به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینی ده‌كات به‌فر و بارانێكى زۆر ڕوو له شاره‌كانى هه‌رێمى كرودستان بكات و به‌م هۆیه‌شه‌وه پله‌كانى گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ هه‌ینى نۆی شووبات، شه‌پۆلێكی به‌فر و بارانى زۆر به‌هێز ڕوو له ناوچه‌كه‌مان ده‌كات و به‌هۆیه‌وه به‌فر له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌بارێت، و بارانی به‌هێز له شار و شارۆكه‌كانی كوردستان ببارێت.
ئه‌مه‌یش له ئه‌نجامی هاتنی كاریگه‌ری هه‌ردوو نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆی یه‌كگرتووی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و ده‌ریای سوور، شه‌پۆلێكی به‌فر و باران و ڕه‌شه‌با ناوچه‌كه‌مان ده‌گرێته‌وه.
زیاتر ڕوونى كردۆته‌وه له دره‌نگانی شه‌وی ڕۆژى یه‌كشه‌م 11ى شووبات، ده‌ست پێده‌كات و تا نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌م 14ى شووبات به‌رده‌وامی ده‌بێت.