دوای ئه‌وه‌ی ئه‌پڵ ددانی پێدا نا كه به مه‌به‌ست كاری له‌سه‌ر خاوكردنه‌وه‌ی پاتریی ئایفۆنه‌كانی ڤێرژنی پێش X كردووه، هه‌رای زۆری دروست كرد و به‌مه‌ش ئه‌و كۆمپانیایه زیانێكی زۆری به‌ركه‌وت، بۆیه پسپۆڕانی بواری ته‌كنه‌لۆجی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان هه‌میشه ئاسانكاری بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و ئایفۆنانه بكه‌ن.
یه‌كێك له‌و ئاسانكارییانه، دۆزینه‌وه ڕێژه‌ی توانای پاترییه ئایا له ئاستی خۆی دابه‌زیوه یان وه‌ك خۆیه‌تی، ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌م ڕێنوێنییه‌ی خواره‌وه:
له ناو ئه‌په‌كانی مۆبایله‌كه‌ت Setting بكه‌ره‌وه، له‌وێ بچۆره سه‌ر به‌شی Battery تێیدا هه‌موو زانیارییه‌كت له‌سه‌ر توانای پاترییه‌كه‌ت پێ ده‌ڵێ.
له ته‌نیشتیدا بژارێكی لاوه‌كیت ده‌داتێ به ناوی (Battery Health (beta تێیدا ورده‌كاری دۆخی ئێسته‌ی پاترییه‌كه‌ت بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه.
ئه‌گه‌ر توانای پاترییه‌كه له 80% كه‌متر بوو، ئه‌وه دیاره تووشی كێشه بووه و وه‌ك خۆی نه‌ماوه.
كۆمپانیای ئه‌پڵ پێش چه‌ند ڕۆژێك بڕیاری دا، كه 50 دۆلار له نرخی گۆڕینی پاتری كه‌م بكاته‌وه و به گۆڕینی پاتریی مۆبایلی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ستیان به خاوبوونه‌وه‌ی ئامێره‌كانیان كردووه و نرخه‌كه‌شی كردووه به 29 دۆلار له كاتێكدا پێشتر به 79 دۆلار بوو.
به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆنه‌كانی پێش دوایه‌مین ڤێرژن له كوردستانیش هه‌مان كێشه‌یان بۆ دروست بووه، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن هه‌ر كه ئه‌بده‌یتیان كردووه‌ته‌وه، ئیتر به‌شێكی زۆری له خێرایی له ده‌ست داوه.