یه‌كێك له سه‌وزه به‌سووده‌كان بۆ جه‌سته و پاراستنی جه‌سته له نه‌خۆشی بامێیه، چونكه ئه‌م سه‌وزه‌یه گرینگی زۆره بۆ به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته و نه‌هێشتنی خانه زیانبه‌خشه‌كان له‌ناو جه‌سته‌دا.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
informationng" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی سه‌وزه‌ی بامێ ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی كه پسپۆڕانی بواری خۆراك ئه‌نجامیان داوه ده‌ركه‌وتووه بامێ سوودی زۆر بۆ جه‌سته و له نه‌خۆشی ده‌یپارێزێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته به‌هێز ده‌كات و خانه بێگانه‌كانی ناو جه‌سته له‌ناو ده‌بات، بۆیه لێره‌دا باس له چه‌ند سوودێكی خواردنی بامێ ده‌كه‌ین:
*بامێ له شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن ده‌تپارێزێت: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماده‌كانی ناو بامێ ریخۆڵه‌كانی مرۆڤ پاك ده‌كه‌نه‌وه له ماده زیانبه‌خشه‌كان و خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن كه له‌وێدا دروست ده‌بن، به‌هۆی ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی پاراستنی جه‌سته له تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن.
*بامێ نه‌خۆشی شه‌كره ناهێڵێت: به‌هۆی ئه‌وه‌ی بامێ ماده‌ی " Eugenol " تێدایه خانه‌كانی نه‌خۆشی شه‌كره له‌ناو ده‌بات و هاوسه‌نگی شه‌كر راده‌گرێت، هه‌روه‌ها بامێ ماده‌ی ریشاڵی تێدایه كه رێژه‌ی شه‌كری خوێن هاوسه‌نگ ده‌كاته‌وه به‌هۆی هه‌ڵمژین و له‌ناوبردنی ئه‌و مادانه‌ی كه ده‌بنه هۆی تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره.