ئۆپۆ، كه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا له به‌رهه‌مێكی نوێ‌دا مۆبایلێكی نوێی دروست كرد كه دیزاینێكی ناوازه و قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ داناوه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای ئۆپۆ ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای ئۆپۆ مۆبایلێكی ناوازه و شاشه گه‌وره‌ی دروست كرد كه بۆ جێگه‌ی سه‌رسامی كڕیاران و هه‌وادارانی ئه‌م جۆره مۆبایلانه، هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه ده‌ڵێت ئه‌م مۆبایله به شێوازێكی جیاواز له‌وانه‌ی پێشوو دروست كراوه كه جگه له گه‌وره‌یی شاشه‌ی هێزێكی زۆری هه‌یه و به خێراییه‌كی زۆر ئیش ده‌كات.
كۆمپانیای ئۆپۆ روونی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م مۆبایله ناو نراوه " A71" كه تایبه‌تمه‌ندی یه‌كجار زۆره، هه‌روه‌ها شاشه‌كه‌ی 5.20 ئینجه و روونییه‌كه‌ی "720 x 1280" ه كه ده‌كاته شاشه‌ی "Full HD"، جگه له‌وه‌یش به پرۆسێسه‌رێكی به‌هێز ئیش ده‌كات كه ده‌گاته 450 و ڕامی دوو گێگایه و میمۆری ناوه‌كی 64 گێگابایته‌وه ده‌گات بۆ 256 گێگابایت.
ئه‌م مۆبایله نوێیه تایبه‌تمه‌ندی دوو سیم كارتی بۆ زیاد كراوه و به سیسته‌می 4G كار ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا كامێرای پێشه‌وه‌ی پێنج مێگاپێكسڵ و كامێرای دواوه‌ی 13 مێگاپێكسڵه، كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یشی روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م مۆبایله به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 7.2.1 كار ده‌كات.