سه‌رۆكه‌كانى دنیا هه‌ندێك جار له ئه‌ته‌كێت و پرۆتۆكۆڵ ده‌ده‌رچن، وه‌ك ته‌واوى مرۆڤه‌كانى تر جنێو ده‌ده‌ن و یه‌كێك له سه‌رۆكه‌كانیش به"فه‌رهه‌نگى جنێو" ده‌ناسرێت.
جنێودان دیارده‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونییه، زۆر له مرۆڤه‌كان په‌ناى له ژیانى رۆژانه‌یان به پێى جیاوازی كولتووره‌كانیان جنێو ده‌ده‌ن. به پێى زۆر له سه‌رچاوه ده‌روونناسییه‌كان، ئه‌و كه‌سانه‌ى په‌نا بۆ جنێو ده‌به‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ناتوانن كۆنتڕۆڵى تووڕه‌یى خۆیان بكه‌ن، یان ئه‌و كه‌سانه‌ن بیركردنه‌وه‌یان هاوكاریان نابێت تا به شێوه‌یه‌كى بابه‌تییانه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، یان رووبه‌ڕووى كه‌سه‌كان ببنه‌وه، بۆیه په‌نا ده‌بنه به‌ر جنێودان بۆ دامركردنه‌وه‌ى تووڕه‌یییان، زۆرجاریش بۆ نیشاندانى بێده‌سه‌ڵاتى خۆیانه.
جنێودان بۆ مرۆڤى ئاسایى له‌ناو هه‌موو كولتووره‌كان هه‌یه، به‌ڵام بۆ سه‌رۆك و به‌رپرسه‌كان، ده‌گمه‌نه. ته‌نانه‌ت ئه‌ته‌كێتى دیپلۆماسى ئه‌وه‌یان به‌سه‌ر ده‌سه‌پێنێ كه رووگرژ نه‌بن و ده‌م به‌خه‌نده بن، كه‌چى هه‌ندێك له سه‌رۆكه‌كانى مێژوو، له‌م ئه‌ته‌كێت و پرۆتۆكۆڵه‌كان ده‌رده‌چن و جنێو ده‌ده‌ن، جنێوه‌كانیش به پێى ئاستى رۆشنبیرییان ده‌گۆڕێت.
خۆشترین جنێو به لاى سه‌دامه‌وه چى بوو؟
سه‌دام حوسێن سه‌رۆكى پێشترى عێراق كه به‌ناوبانگترین دیكتاتۆرى ناوچه‌كه بوو، له ژینگه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تیى وه‌ها گه‌وره بووبوو، جنێودان نه‌ریت و خوویه‌كى رۆژانه‌یه له ناویاندا. وه‌ك باس ده‌كرێت رۆژانه‌ى سه‌دام حوسێن جنێوى به ده‌ست و پێوه‌نده‌كانى داوه، چه‌ندان به‌ڵگه و تۆمارى مێژووییش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه سه‌دام كه‌سێكى جنێوفرۆش بووه.
وه‌ك هه‌ندێك به‌ڵگه‌ى مێژوویى هه‌یه، سه‌دام له‌ناو كۆبوونه‌وه‌كانى حزبه‌كه‌ى و سه‌رانى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى جنێوى به‌وان داوه، جێنوه‌كانیشى هه‌ر ئه‌وانه بووه كه له به‌غدا و تكریت له نێو خه‌ڵكى عه‌شایه‌ر ناسراوه وه‌ك "ئیبن قۆنده‌ره- واته كوڕى پێلاو"، "گه‌واوید- به واتاى گه‌وادینه".
وه‌ك دیاره ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ى سه‌دام حوسێن، كاریگه‌رى به‌سه‌ر نزیكترین پیاوه‌كانى هه‌بووه، ئه‌وانیش به پێى تۆماره مێژوویییه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن لاسایى سه‌دامیان كردووه‌ته‌وه و جنێویان به خوارى خۆیان داوه، یان جنێویان به نه‌یار و میله‌ت داوه، له‌وانه به‌ڵگه‌ى عه‌لى حه‌سه‌ن مه‌جید ناسراو به عه‌لى كیمیایى به ڤیدیۆ هه‌یه و جیا له‌وه‌یش عزه‌ت دوورى له لووتكه‌یه‌كى عه‌ره‌بى جنێو به میرى كوێت ده‌دات و نوێنه‌رى كوێتیش هه‌ر به جنێو وه‌ڵامى ده‌داته‌وه.
سه‌ركرده‌كانى عه‌ره‌ب له جنێودا داهێنه‌رن
وه‌ك پێشتر ئاماژه‌ى بۆ كرا، كاتێك مرۆڤێك ناتوانێ كێشه‌كانى چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌وا په‌نا بۆ جنێو ده‌بات. بۆ ئه‌مه‌ش "به‌هارى عه‌ره‌بى، گه‌وره‌ترین تاقیكردنه‌وه بوو بۆ سه‌رانى عه‌ره‌ب، چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، له سه‌روبه‌ندى به‌هارى عه‌ره‌بى، كه‌ناڵى عه‌ره‌بیه راپۆرتێكى له‌باره‌ى جنێوى سه‌ركرده‌كانى عه‌ره‌ب كردووه، ناونیشانى راپۆرته‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه، "ئه‌و جنێوانه‌ى چوونه ناو مێژوو، له هونه‌ر و داهێنانى سه‌رۆكه عه‌ره‌به‌كان بوو".
كۆمه‌ڵێك سه‌رۆك نه‌یانتوانى رووبه‌ڕووى دیارده‌ى به‌هارى عه‌ره‌بى ببنه‌وه، بۆیه ده‌ستیان كرد به جنێودان و تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن بۆ گه‌له‌كانیان، له‌وانه موعه‌مه‌ڕ قه‌زافى سه‌رۆكى پێشووى لیبیا میله‌ته‌كه‌ى به "مشك و جورج و پشیله" وه‌سف كرد. به هه‌مانشێوه‌ى عه‌لى عه‌بدوڵا ساڵح و به‌شار ئه‌سه‌د گه‌له‌كانیان به "سیخوڕ" وه‌سف ده‌كرد.
سه‌رۆكه‌كانى دنیایش جنێو ده‌ده‌ن
زۆرجار جنێوى سه‌رۆكه‌كانى دنیا سه‌رنجى راگه‌یاندنه‌كانى راكێشاوه، هه‌ندێك له سنوورى ئاكار و دابونه‌ریت ماوه‌ته‌وه، وه‌ك جنێوه‌كانى ڤیدڵ كاسترۆ بۆ سه‌رانى ئه‌مه‌ریكا كه به"نه‌زان" وه‌سفى ده‌كردن. سه‌رۆكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا زۆر ده‌كه‌ونه هه‌ڵه‌ى زمانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى زۆر به ئه‌نقه‌ست جنێو و وشه‌ى ناشیاو به‌كار ده‌هێنێ، سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپه، دوایین قسه‌ى تره‌مپ ئه‌وه بوو وڵاتانى ئه‌فریقیاى به "بۆگه‌ن و هیچ و پووچ" وه‌سف كرد.
ئه‌مه‌ش وای كرد چه‌ندان وڵاتى ئه‌فریقا داوا بكه‌ن دۆناڵد تره‌مپ داواى لێبوردن بكات. بۆیه ده‌توانرێ بگوترێت جنێوه‌كان بۆ سه‌رۆكه‌كان ته‌نیا وشه‌یه‌كى ساده نین له ده‌م ده‌ربچن، به‌ڵكو كاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى و پێوه‌ندیى نێوان وڵاتان ده‌بێت.
سه‌رۆكى فلیپین فه‌رهه‌نگى جنێوه
رۆدریگۆ دوتیرتى كه له ساڵى 2016 ده‌سه‌ڵاتى فلیپینى گرتووه‌ته ده‌ست. به هه‌ڵسوكه‌وته سه‌یره‌كانى سه‌رنجى دنیاى بۆ خۆى راكێشاوه، رۆدریگۆ له لایه‌ن راگه‌یاندنى دنیا به كۆمه‌ڵێك نازناو وه‌سف ده‌كرێت، له‌وانه "تره‌مپى رۆژهه‌ڵات" واته هاوشێوه‌ى دۆناڵد تره‌مپه، به‌ڵام له رۆژهه‌ڵاته. نازناوێكى تر‌ى ئه‌وه‌یه كه به"فه‌رهه‌نگى جنێودان" ناو ده‌برێت، چونكه زۆر جنێو ده‌دات و جنێوه‌كانیش هه‌موو سنووره‌كانى ئاكار و نه‌ریت و ئه‌ته‌كێت ده‌به‌زێنێ.
رۆدریگۆ به كوشتن رووبه‌ڕووى ئه‌و كه‌سانه ده‌بێته‌وه كه بازرگانى به مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش كاتى خۆى باراك ئۆباماى تووشى نیگه‌رانى كرد. سه‌ره‌تا رودریگۆ جنێوى به باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا دا و دواتریش به خودى سه‌رۆك ئۆباما، جنێوه‌كه‌ش ئه‌وه‌بوو به هه‌ردووكیانى گوت "كوڕى قه‌حپه"، به‌ڵام ئۆباما چانسى ئه‌وه‌ى هه‌بوو سه‌ره‌تا جنێوه‌كه بۆ باڵوێزه‌كه‌ى رۆیشتن، ئینجا بۆ ئه‌و هات. پێداگریى سه‌رۆك رۆدریگۆ له‌سه‌ر ئه‌م جنێو و زۆرى دووباره‌كردنه‌وه‌ى "كوڕى قه‌حپه" وا ده‌كات له‌وه په‌شیمان ببینه‌وه به فه‌رهه‌نگى جنێو ناوى به‌رین، چونكه فه‌رهه‌نگ ئه‌و كتێبه‌یه كه هه‌زاران وشه له خۆ ده‌گرێت، كه‌چى ئه‌م سه‌رۆكه زۆر ئه‌م جنێوه دووباره ده‌كاته‌وه. پاپاى ڤاتیكانیش دوور نه‌بوو له جنێوه‌كه‌ى رۆدریگۆ، به‌ڵام ره‌نگه نزاى كردبێت هى ئه‌و وه‌ك جنێوه‌كه‌ى ئۆباما نه‌بوو.