كوڕ و كچێك كه بۆ گه‌شت سه‌ردانی به‌رشه‌لۆنه‌یان كردبوو، تووشی ڕووداوێكی ترسناكی پلان بۆ داڕێژَراو بوون، ئه‌مه‌ش داواكردنی هاوسه‌رگیری به شێوه‌یه‌كی جیاواز بوو.
كوڕێكی 34 ساڵی ئه‌مه‌ریكی، له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی سه‌ردانی وڵاتی به‌رشه‌لۆنه‌یان كرد، له‌وێ كوڕه‌كه پلانێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری بۆ داواكردنی هاوسه‌رگیری له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ پۆلیسه‌كانی ئه‌و وڵاته ئاماده كردبوو.
ئه‌م كوڕ و كچه له‌سه‌ر یه‌كێك له شه‌قامه‌كان پیاسه‌یان ده‌كرد، له ناكاو پۆلیس هات و پشكنینی بۆ گیرفان و جانتاكانیان كرد، كه‌چی ئه‌وه‌ی جێی باوه‌ڕ نه‌بوو، كچه‌كه بینی پۆلیسه‌كان كیسه‌یه‌ك ماده‌ی هۆشبه‌ریان له گیرفانی كوڕه‌كه ده‌رهێنا، ئه‌مه‌ش كچه‌كه‌ی تووشی شۆك كرد و ده‌ستی به گریان كرد.
ئه‌م دووانه به په‌له به‌ره‌و ناو ئۆتۆمبێلی پۆلیس بران، كچه‌كه له‌وێ هه‌ر ده‌گریا و گله‌یی له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌كرد كه بۆچی تا ئێسته پێی نه‌گوتووه شتی وا به‌كار ده‌هێنێت.
پۆلیسه‌كان به‌ره‌و ناوچه‌یه‌كی چۆڵ ڕۆشتن و ئۆتۆمبێلیان ڕاگرت، كچه‌كه بینی له‌و ناوچه‌یه به ته‌واوی بۆ ئاهه‌نگ ڕازێنراوه‌ته‌وه ئینجا كوڕه‌كه‌ش ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیری خسته به‌رده‌می و داوای هاوسه‌رگیریی لێ كرد، به‌مه‌ش كچه‌كه به ته‌واوی تووشی سه‌رسوڕمان بوو و به داواكه‌شی ڕازی بوو، میدیاكان ده‌ڵێن كاتی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان له‌م نزیكانهدایه.