شێوه‌كارێكی زۆر گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب كه میسرییه، كۆچی دوایی كرد و سندووقی گه‌شه‌پێدانی رۆشنبیریی ئه‌و وڵاته‌یش رای گه‌یاندووه كه مردنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده، بۆشایییه‌ك له بواری شێوه‌كاریی عه‌ره‌بیدا دروست ده‌كات.
ئاژانسی "رۆیته‌رز" بڵاوی كرده‌وه كه هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ته‌ها حوسێنی شێوه‌كار، دوێنێ یه‌كشه‌م له قاهیره له ته‌مه‌نی 89 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی شه‌ش ده‌یه خزمه‌تی ئه‌و بواره هونه‌رییه‌ی كردووه.
فه‌تحی عه‌بدولوه‌هاب سه‌رۆكی سندووقی گه‌شه‌پێدانی رۆشنبیریی میسر له‌وباره‌یه‌وه رای گه‌یاندووه، مردنی هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ته‌ها كه ماوه‌ی زیاتر له 60 ساڵ خزمه‌تی شێوه‌كاریی عه‌ره‌بی كردووه، مردنی كه‌سایه‌تییه‌كی ئه‌كادیمیایی بواره‌كه‌ی خۆیه‌تی، بۆیه بۆشایییه‌ك له‌و بواره‌دا دروست ده‌كات.
محه‌مه‌د ته‌ها حوسێن له ساڵی 1929 له دایك بووه و له 1951دا دیپلۆمی له كۆلیژی شاهانه‌ی هونه‌ره‌كان وه‌رگرتووه. له 1953دا دیپلۆمی باڵای په‌روه‌رده‌ی هونه‌ریی مامۆستایان وه‌رگرتووه. له 1957 چووه‌ته ئه‌ڵمانیا بۆ خوێندنی دكتۆرا له هونه‌ر و مێژوو و دواتریش بڕوانامه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی مێژووی هونه‌ریی وه‌رگرتووه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده جیاله‌وه‌ی خاوه‌نی ده‌یان پێشانگه‌ی تایبه‌تی خۆیه‌تی له میسر و وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان، هاوكات بۆ كردنه‌وه‌ی پێشانگه، رووی له ئه‌ڵمانیا، نه‌مسا، به‌ریتانیا، ئیتالیا و فڕه‌نسا و چه‌ندان وڵاتی تر كردووه كه له بواره‌كانی تابلۆی شێوه‌كاری، په‌یكه‌رتاشی، هه‌ڵكۆڵین، هه‌روه‌ها وێنه‌كێشان له‌سه‌ر رایه‌خ و دروستكردنی ده‌یان دیواربه‌ند له میسر و وڵاتانی تر.