ژنێكی ئه‌مه‌ریكی له كاتی پێچانه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانیدا، چه‌ند سه‌رپێچییه‌كی له هه‌ڵگرتنی شته‌كان به پێی یاسای فڕۆكه‌خانه كردبوو، له‌به‌رئه‌وه گیرا و قسه‌ی ناشیرینی به پۆلیسه‌كان گوت.
له فڕۆكه‌خانه‌ی فرانكفۆرت له ئه‌مه‌ریكا، ژنێكی 49 ساڵان بۆنبڕێكی به ده‌ستییه‌وه گرتبوو، له‌به‌رئه‌وه پۆلیسه‌كان ڕێیان پێ گرت و داوایان لێ كرد له ناو شوێنی تایبه‌تی مه‌كیاج هه‌ڵی بگرێت، كه‌چی ژنه‌كه گوێی به قسه و یاساكانیان نه‌دا و به گوێی نه‌كردن، كاتێكیش پۆلیسه‌كان زۆر له‌گه‌ڵیان دووباره كرده‌وه، كردی به ئاژاوه و پێی گوتن "هه‌مووتان گه‌مژه‌ن".
پۆلیسه‌كانیش ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان وه‌رگرت و بڕیاری گرتنیان دا، ده‌ستیشیان به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانیدا گرت، كه‌چی بۆیان ده‌ركه‌وت له‌ناو شته‌كانیدا هه‌موو مه‌كیاج و كه‌لوپه‌له‌كانی جوانكاری له‌ناو جانتاكه‌یدا به شپڕێوی هه‌ڵگرتووه، ئه‌و یاسایه‌شی پشتگوێ خستووه كه داوا له سه‌رنشینانی فڕۆكه ده‌كرێت، مه‌كیاج و ده‌رمانه كیمیایییهكانیان له ناو نایلۆنی كه‌پس دانێن.
دواتر ئه‌م ژنه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر له هه‌ژماری خۆی پۆستێكی كرد، تێیدا نووسی "ئه‌م پیاوانه تاوانبارن و به‌رگی فه‌رمیی پۆلیسیان له‌به‌ر كردووه"، له‌به‌رئه‌وه بڕیاری لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتری له‌سه‌ر درا.