خانمه ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و پسپۆڕی بواری ماكیاژ، (جیهان هاشم) نوێترین وێنه‌ی له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه كه ستایلی خۆی به یه‌كجاری گۆڕیوه.
ئه‌م ستایله‌ی جیهان زیاتر له ستایلی خانمانی ئه‌مه‌ریكی ساڵی 1985 ده‌چێت كه به‌مجۆره ستایلی قژ و مكیاژێكی جیاوازیان له خانمانی تر ئه‌نجام ده‌دا و له‌گه‌ڵ كردنهچاوی چاویلكه‌یه‌كی گه‌وره، جیهان له هه‌وادارانی ده‌پرسێت ئه‌م ستایله‌تان پێ چۆنه؟.
به‌شێك له هه‌واداره كچه‌كانی پێشوازیان له‌م جۆره ستایله نوێیه‌ی جیهان كردووه و به شێكی تریان به ڕێكلام و خۆده‌رخستن ناویان بردووه.
جیهان هاشم له دایكێكی عه‌ره‌ب و باوكێكی كوردی خانه‌قینی له ساڵی 1989 له‌دایك بووه، پێشتر له ئه‌ڵمانیا ژیاوە، به‌ڵام ماوه‌ی ساڵێكه گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك پێش ئێسته خۆشه‌ویستی ئه‌كته‌ری كۆمیدیای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان "هاوسه‌ر" بوو، ویستیان هاوسه‌رگیری بكه‌ن، به‌ڵام ڕێك نه‌كه‌وتن و جیابوونه‌وه، ئێسته له هه‌ولێر ده‌ژی سه‌رقاڵی كاری ڕێكلامه، وه‌ك خۆی ڕای گه‌یاندبوو پێشتر له بواری ماكیاجكردن و جوانكاری بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، ئێسته‌ش له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره عه‌ره‌به‌كه‌ی به فه‌رمی جیا بوونه‌ته‌وه.