ماریا هه‌ورامی، خانمه هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی ناسراوی كورد له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، وێنه‌یه‌كی نوێی بڵاو كردووه‌ته‌وه و بووه‌ته جێی سه‌رنجی هه‌وادارانی و پێناسه‌ی جوانی ڕووخساری ده‌كه‌ن.
ماریا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له‌سه‌ر وێنه بڵاو كراوه‌كه‌ی نوسیوویه‌تی: " خراپ ماندووم و له هه‌موو شتێك خاڵی بوومه‌ته‌وه، خاڵیم له دڵ خۆشی و له پێڪه‌نین ، له چاوه‌ڕوانی.!!".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر دووركهتۆتهوه له دنیای هونه‌ری ئه‌م ده‌ركه‌وتنه‌ی به نوێترین ده‌ركه‌وتنی دانراوه و هه‌وادارنی پرسیاری ئه‌وه‌یان لێ كردووه "ماوه‌یه‌كه دیارنی خه‌ریكی چیت و بۆ به‌رهه‌مت نییه"، به شێكی تر له هه‌وادارنی بۆیان نوسیووه له كێ بێزار نیت؟.
ماریا كه‌مال مسته‌فا، ناوه هونه‌رییه‌كه‌ی ماریا هه‌ورامییه، دایك و باوكی له هه‌ورامان له‌دایك بوون، به‌ڵام خۆی له شاری سلێمانی له‌دایكبووه، ماریا ده‌رچووی به‌شی میوزیكی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانییه و له ساڵی 2009 به دواوه ده‌ستی به گوتنی گۆرانی كردووه، به‌تایبه‌تیش گوتنه‌وه‌ی گۆرانییه هه‌ورامییه فۆلكلۆرییه‌كان.