ماوه‌یه‌كه به‌هۆى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه خه‌ڵكانى زۆر به‌بێ مۆڵه‌ت كارى فرۆشتنى ده‌رمان و چاره‌سه‌ره پزیشكیه‌كان ده‌كه‌ن و به‌شێوه‌ى ئۆنلاین مامه‌ڵه‌كان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌كه‌ن و هه‌ر خۆشیان بۆیان ده‌هێننه شوێنى داواكردن.
ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رسوڕمانه بڕێكى زۆرى ئه‌م ده‌رمانانه به شێوه‌یه‌كى قاچاغ و به‌بێ ئاگادارى لایه‌نه‌ى په‌یوه‌ندى دار و دوور له ڕێنماییه پزشیكییه‌كان ده‌درێت به خه‌ڵك، دواتر هیچ سوودێكى لێ وه‌رناگرن.
"هێڤا نوره‌دین" یه‌كێكى له‌و قوربانیانه‌ى بازارى ئۆنلاین، چیڕۆكى خۆى به‌م شێوه‌یه بۆ "وشه" ده‌گێرێته‌وه و ده‌ڵێت: "له ڕێگاى ڕێكلامێكى فه‌یسبووكه نووسرابوو به ماوه‌ى ته‌نها 15 ڕۆژ بڕێكى زۆر له كێشى له‌شت دابه‌زێنه ئه‌گه‌ر سوودیشى نه‌بوو پاره‌كه‌ت بۆ ده‌گه‌ڕێننه‌وه، دواى ئه‌وه‌ى داوام كرد و به‌پێى ڕێنماییه‌كانى ئه‌وان بۆماوه‌ى مانگێك خواردم هیچ سوودم لێیى وه‌رنه‌گرت و ته‌نانه‌ت دواى ئه‌وه‌ى ئاگادارم كردنه‌وه سوودى نه‌بووه حه‌به‌كه، له فه‌یسووك بڵۆكیان كردم و ئاماده‌نه‌بوون پاره‌كه‌م بده‌نه‌وه، چه‌ندان جاریش پێوه‌ندیم پێوه كردن به‌ڵام وه‌ڵامى په‌یوه‌ندییه‌كه‌شم ناده‌نه‌وه".
"وشه" بۆ دڵیانبوون له‌و بابه‌ته پێوه‌ندى به هه‌مان ئه‌و په‌یجه‌وه له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسووك كرد كه وه‌ك ده‌رمانخانه‌یه‌ك سه‌رجه‌م پێداویستیه پزیشكییه‌كان ده‌فرۆشێت و ئاڕمێكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیشى له‌سه‌رجه‌م ده‌رمانه‌كانى داوه و ئاماژه دانه به‌وه‌ى كواڵێتى كۆنتڕۆڵ كراوه.
لای خۆیەوە، خاوه‌نى ئه‌و ده‌رمانخانه ئۆنڵاینه كه خۆى وه‌ك دكتۆرى ده‌رمانساز ناساند ڕای گه‌یاند، سه‌رجه‌م ده‌رمانه‌كانى ئێمه گیا ده‌رمانیه و كیمیایى نییه و به كوالێتى كۆنتڕۆڵ تێپه‌ڕ بووه، ئه‌و ده‌رمانانه‌ى ئێمه ده‌یفڕۆشین له سه‌رجه‌م كوردستان هه‌یه ئه‌گه‌ر ئێمه فێڵ بكه‌ین ده‌بێت وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى سه‌رجه‌م ده‌رمان خانه‌كانیش دابخات چونكه ئێسته له هه‌مو شیۆنێك ئه‌و حه‌به گیا ده‌رمانیانه هه‌یه، ناونیشانمان له سلێمانى له شه‌قامى مه‌وله‌وییه و مۆڵه‌تى كاركردنمان هه‌یه و كارى خۆمان ده‌كه‌ین".
لە بەرانبەردا، قاچاغچیه‌كى ده‌رمان له كوردستان له لێدوانێكى تایبه‌تدا به "وشه" ى ڕاى گه‌یاند، سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌رمانانه‌ى كه بۆ مه‌به‌ستى پێست و جوانكارى دێنه كوردستان به شێوه‌ى قاچاغ دێن و كوالێتیان نییه، ئه‌و ده‌رمانه گیاینه‌ى ده‌فرۆشرێن له چین و ئێران و هیندستان دروست ده‌كرێن تاده‌گاته ده‌ستى ده‌رمانخانه‌كان پاكه‌تى حه‌وت دۆلارى تێده‌چێت و ئه‌وانیش به شێوه‌ى ئۆنلاین له‌سه‌ر تۆڕه‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به 45 هه‌زارى ده‌فرۆشنه‌وه".
ئەوە لەكاتێكدایە كە پێشتریش لیژنەكانی ته‌ندروستى بە سەتان كەلوپەل و دەرمانی ماوە بەسەرچ بێ كوالێتیان دەست بەسەردا گرتبوو هاوكات بەدەیان ده‌رمانخانەیش بەم هۆیەوە سزادراون.