عادل تێله‌ری پسپۆڕی كولتوور و كه‌له‌پووری ناسراوی پارێزگای دهۆك كۆچی دوایی كرد و ئه‌و ئه‌ركه‌ی خستبوویه سه‌ر شانی خۆی، به‌وه‌ی شارستانیه‌تی شاره‌كه له فه‌وتان ڕزگاری بێت، ئێسته كه‌وته ئه‌ستۆی خه‌ڵكی تر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی رۆشنبیری و هونه‌ریی شاره‌كه‌ش ده‌ڵێ، مردنی ئه‌و زیانێكی زۆر به كولتوور و كه‌له‌پوور و فۆلكلۆر ده‌گه‌یه‌نێ.
ئاواز عه‌بدوڵا نهێلی به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هونه‌ری و رۆشنبیری دهۆك به "وشه"ی راگه‌یاند، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، عادل تێله‌ری ناسراو به "عادل كه‌له‌پوور" پسپۆڕی كولتوور و كه‌له‌پوور و فولكلۆری ناسراوی پارێزگای دهۆك و خاوه‌نی مۆزه‌خانه‌ی كه‌له‌پووری كوردی، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
عادل كه‌له‌پوور یه‌كێكه له ناسراوترین و خاوه‌نی زۆرترین كۆكه‌ره‌وه‌ی كه‌له‌پوور و پاراستنی به‌رهه‌مه شارستانییه‌كانی پارێزگای دهۆك، ساڵانێكی زۆره له خوشی و ناخۆشییه‌كاندا كولتوور و كه‌له‌پوور و فولكلۆری كورده‌واری به تایبه‌تی بادینان و سنووری پارێزگای دهۆك ده‌پارێزیت بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی ئه‌و بواره، له ماڵی خۆیدا مۆزه‌خانه‌یه‌كی كه‌له‌پووری داناوه و هه‌زاران پارچه‌ی كه‌له‌پووری تێدا پارێزراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هونه‌ری و رۆشنبیری دهۆك، گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ عادل كه‌له‌پوور واژوو كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی خۆی به شێوه‌یه‌كی پیشه‌یی و فه‌رمی، سه‌رپه‌رشتی پاراستنی كولتوور و كه‌له‌پوور و فۆلكلۆر له مۆزه‌خانه‌كه‌ی دهۆك بكات، به‌ڵام به‌هۆی كۆچه‌كه‌یه‌وه وه‌ك به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هونه‌ری و رۆشنبیری دهۆك ده‌ڵێ: زیانێكی زۆر و كه‌سه‌رێكی گه‌وره دوای خۆی به‌جێ ده‌هێڵێ.
عادل كه‌له‌پوور له رابردوودا ده‌یان پێشانگه‌ی تایبه‌ت به نمایشكردنی كه‌له‌پووری له پارێزگای دهۆك كردووه‌ته‌وه و له‌سه‌ر خه‌رجیی خۆی، هه‌زاران پارچه كه‌له‌پووری كوردی له ماڵی خۆی كۆ كردووه‌ته‌وه.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری