گیراوەیەك بۆ سپیكردنەوەی ژێرباڵ و مل و شوێنە هەستیارەكان

:: PM:01:35:12/02/2018 ‌
ڕەشهەڵگەڕان و تاریك بوونی پێست گرفتێكی باوە زۆر كەس لە جیهاندا تووشی ئەم گرفتە دەبنەوە. زۆر كات تاریك بوون یان رەشبوونی پێست لە ژێرباڵ،مل و شوێنە هەستیارەكان و چواردەوری لێو و دەوروبەری چاوەكان دروست دەبن، لەگەڵ تێپەڕینی كاتیش ڕەشبوونەكە زیاتر دەبێت، چارەسەری ئەمەیش بە گیراوەیەكی سروشتی دەكرێت و هەمووتان دەتوانن بەكاری بهێنن.

هۆكارە ئەم ڕەشبوون و تاریكبوونە، بۆ  قەڵەوی ،شەكرە، شێرپەنجەی كۆئەندامی میز و ئەو چارەسەرانە دەگەڕێتەوە، كە بۆ جوانكاری بەكاردەهێنرێن، بەڵام بۆ چارەسەركردن و نەهێشتنی ئەو كێشەیە پێویستت بە سێ‌ پێكهاتەی ئاسان هەیە، تا ئەو گیراوەیە دروست بكەن و كۆتایی بەو كێشەیە بهێنن.

پێكهاتەكان :
كەوچكێك سۆدە، كەوچكێك خوێ، كەوچكێك زەیتی زەیتوون.
ئەو پێكهاتانە تێكەڵی یەكتر بكە تا گیراوەیەكی لێ‌ دروست دەبێت، پاشان لەو شوێنەی بدەن، كە هەست بە ڕەشبوونی دەكەیت و بۆ ماوەی 20 خولەك وازی لێ بێنن و دواتر بە ئاوی سارد بیشۆن.

بۆ سپیكردنەوەی بەشە تاریكەكانی پێستی دەم وچاو باشتر وایە ماسكی گلی سپی لەگەڵ لیمۆ و شیر بەكاربهێنرێت، تا پێست ڕووناك بكاتەوە و ڕەشی كاڵ بكاتەوە، ئەو سێ پێكهاتەیە واتە شیر و ئاوی لیمۆ و گڵی سپی بە باشی تێكەڵ بكە و پاشان بۆ ماوەی 15 خولەك بیدە لە پێستی دەم وچاوت دواتر بەئاوی سارد بیشۆ دوای وشك كردنەوەی هەست بە ڕووناكبوونەوەی پێست و نەرمبوونی دەكەیت، پێویستە بۆ ماوەی سێ هەفتە بەكاربهێنرێت، تا ئەنجامێكی زۆر باش بەدەستەوە بدات،  دەبێت خۆشتان  لە بەركەوتنی تیشكی خۆر  بە دوور بگرن، چونكە پێست هەستیار دەكات، بۆیە گرنگە ئاوێكی زۆر بخۆنەوە و ئەو خواردنانەیش بخۆن كە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین E.

سەرچاوە/ healthywayoflifee



وشە - ئاوات ئازاد