكێ بووه به قه‌ره‌بووی دۆخی ده‌روونیان. ئه‌و توێژه‌ره بۆ "وشه" ده‌ڵێت، "ئه‌و كه‌سانه‌ى خه‌ریكى ئه‌و كاره‌ن، خۆیان بۆ یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه چی ده‌كه‌ن و به‌نیازى چین، ئه‌و ترسه‌ى له ڕابردوو هه‌یانه، ده‌یانه‌وێت به‌سه‌ر خه‌ڵكى هه‌ڵبڕێژن، ئه‌گه‌رنا كه‌س ناتوانێت له‌سه‌ر زه‌وى بڕیار له كافربوون و ئیسلامبوونى خه‌ڵك بدات".