زۆرن ئه‌و هونه‌رمه‌ند و ئه‌ستێرانه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر خه‌ون به‌وه ده‌بینن ته‌نیا وێنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵدا بگرن، بێگومان هۆیه‌كه‌ی ناوبانگیانه له‌و بواره‌ی تێیدا داهێنانیان كردووه. پێگه‌ی "فه‌رفیش" كه پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنیی میسرییه، رۆشنایی خستووه‌ته سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئه‌ستێره كه به‌رله‌وه‌ی بێنه ناو دنیای هونه‌ریی، له چ بوارێكدا كاریان كردووه كه بواری زۆرینه‌یان زۆر دووره له كاری هونه‌ری. "وشه"یش چه‌ند ناوێك له‌وان ده‌خاته به‌رچاو.
هونه‌رمه‌ند و وه‌رزشوان سلفسته‌ر ستالۆن له‌لای ئێمه به "رامبۆ" ده‌ناسرێته‌وه، به‌رله‌وه‌ی ببێته ئه‌و ئه‌ستێره زۆر ناوداره‌ی دنیا و بێته ناو بواری هونه‌رییه‌وه، له باخچه‌ی ئاژه‌ڵاندا كرێكارێك بوو تایبه‌ت به خاوێنكردنه‌وه‌ی ژوور و قه‌فه‌سی ئاژه‌ڵان و پێدانی خواردن پێیان.
مادۆنای خاتوونه گۆرانیبێژ كه ئه‌ویش ناوێكی زۆر دیاره له دنیادا و وه‌ك ئه‌ستێره ته‌ماشا ده‌كرێت، به‌رله‌وه‌ی وه‌ك هونه‌رمه‌ند بناسرێته‌وه، له یه‌كێك له چێشتخانه‌كانی نیویۆرك كرێكار بووه و له‌وێ به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌رداخێك ئاوی خستووه‌ته سه‌ر میوانێك، ده‌ركراوه. ماوه‌یه‌كیش كێكی دۆنتسی فرۆشتووه تا پێی بژێت.
ئیڤا مهندیز كه خاتوونه ئه‌كته‌رێكی زۆر دیاری هۆڵیووده، به‌رله‌وه‌ی له بواری هونه‌ریی ده‌ربكه‌وێ و ببێته ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ی ئێسته، له یه‌كێك له مۆڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، سه‌نده‌ویچی فرۆشتووه.
بیونسیه كه ئێسته له بواری موزیكدا بووه‌ته ئه‌ستێره‌یه‌كی زۆر ناوداری دنیا، به‌رله‌وه‌ی ببێته هونه‌رمه‌ند، له دووكان یان سه‌نته‌ری ئارایشتگه‌ی جوانكاریی دایكی "تینا نۆڵز" له تكساسی ئه‌مه‌ریكادا وه‌ك كرێكاری پاككه‌ره‌وه كاری ده‌كرد.
وۆبی گۆڵدبێرگ كه ئه‌كته‌رێكی دیاری بواری كۆمیدی و هاوكات گۆرانیبێژه، به‌رله‌وه‌ی ببێته هونه‌رمه‌ند، كاره‌كه‌ی دروستكردنی تابووت بووه بۆ مردووان. هاوكات مكیاجی مردووانی ده‌كرد به‌رله‌وه‌ی بێنه ناشتن.
براد پیت كه ئێسته زۆرترین داهاتی له فیلمی سینه‌ماییدا به‌رده‌كه‌وێت و پێشتر هاوسه‌ری ئه‌ستێره ئه‌نجێلینا جولی بوو. به‌رله‌وه‌ی بێته ناوه‌ندی هونه‌ری، له چێشتخانه‌یه‌ك و له به‌رده‌م چێشتخانه‌كه، جلێكی دروستكراو به‌وێنه‌ی مریشك له‌به‌ر ده‌كرد و زۆرجاریش هاوشێوه‌ی جووڵه‌كانی مریشكی ده‌كرد تا سه‌رنجی كڕیار و میوانان بۆ چێشتخانه‌كه رابكێشێت.