مۆز یه‌كێكه له میوه به‌سووده‌كانی بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ و پاراستنی جه‌سته له نه‌خۆشی، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر رۆژانه یه‌ك مۆز بخۆی ئه‌وا هاوكاریت ده‌كات بۆ به‌هێزبوونی ئێسكت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
bone" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی یه‌ك مۆز ده‌كات به شێوه‌یه‌كی رۆژانه و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه نوێكان كه پسپۆڕانی بواری خۆراك ئه‌نجامیانداوه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی مۆز چه‌ندان سوودی هه‌یه بۆ جه‌سته و پاراستنی جه‌سته له نه‌خۆشی، هه‌روه‌ها ئێسكیش به‌هێز ده‌كات.
پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن به خواردنی رۆژانه یه‌ك مۆز، چونكه ئه‌م مۆزه پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی تێدایه بۆ جه‌سته و ڤیتامین و ماده خۆراكییه‌كان دابین ده‌كات بۆ كه‌سه‌كه، جگه له‌وه‌ش مۆز ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی كالیسیۆم كه سوودی هه‌یه بۆ به‌هێزكردن و پته‌وكردنی ئێسك نه‌هێشتنی شكانی ئێسك به زه‌برێكی كه‌م.
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه كه جگه له‌وه‌ی به ماده‌ی كالیسیۆم ده‌وڵه‌مه‌نده، مۆز چه‌ندان ڤیتامین و ماده‌ی تری تێدایه كه زۆر به‌سوودن بۆ جه‌سته، وه‌ك ڤیتامینه‌كانی "A، C، K" كه سوودیان زۆر بۆ ئێسك و به‌شه‌كانی جه‌سته، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌كانی "پۆتاسیۆم و مه‌گنیسیۆم" كه ئه‌م دوو ماده‌ش كاریگه‌ری باشی هه‌یه بۆ جه‌سته.