دیندار نه‌جمان دۆسكی كه‌سایه‌تیی سیاسیی ناسراوی كوردستان و وه‌زیری پێشووی كۆچی عێراق رای ده‌گه‌یه‌نێت كه كورد ده‌بێت خۆی رێك بخاته‌وه و هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ستانه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی له‌سه‌ر به‌غدا هه‌یه، هه‌وڵ بدات داواكارییه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات. دووپاتی ده‌كاته‌وه كه "پێشمه‌رگه هێزێكی سه‌رسوڕهێنه‌ره و ناشكێ ئه‌گه‌ر خیانه‌تی ناوخۆیی نه‌بێت".
دۆسكی كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان بووه، دڵنیایی ده‌دات كه كشانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو له حكوومه‌ت ده‌نگیان بۆ زیاد ناكات له هه‌ڵبژاردن و به‌ره‌ی ئیسلامیی یان یه‌ك لیستیش به "هه‌رگیز دروست نابێ" ناو ده‌بات، به تایبه‌ت كه وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ "كۆمه‌ڵ ده‌یه‌وێت ببێت به یه‌كه‌م هێزی ئیسلامیی له كوردستان".
وا ده‌رده‌كه‌وێت كورد ناتوانێ یه‌ك لیست و هاوپه‌یمانى بێت بۆ هه‌ڵبژاردنه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى ئایارى داهاتوو له عێراق]h، له دۆخى وادا سیاسه‌توانان ده‌بێت چى بكه‌ن؟
هێزه سیاسییه‌كانى كوردستان تا پێش ریفراندۆم هیچ كێشه‌یه‌كى ئه‌وتویان نه‌بوو كه لێكترازانى گه‌وره و كێشه‌ى زۆر له نێوانیاندا دروست بووبێت و كاریگه‌رى له‌سه‌ر یه‌كهه‌ڵوێستى كورد بكات، به‌ڵام دواى ریفراندۆم كێشه‌كان به‌ره‌و ئاستێكی مه‌ترسیدار و لێكترازانێكى خراپ چوون، له یه‌كتر دوور كه‌وتنه‌وه، به تایبه‌تى دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ر، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ده‌بوو ریفراندۆم و هه‌ڕه‌شه‌كانى عێراق زیاتر لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان له یه‌ك نزیك بكاته‌وه.
به‌گشتی ئه‌وه‌ی هه‌یه كاریگه‌ریى زۆر له‌سه‌ر یه‌كهه‌ڵوێستى كورد له به‌غدا و یه‌كڕیزى گه‌لى كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات و به‌و شێوه‌یه كورد نا‌توانیت پێگه‌یه‌كى به‌هێز وه‌ربگرێ له عێراق، ئه‌گه‌ر یه‌ك لیستى هه‌بێت كه‌لێنه‌كان پڕ ده‌بنه‌وه و ده‌یان كێشه چاره‌سه‌ر ده‌بن، له‌وانه ماده‌ى 140 و پرسى مووچه و بودجه و پێشمه‌رگه و نه‌وت و گاز، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ناكۆكییانه‌شدا، پێویسته جارێكى تر لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان بیر له به‌رژه‌وه‌ندیى گشتیى گه‌ل بكه‌نه‌وه و به یه‌ك لیست به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بكه‌ن.
له‌وانه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ى له عێراق هه‌یه و دروستكردنى هاوپه‌یمانێتى، به هه‌مانشێوه هاوپه‌یمانێتى له كوردستانیش دروست بووبێت، به‌ڵام زیاتر دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت به تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌نێك پێگه‌ى خۆى ده‌زانێت.
كه‌واته كورد بۆ به‌م رۆژه گه‌یشت و كێ هۆیه ئه‌و گه‌له‌ى هه‌موو عێراق چاوى له ده‌ستى بوو، ئێسته خۆى پێ كۆ ناكرێته‌وه؟
ته‌نگژه‌ی دارایى كێبه‌ركێی سیاسیى زیاتر له هه‌رێمى كوردستان دروست كرد، هه‌ندێك لایه‌نى سیاسى ده‌یانه‌وێت ئه‌مه بقۆزنه‌وه و لایه‌نى تر له‌كه‌دار و به‌رپرسیار بكه‌ن و خۆیان بدزنه‌وه و جه‌ماوه‌ر و پێگه‌یان بگه‌ڕێننه‌وه. پێم وایه پێشتر ئۆپۆزسیۆنى كوردستان شانبه‌شانى حكوومه‌ت كار و ئه‌ركى سه‌رشانی وه‌ك پێویست نه‌كردووه و هه‌مووان به‌رپرسیارن له دروستبوونى بارودوخى ئێسته‌ى كوردستان، ئێسته‌یش ریفراندۆم بۆ به‌غدا بووه‌ته پاساوێكى گه‌وره بۆ ئه‌وه‌ى خۆیان بدزنه‌وه له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد، به‌ڵام هیچ پاساوێك له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان نییه بۆ ئه‌وه‌ى خۆیان له به‌رپرسیارێتى بدزنه‌وه و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ن. ئێسته كێشه‌ى كورد له دنیا بووه‌ته باس و بابه‌تێكى سه‌ره‌كى و فشارى زۆر له‌سه‌ر عێراق هه‌یه و هێشتا كورد دۆست و پشتیوانى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه. كوڕبه‌ندى داڤۆس له چه‌ند رۆژى رابردوو به‌ڵگه‌ى ئه‌و راستییه‌یه كه دیدارى زۆر گرنگ و ئه‌رێنى له نێوان شانده جیاوازه‌كانى دنیا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام درا و ره‌وشى سیاسى و داراییی كوردستان به‌ره‌و باشتر ده‌چێت.
هه‌ڵبژاردنى كوردستانیش بۆ ئه‌مساڵ چاوه‌ڕوانكراوه هه‌رچه‌نده لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه كوك نین، به‌ڵام پێت وایه چ جۆره حكوومه‌تێك له داهاتووى كوردستاندا ده‌توانێ دادى برینه‌كانى كورد بدات؟
ئێسته حكوومه‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان ده‌زانن هه‌ڵه‌كانیان چین، ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه پێویسته ده‌ست به چاره‌سه‌ركردنى هه‌ڵه‌كانیان بكه‌ن و هه‌ڵه مێژوویییه‌كانیان دووباره نه‌كه‌نه‌وه، پێویسته ئاراسته‌ى ره‌خنه به شێوه‌یه‌كى واقیعى و زانستى بێت، له رێى یاسا و ده‌ستوور به‌شێوه‌یه‌كى رژد چاكسازى بكرێت و پێداچوونه‌وه به هه‌موو سكته‌ره‌كاندا بكرێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ دوو ئیداره‌یى. پێویسته بیر له به‌رژه‌وه‌ندیى گشتى و بژێوى هاووڵاتییان و خزمه‌تگوزارى بكرێته‌وه، ئومێدمان هه‌یه حكوومه‌تى داهاتوو ببێت به ساڕێژكه‌ری برینه‌كان.
كوردستان له‌م دۆخه دارایى و سیاسییه ته‌نگه‌به‌ره ده‌رباز ده‌بێت، یان هێشتا مه‌ترسى كه‌وتنى هه‌یه؟ پێشبینى چى ده‌كه‌یت؟
ته‌نگژه‌ی دارایى زۆرترین كاریگه‌ریى له‌سه‌ر پرسه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تى و دارایییه‌كانى كوردستان كردووه، به‌ڵام ئێسته هه‌رێم چووه‌ته قۆناغى وه‌ستاندنى ته‌نگژه‌كانى سیاسى و دارایى و هه‌نگاوى باش به‌ره‌و چاره‌سه‌رى ده‌نێت و زیاتر له‌وه‌ی هه‌بوو دواناكه‌وێت و تازه‌گه‌رى ده‌كه‌وێته گوڕه‌پانى سیاسیى كوردستان و پاڵه‌په‌ستۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش له به‌رژه‌وه‌ندیى كورد ده‌بن، بۆیه عێراق چیتر ناتوانێت كاریگه‌ریى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان بكات به تایبه‌تى له رێى سه‌پاندنى هه‌ژموونى ئێران له كوردستان.
بۆچوونێك هه‌یه كه كورد له هه‌موو لایه‌كه‌وه تووشى نه‌هامه‌تى ده‌بێ، چونكه زلهێزه‌كان هێشتا نایانه‌وێ كورد ببێت به به‌شێك له هاوكێشه‌كانى ناوچه‌كه، ئایا دنیا بۆ وا له كورد ده‌كات؟ مه‌ترسى لۆزانێكى تر له‌سه‌ر كورد له ئارادایه؟ وه‌ك ده‌زانین سایكس پیكۆ له‌لایه‌ن داعشه‌وه سنووره‌كانى سڕایه‌وه؟
هاتنى داعش بۆ ناوچه كوردستانییه‌كان و شكاندنی ئه‌فسانه‌ى ئه‌وان له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له واقیعدا كۆتاى به سایكس پیكۆ هێنا، به‌ڵام له رووى زانستییه‌وه هێشتا ماوه، زلهێزه‌كان هێشتا كار له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یى عێراق و سووریا ده‌كه‌ن، به‌ڵام گه‌لى كوردستان به ئه‌نجامدانى ریفراندۆم ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه سایكس پیكۆ نه‌ماوه به ده‌نگدانی به‌ڵێََ بۆ سه‌ربه‌خۆیى و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه‌كان بۆ سه‌ر كوردستان، ئێسته ئه‌وه‌ى گرنگه ئه‌وه‌یه پێویسته كوردستان زیاتر له‌وه به‌رگه بگرێت بۆ ئه‌وه‌ى لۆزانێكى تر دووباره نه‌بێته‌وه.
پێت وایه هۆیه‌كى ئه‌م دۆخه به‌رده‌وامه‌ی كوردستان جیاوازى یان نه‌گونجانى سلێمانى بێت له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و دهۆك؟ به پشتبه‌ستن به‌وه‌ى سلێمانى هه‌رگیز رازى نییه و هه‌ولێریش پێى وایه كه‌مته‌رخه‌مى نه‌كردووه له به‌شداریى ئه‌و شاره له هه‌موو پرسه‌كانى تایبه‌ت به حوكمڕانى؟ له دۆخێكى وادا چاره‌سه‌ر چییه؟
له واقیعى كوردستان تا ئێسته شوێنه‌واره‌كانى زۆنى سه‌وز و زه‌رد هه‌ن و لایه‌نه سیاسییه‌كانى شقوله به هاووڵاتییان ده‌كه‌ن، له سلێمانى جۆره ناڕه‌زایه‌تییه‌ك به خه‌ڵك ده‌رده‌بڕن و له هه‌ولێر و دهۆك زیاتر خه‌ڵك به‌بێ ده‌نگى ده‌هێڵنه‌وه، به‌ڵام به‌رپرسیارێتى ئه‌وه ته‌نیا له ئه‌ستۆى پارتى و یه‌كێتى نییه، به‌ڵكو له ئه‌ستۆی هه‌مووانه و هه‌ر لایه‌نێك به له‌به‌رچاوگرتنى به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان به پاساوى جیاواز خه‌ڵك به‌كار دێنن .
له رابردوو هه‌نگاوى گه‌وره هاوێژراوه بۆ نه‌هێشتنى دوو ئیداره‌ى و شتى زۆرباش و كارى گرنگ له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له رووى خزمه‌تگوزارى و ژێرخانى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان و سه‌ربازى كراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا هه‌نگاوى زۆر ماوه بنرێ بۆ ئه‌وه‌ى كوردستان به‌هێزتر بێ، پێویسته خزمه‌تگوزارى و پڕۆژه‌ی ئاوه‌دانى بكرێت و زیاتر كار له بواره‌كانى وه‌به‌رهێنان و سیسته‌مى بانكى بكرێت و هه‌لى كار بێته دۆزینه‌وه بۆ هاووڵاتییان.
ئه‌گه‌ر به‌غدا ده‌ستى ده‌ستى به كورد بكات و نه‌یه‌ته ناو دانوستاندنه‌وه و مووچه نه‌نێرێ، به بڕواى تۆ كورد پێویسته چى بكات له حاڵه‌تێكى وادا؟
بڕوا بۆ هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان دروست بووه كه عه‌بادى راستگۆ نییه له‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى كوردستان بنێرێ. عه‌بادى به پاساوى پێداچوونه‌وه و وردبینى له لیستى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم خۆى ده‌دزێته‌وه. ئه‌گه‌ر راستگۆیه با 17% بودجه‌ى هه‌رێم ره‌وانه بكات و دواتر به‌رپرسیارێتى بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌جێ بێڵێت، پێویسته حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌پێى ده‌ستوورى عێراق ئاماده‌ی دانوستاندن بێت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانیش یه‌كهه‌ڵوێست بن به‌رانبه‌ر بودجه‌ى عێراق و نه‌یه‌ڵن تێپه‌ڕ بێت، كوردستان هه‌وڵ بدات له رێى هێزه‌كانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه فشارى زیاتر له‌سه‌ر عێراق دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ى دانوستاندن بكرێت.
باس له‌وه ده‌كرێت كه دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ر موراڵى پێشمه‌رگه دابه‌زیوه و ریفراندۆمیش هه‌ر به سڕكراوى ده‌مێنێته‌وه، ئایا هۆی چییه و كورد تا كه‌ى ده‌توانێت ریفراندۆم به سڕكراوى بێهێڵێته‌وه؟
هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌سه‌ر بنه‌مای نیشتمانی دامه‌زراوه و هه‌نگاوى گه‌وره و كردارى هاوێشتووه، له رابردوودا پێشمه‌رگه كار و قاره‌مانێتى زۆرى نواندووه و نه‌شكاوه و موراڵیشى به‌رده‌وام به‌رز بووه. شه‌ڕى له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین رێكخراوى تیرۆرستى كردووه و سه‌ركه‌وتوو بووه، به‌ڵام كاتێك خیانه‌ت له پێشمه‌رگه ده‌كرێت، ئه‌وا مۆراڵى دێته خواره‌وه. واته پێشمه‌رگه ته‌نیا به خیانه‌تى ناوخۆیى مۆراڵى دێته خواره‌وه نه‌ك هیچ دوژمنێكی ده‌ره‌كی.
له‌باره‌ى ریفراندۆم، ئه‌وه ته‌نیا بۆچوون و راى گه‌ل بوو، بۆیه هه‌رگیز هه‌ڵناوه‌شێته‌وه و هه‌ر كاتێك كورد بیه‌وێت ده‌توانن سوودی لێ وه‌ربگرێ، بۆیه نابێت لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان پاساو بۆ خراپبوونى بارودۆخى كوردستان به ریفراندۆم بێننه‌وه و بڵێن ئه‌گه‌ر ریفراندۆم نه‌كرایه كوردستان به‌و دۆخه‌ى ئێسته نه‌ده‌گه‌یشت، ئه‌گه‌ر وا بیر بكه‌نه‌وه ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێن ئه‌گه‌ر شۆڕشه‌كانى وه‌ك گوڵان و ئه‌یلوول و راپه‌ڕین و بزووتنه‌وه‌كانى گه‌لى كوردستان نه‌كرانایه، ئه‌وا گونده‌كانى كوردستان كاول نه‌ده‌كران و كیمیاباران و ئه‌نفال و قاتوقڕى و جینۆساید و سووتان و ته‌عریب و شتى وا، روویان نه‌ده‌دا.
ئایا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ره‌وایه‌تى هه‌یه له كاتێكدا حكوومه‌تى عێراق و به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستانیش به ره‌وای نابینن؟
پارتى حكوومه‌تى پێكهێناوه و لایه‌نى تر به‌شدارییان له‌گه‌ڵ پارتى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیى گشتیى بكه‌ن له حكوومه‌تدا، ئێمه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پێگه‌ى هیچ حزب و خزمه‌تى ئه‌وان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى گشتى ناكه‌ین، ئه‌وه بۆ گه‌لى كوردستان به‌جێ دێڵین، به‌ڵام نابێت هیچ لایه‌نێكی سیاسیى ئه‌ویتر تاوانبار بكات به‌و دۆخه‌ى ئێسته دروست بووه، به‌ڵكو پێویسته هه‌مووان پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ نه‌هێشتنى كێشه‌كان و ئه‌و دۆخه تێپه‌ڕێنن.
تا هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو حكوومه‌تى هه‌رێم ره‌وایه‌تى هه‌یه و ئه‌و ره‌وایه‌تییه به حكوومه‌تى عێراق و هه‌ندێ لایه‌نى سیاسیى لا ناچێت، به‌ڵكو به په‌رله‌مان و ده‌ستوور و یاسا و ده‌نگى گه‌لى كوردستانه‌وه به‌نده.
پرسی ئیسلامییه‌كانى كوردستان و یه‌ك لیستییان له هه‌ڵبژاردن زۆر جار باسى لێوه ده‌كرێ، ئێوه به حوكمى ئه‌وه‌ى سه‌ركرده‌یه‌كى باڵاى یه‌كێك له‌و حزبانه بوون له رابردوودا، بۆچوونتان له‌سه‌ر یه‌ك لیستى حزبه ئیسلامییه‌كان چییه؟ ئایا ده‌توانن هاوپه‌یمانى و یه‌ك لیستى دروست بكه‌ن؟
چه‌ند هه‌وڵێك بۆ یه‌ك لیستى هێزه ئیسلامییه‌كانى كوردستان هه‌بووه، به‌ڵام ته‌نیا هه‌وڵ بووه و هه‌نگاوى كردارى نین، به تایبه‌تى له نێوان یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ چونكه ئه‌زموونێكى سه‌رنه‌كه‌وتوو له ناونیاندا هه‌یه و ئێسته كۆمه‌ڵ هه‌وڵى زۆر ده‌دات ببێت به هێزى یه‌كه‌مى ئیسلامیى له كوردستان، بۆیه به‌هچ شێوه‌یه‌ك حزبه ئیسلامییه‌كان ناتوانن به یه‌ك لیست بێنه خواره‌وه یان یه‌ك بگرن، به تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ی كه روون بووه‌وه كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ لایه‌نى تر هاوپه‌یمانێتى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى به‌غدا پێك هێناوه.
یه‌كگرتووه‌كانى بادینان و سلێمانی زۆر جیاوازییان هه‌یه وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت و كاریگه‌ریشیان جیاوازه، به‌پێی ئه‌زموونی خۆتان هۆی ئه‌مه چییه، به تایبه‌ت كه ماوه‌یه‌كه ئه‌و باس و خواسه شاراوه نییه و له‌ناو حزبه‌كه‌یش باس ده‌كرێ؟
مافم نییه به‌ناوى یه‌كگرتووه‌وه قسه بكه‌م، یه‌كگرتوو له هه‌موو ناوچه‌كانى كوردستان جه‌ماوه‌رى خۆى هه‌یه، به‌ڵام بوونى دوو ناوچه‌ى سلێمانى و بادینان كاریگه‌رى له‌سه‌ر بڕیارى یه‌كگرتوو هه‌یه و بڕیارى سلێمانى زیاتر له‌سه‌ر هه‌ولێر و دهۆك زاڵه، بۆ نموونه یه‌كگرتووه‌كانى بادینان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بوون له حكوومه‌ت بكشێنه‌وه وه‌ك حزب، به‌ڵام زاڵبوونى یه‌كگرتووه‌كانى سلێمانى هۆى ئه‌وه‌بوو سه‌ركردایه‌تیى سیاسى یه‌كگرتوو بڕیاری كشانه‌وه له حكوومه‌ت بدات. به‌ڵام پێم وایه كشانه‌وه‌ى حزبه‌كان به تایبه‌تى كومه‌ڵ و یه‌كگرتوو، نابێته هۆیه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى زیاتر له هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ست بێنن.
ده‌نگۆیه‌ك هه‌یه كه ئێوه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو ده‌بن به كاندید بۆ وه‌رگرتنى پۆستى پارێزگارى دهۆك، شتى وا هه‌یه؟
كشانه‌وه‌م له‌ناو ریزه‌كانى یه‌كگرتوو بۆ وه‌رگرتنى پۆستى پارێزگارى دهۆك نه‌بووه، هه‌روه‌ها وه‌رگرتنى پۆستى پارێزگار له‌لایه‌ى منه‌وه شانازییه و ئاماده‌م وه‌ریبگرم، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌وه نه‌بووه به پڕۆژه و كه‌س داواى لێ نه‌كردووم، نایشارمه‌وه كه چاوه‌ڕێى وه‌رگرتنى پۆست و كارێكى شیاو ده‌كه‌م، چونكه خه‌ڵكانێكى زۆر پشتیوانیم لێ ده‌كه‌ن، شتێكى مومكین نییه بێجگه له پارتى بتوانم پۆستى پارێزگار وه‌ربگرم.
وشه/ دهۆك -نه‌وزاد هلۆرى