كه‌مێك پێش ئێسته له سه‌نته‌رى شارەدێ بامه‌ڕنێ سه‌ر به شارۆكه‌ى ئامێدى بومبێك ته‌قییه‌وه، له ئه‌نجامدا دوو كه‌س بونه‌ته قوربانى، كه یه‌كێكیان ده‌ست به‌جێ گیانى له‌ده‌ستداوه.
حه‌مید زوبێر به‌ڕێوه‌به‌رى شارەدێ بامه‌ڕنێ وێڕاى پشت ڕاستكردنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێسته دوو شوان كه‌له ده‌رووبه‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى بامه‌ڕنێ بوونه، خه‌ریكى له‌وه‌ڕاندنى مه‌ڕ و ماڵاته‌كانیان بوونه، له‌ناكاو شتێكى گوماناوى ده‌بینن و یارى به‌و جۆره ته‌قینه‌وه گوماناوییه ده‌كه‌ن، دواتر ئه‌و بۆمه ده‌ته‌قێت و یه‌كێك له‌و گه‌نجانه ده‌ست بهجَێ گیانى ده‌سپێرێت و ئه‌وى تریش به سه‌ختى بریندار ده‌بێت.
ئه‌و گه‌نجه كه گیانى له‌ده‌ستداوه ته‌مه‌نى نزیكه‌ى 15 ساڵه و خه‌ڵكى شارەدێ بامه‌ڕنێ یه، و ئه‌و تهقینهوهیهیهى كه ته‌قیوه‌ته‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند ساڵ پێش ئێسته و ته‌قینه‌وه‌كه خۆى پاشماوه‌ى سه‌ربازى وڵاتى ئه‌مریكایه، حه‌مید زوێر واى گووت.
به‌پێى قسه‌كانى به‌رێوه‌به‌رى شارەدێ بامه‌ڕنێ ئێسته ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئاسایش و پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شوێنى ڕووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه له‌و ڕووداوه ده‌ستى پێ كردووه و بریندارى ڕووداوه‌كه‌ش ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى دهۆك كراوه.
شارەدێ بامه‌ڕنێ له كۆن و تا ئێسته‌یش ناوه‌ندێكى سه‌ربازى گرنگ بووه له نێوان حكوومه‌تى عیراق و سوپاى توركیا و تا ئێسته چه‌ندان شوێنه‌وارى سه‌ربازى له‌وى َههن و به ته‌واوه‌تى پاكنه‌كراوه‌ته‌وه.
نه‌وزاد هلۆرى